بزوتنەوەی ریفراندۆم وەڵامی نەداینەوە

Thursday, 11/11/2010, 12:00

1444 بینراوە




دوای ئەوەی ژمارەیەك رۆژنامەنوسو گەنجانی شاری رانیە داوایان لە بزوتنەوەی ریفراندۆم كرد دەست بكاتەوە بە چالاكیەكانی خۆی، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەم بزوتنەوەیە هیچ رونكردنەوەیەكی نەداوە، لەسەر داواكاری بۆ دوبارە دەستپێكردنەوەی چالاكیەكانیان.. هەندرێن شێخ راغب یەكێك لەو رۆژنامەنوسانە رایدەگەیەنێت كە تاوەكو ئێستا بزوتنەوەی ریفراندۆم وەڵامی نەبووە بەڵام لەسەر ئاستی رای گشتی كوردستان پێشوازی لەم ئاگاداری نامەی ئێمە كراوە. سەبارەت بەوەی كە ئایا بەردەوام دەبن لەسەر داواكاریەكەیان ناوبراو دەڵێت: بەڵێ بەردەوام دەبین لەسەر داواكاری خۆمان، چاوەڕێ دەكەین بزوتنەوەی وەڵاممان بداتەوە، خۆ ئەگەر وەڵامێكیش نەبوو ئەوا ئێمە سەرجەم خەڵكی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە لەوەی كە پێویست بوو لەم قۆناغەدا دەست بكاتەوە بە چالاكیەكانی داوای ئەنجامەكانی ئەو راپرسیە بكات كە لەساڵی 2005 لەهەرێمی كوردستان ئەنجامی دا. بەبڕوای ئەو رۆژنامە نوسە تا ئێستاش مەترسی لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان بەدیدەكرێت، بۆیە ئێمە ئەم دەستپێشخەریەمان كرد. شایانی باسە بزوتنەوەی ریفراندۆم دوای ساڵی 2005 كە ئەنجامی راپرسیەكەی ئاراستەی نەتەوەیەكگرتوەكان كرد بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لەسەر شانۆی سیاسی روداوەكانی كوردستان بونی نەما. لەكاتێكدا چاودێرانی سیاسی بونی ئەم بزوتنەوەیە بۆ كوردستان زۆر بەپێویست دەزانن.

[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە