عەفووت فەرموو(یەكێتیەك) مەسەلەكە تەكەتولات نیە...

Friday, 25/09/2009, 12:00

1115 بینراوە


دواى ئەوەى كەسێك بە ناوى هەڵۆى سوور نووسینێكى لەسەر چۆنیەتى گۆرانكاریەكانى ئەم دواییەى ناو یەكێتى نووسى و تێیدا باسى مەڵبەندى چۆمانى كردبوو و وە ئەوەى راستى بێت من تا رادەیەكى باش لەگەڵ راكانى ئەو برادەرە بووم چونكە ئەوەى لە پەیڤەكانى دا تێبینم كرد بەشێك بوون لە راستیەكى حاشا هەلنەگر،دواتر نووسینێكى ترم بینى كەوا خاوەنەكەى خۆى بە یەكێتیەك ناوبردبوو ،بەڵام كە من ناوەرۆكى نووسینەكەم خوێندەوە یەكسەر زانیم ئەو وەڵامەى كە لە دژى نووسینەكەى هەلۆى سوور داوەتەوەو باگاویە بە رقێكى بەرژەوەندى ئامێزانە نەوەك وەك خەمخۆرێك بۆ یەكێتى چونكە ئەو لە نووسینەكەىدا باس لە مەسەلەى تەكەتولات دەكات و قسەكانى لەسەر كوتلەى كۆسرەت رەسول چر دەكاتەوە وەك بڵێى كوتلەى خەتى گشتى تەواجودیان نەبێت لە ناو مەڵبەندى چۆمان، نازانم ئەمە چ جۆرە نووسینێكە خۆ گێل كردنە یان خۆڵكردنە چاوى خەڵكە و پۆخڵاواتى ئەو بەشەى خەتى گشتى و دزیەكانیان دەشارێتەوە؟!من لە نووسینەكەى (یەكێتیەك) چەند لوغزو تەكتیكێك ئەبینم و وا هەست ئەكەم ئەو وەڵامە لە برى ئەوەى یەكێتیانە بێت پراوپرە لە چاوبەستن و خۆڵ لە چاوكردنى تەواوى یەكێتیەكان بە سەركردایەتى و خوارەوەش،ئەو (یەكێتیەك) لە نووسینەكەیدا زیاتر مەبەستیەتى هەموو چاوەكان بەرەو ئەو بەشەى كۆسرەت رەسول بەرێت و كوتلەكەى تریش كە خەتى گشتیە بە پاكیزەو دوور لە گەندەڵى بهێلێتەوە ...لە كۆتاییدا من ئەڵێم كاكەى (یەكێتیەك) ئامۆژگاریت ئەكەم ئەمجارە شت وەك خۆى بنووسى بەدەر لە رق و كینە و لاگیرى كردن بۆ كوتلەیەك و تاوانباركردنى یەكێكى تر....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە