لە شەقامە بێدەنگەکەی نەوشیروان مستەفاوە بۆ فلکەی مروورەکانی دکتۆر یوسف

Saturday, 12/07/2014, 12:00

2061 بینراوە




لە دوای ڕاپەڕینەوە تا ساڵی ٢٠٠٩ تەنیا دوو حزب توانیبویان تەواوی جومگەکانی دەسەڵات قۆرغ بکەن هەرچی حەزیان لێبوو کردیان هەرچی ویستیان کردیان بەڵام لە ٢٥.٧.٢٠٠٩ بزوتنەوەیەك دروستبوو بەناوی بزوتنەوەی گۆڕان کە خەونی هەزاران کەسی لە خۆ گرتبوو تا ئەمڕۆشی لەگەڵ بێت، ئەم بزوتنەوەیە بە ڕابەرایەتی نەوشیروان مستەفا توانی پێشکەوتنێکی خێراو بەرچاوی بەخۆوەبینی زۆرێك لە گەنجان ئومێدیان پێبەخشی بە هەموو شێوەیەك چوونە ناو ئەم بزوتنەوەیەوە بێ هیچ بەرامبەرێك توانیان سەری بخەن لە هێزی سێیەمەوە بۆ دووەم ئەشکرا ببێتە یەکەم .
بەڵام من لەسەر ئەو فاکتەرانە قسەناکەم ئەوەی گرنگە لە ئێستادا ئەوەی گرنگە دوای هەڵبژاردەکانی ٢١.٩.٢٠١٣ بوو کە چووە ناو دەسەڵاتەوە لە بانگەشەکانا ڕێخەری بزوتنەوەی گۆڕان وتی چوار ساڵی داهاتوو چوار ساڵی بێدەنگی شەقام دەبێت،
 هەر زۆری نەبرد دوای چونە ناو دەسەڵاتەوە بە وەرگرتنی چەند وەزارەتێك لەسەروی هەموانەوە پۆستی سەرۆکایەتی پەڕلەمان دوای هەموو ئەوانە بینیمان قسەکەی نەوشیروان مستەفا کردی لەبانگەشەکەدا لەکاتێکدا هاتەدی کە چووە ناو جومگەکانی دەسەڵات،
سەرەتا بێدەنگی ئەم بزوتنەوەیە لە گوتارەکانیان ڕەنگی دایەوە تا دواتر ئەوەی جێگەی نیگەرانی خەڵكە بێدەنگکردنی کەی ئێن ئێن و ڕادیۆیەکەیان لەهەمبەر بارودۆخەکانی ناوەو دەرەوە بەتایبەت سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان کە هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان، لەکاتێکدا کە ئێستا هێرشێکی تون هەیە لەسەر ڕۆژئاواو هەرێمی کوبانی بەتایبەت.

 تاکڕەوی نەوشیروان مستەفاش لەلایەك بووەستێ ئەم قسەیە لەو کاتەوە ڕاستە کە زۆرێك لە ئەندامەکانی وتیان تەنیا کەس کە بڕیار لەسەر دەستنیشانکردنی پۆستان ئەدات بۆ وەزارەتەکان خودی ڕێخەری بزوتنەوەکەیە، لەمەوە بۆمان دەر ئەکەوێت کە ئەوەی گوێیەکەمان ئەیبیستێت لەگەڵ کردارەکانی ئەم بزوتنەوەیە یەك ناگرێتەوە بەڵکوو تەنیا وەهمێکە لە وەهمەکان لە کرداردا یەك شتە حزبی کوردی بەڵام لە فۆڕمێکی تردا. هەروەها ئەم بێدەنگیەی ئەم بزوتنەوەیە کاری کردۆتە سەر شەقامی کوردی کە بەو جۆرەی ئومێدیان هەبوو بەم بزوتنەوەیە خەریکە نەمێنێت ئەمەش دەرهاویشتەی خراپی دەبێت بۆ ئەم بزوتنەوەیە کە خۆی بەنوێنەری شەقام و گەنجان ئەناساند. بێدنگیەکان بەوەوە نەوەستاوە و چۆتە ناو پەڕلەمانی کوردستان بەجۆرێك لە جۆرەکان لە ژێرسێبەری ئەم پەڕلەمانەدا کە سەرۆکایەتیەکەی لە گۆڕانە کۆمەڵێك پڕۆژە یاسا تێپەڕ ئەبن پەیوەندی ڕاستەو خۆی بە خەڵك و شەقامی کوردییەوەیە هەیە، بەتایبەت هەموارکردنەوەی یاسای خۆپێشاندان کە بەجۆرێك لەجۆرەکان دووبارە شەرعیەتی داوەتەوە بە دەسەڵات سەرکوتی هەر ناڕەزایەك بکات کەببێتە هۆی داخستنی ڕێگە و شوێنە گشتیەکان، ئەم بێدەنگییە درێژەی هەبووە تا کاری تەواوی کردۆتە سەر ئەندام پەڕلەمانەکانیشی کە هیچ جیاوازیەکیان نییە لەگەڵ ئەندام پەڕلەمانەکانی تردا بەجۆرێك وەك (کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتچۆ) تەنیا دەستیان بەرزئەکەنەوە، سەرۆکی هەرێم دێت کەس بۆی نیە قسەبکات بەهەمان شێوە سەرۆکی حکومەت دێت تەنیا سەرۆکی فڕاکسۆنەکان بۆیان هەیە قسەبکەن ئەی ئەندامانی تر بۆ قسەناکەن نوێنەری ئەم خەڵکەنین ئەمە پرسیارێکە پێویستە(د.یوسف) وەڵامی باتەوە. ئەمە سەرەتایەکی مەترسیدارە لە حكومڕانی ئەم بزوتنەوەیە ئەوەی دەوترێت حزبی کوردی وەك مەکینەیەكی بەرهەمهێنەری کادیری گوێڕایەڵە خەریکە ئەم مەکینەیە ئەچێتە ناو ئەم بزوتنەوەو یەکە یەکە هەموان ئەهاڕێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە