راگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی مافیا زه‌مینه‌ی شه‌ڕ له‌ دژی کورد و جاشایه‌تی بۆ داگیرکاران سازده‌که‌ن.گۆته‌کانی مەلا بەختیار

Tuesday, 13/07/2010, 12:00

1600 بینراوە


سەبارەت بە لەشکرکێشی و ئەو سنور بەزاندنانەی دەوڵەتانی تورکیای ڕەگەز پەرست و ئێرانی دژ مرۆڤ و دژە ئازادیو یەکەم داهێنەری تیرۆرلەسەرتاپای جیهاندا کەماوەیەکی زۆرە بەردەوامەو بە ئارەزوی خۆیان سەروەری خاکی عێراق و بەتایبەتیش کوردستان پێشێل ئەکەن و بە بێ گوێدانە بڕیارە نێو دەوڵەتیەکان و بە ئارەزو خواست و ڕازی بونی سەرانی دزو مافیای یەکێتی و پارتی بە ڕێوە ئەچێت. وەك حسن کازمی قەومی و چەندین سەرکردەی تیرۆریستی تری ئێرانی لەناو جەرگەی هەولێردا ئاشکرایان کرد کە ئێمە ئەو لەشکرکێشی و تۆپبارانکردنانە بە ئاگاداری سەرانی پارتی یەکێتی ئەکەین. بۆیە سەرانی مافیای کوردی لەپێناو گیرفانیان و مانەوەی خۆیان و مەرامە گڵاوەکانیان چاویان لەو هەمو هێرش و پەلامارو تۆپباران و تەعداکردنانە بۆ سەر خاکی کوردسان داخستوەو چاویان شۆڕبوە. لە سەردانەکەی مەسعودی گەورە دزو مافیادا بۆ تورکیا کە نەیان هێشت نە ئاڵای کوردستان نە ئاڵای عێراق دابنری و لەو ڕێگەیەوە گەورەترین سوکایەتیان بە سەرجەمی کورد کرد دواتریش مەسعود بەهەڵەداوان هاتەوەو ڕاگەیاندنە چەواشەکانی حیزب سەردانەکەیان زۆر بە سەرکەوتوانە پێفرۆشتینەوە دواتریش مەسعود داوای کرد دەبێت سەرجەم حیزبە کوردستانیەکان هەڵوێستیان هەبێت واتە دەبێت ئەو دیفاع کردنانەی پەکەکە و پژاك کە لە خۆیان و لە کوردستانی ئەکەن ئیدانەی بکەن و بەوەش زیاتر شەرعیەت بدەنە سوپای ئەو دو وڵاتە دوژمن بەکوردە تا زیاتر لەشکرکێشی بکەنە سەر خاکی کوردستان. لەم دواییانەش کە تورك داوای لە هەردو عیزبی مافیا کردوە کە سەرانی پەکەکەیان تەسلیم بکرێت بۆ ئەو مەبەستە لیستێکیان لەناوی سەرکردەو کادرە چالاکەکانی ئەو حیزبە داوەتە جاشەکانی خۆیان کە یەکێتی و پارتین. جه‌بار یاوه‌ری بەناو ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌، له‌باره‌ی‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ به‌توركیا، لە لێدوانێکی گەمژانەدا رایگه‌یاند‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناتوانێت رێوشوێنی‌ یاسایی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ بگرێته‌به‌ر، كه‌ توركیا دوایان ده‌كات، هه‌ر كه‌سێكیش ده‌یه‌وێت ده‌ستگیریان بكات، باخۆی‌ به‌شوێنیاندا بگه‌ڕێت. واتە با تورکیا بێتە ناوەوەو خۆیان دەستگیریان بکات. بەوەش زیاتر شەرعیەت ئەداتە سوپای داگیرکەری تورك تا بەخواستی خۆی بۆ کوێ بیەوێ لەشکرکێشی ئەنجام بدات. لەلایەکی ترەوە د.كاوه‌ مه‌حمود، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش، لە جەبار یاوەر گەمژانەتر دێتە قسەو دەڵێت، پێم سه‌یره‌، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی‌ داوه‌، چونكه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رێگه‌ به‌هیچ وڵاتێك نادات، سنوری‌ ببه‌زێنێت‌و ده‌ست له‌كاره‌كانی‌ وه‌ربدات". دیارە د. کاوە مەحمود خەوتوەو تا ئێستا ئاگاداری ئەوە نیە کە چەندین جارە بە هێڕشی ئاسمانی و زەمینی ئەم دو وڵاتە دوژمنە سەرسەختەی کوردان سەروەری خاکی کوردستان و عیراقیان پێشلکردوە نەك تەنانەت ئەوە خەڵکیشیان کوشتوەو بریندارو ئاوارە کردوەو زەرەدو زیانی ملیاران دیناریان لەمڵکو ماڵی ئەو خەڵکە ستەمدیدەی کورد لەسەر سنورەکان داوە. کەچی وتە بێژەکەی بەناو حوکمەت بۆ شاردنەوەی لەشکرکێشی و سنور بەزاندنەکان ڕابردو دیماگۆجیانە دەڵێت پێم سەیرە جەبار یاوەر وای گوتوە چونکە حوکمەتی هەرێم سنور بەزاندن قبوڵ نکات. وایییش لەم حوکمەتە قارە مانە... چەند لەخەمی سنورەکان و چەند لەخەمی هاوڵاتیانە.!!

لەلایەکی تریشەوە حیکمەت. واتە مەلا بەختیار کە خۆیی و حیزبەکەی جەلال هەمیشە لەگەڵ حیزبەکەی مەسعود دا جگە لە بیرو ڕای خۆیان و نیشتمان فرۆشیان و کڕنوش بردنیان بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و سەرکوتکردنی ڕای خەڵکی کوردستان کەسی تر ناخوێننەوەو کەسیتر بەپیاو نازانن. لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی چاو کوێرە. چاو گێڕە . چیە؟ کەوتۆتە شین و شەپۆڕو واوەیلاو بە ئاشکرا لەو وتارەدا ترسی لێنیشتوە. داوای هەڵوێستی نەتەوەیی لە حیزبەکان و خەڵکی کوردستان دەکات ناشڵێت لە ئەنجامی ئەو پشی پشیەی خۆمان بۆ دوژمنان ئەو هەڵوێستا ترسنۆکو خۆفرۆشانەمان وا خەریکە دەسەڵاتمان بەرەو کۆتایی دەڕوات و چیدی ناتوانین وەك جاران سەروەتو سامانی ئەم وڵاتە بدزینو خەڵکی لەخشتە بەرین.

بەڵکو بە هێنانەوەی چەند نمونەیەك لە مێژوی شۆڕشەکانی کورد و سیاسیەتی خۆ بە خۆ خۆکوژیانەی میرو میرنشینەکانی کوردو شۆڕشی شێخ مەحمودو سمکۆی شکاك و قازی محمەدو هتد... بەنمونە هێناوەتەوە. لەکاتێکدا تورکو عەجەم دەمێكە ڕێکەوتون بۆ لیدانی کوردو ئاشبەتڵپێکردنی ئەم ئەزمونە جاشئاسایە. بۆیە دەڵێ به‌دوری نازانم، به‌رنامه‌ی‌ هاوبه‌شی عه‌سكه‌ری‌و رێككه‌وتنی‌ گه‌وره‌ی ئه‌منی له‌نێوان توركیاو ئێراندا بكرێت‌و دۆخێكی‌ عه‌سكه‌ریی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو ناوچه‌كه‌ بگرێته‌وه‌. مەبەستیەتی بڵێ باش نیە پشتیوانی لە شۆڕشی کوردانی باکورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکرێت تا ئێمەش بەو ئاگرەوە نەسوتێین بەڵکو بۆئەوەی ئەم ئەزمونەمان لەکیس نەچێت وەك شوڕشەکانی ڕابوردو. کە ئەو شوڕشانەش تەنها بەهۆی چەندین کەسی نیشتمانفرۆشی وەك مەسعودو جەلال و مەلای بێحیکمەت و هاوشێوەکانیەوە توشی ئاشبەتاڵ و کۆتایی پێهێنان بوەتەوە بۆیە مەلا وای پێباشە دژایەتیان بکەین واتە پاراستنی ئەم ئەزمونە لەسەر خوێنی براکانمان لەبەشەکانی تری کوردستانی داگیرکراو تا مەلای بێحیکمەت و هاوشێوەکانی زیاتر شا ئاسا پاڵی لێبدەنەوەو زیاتر بمێننەوە لەم ئەزمونە بەناو کوردیە شلۆق و چاو بەرەژێرەدا سودو قازانجیان پێبڕێ کە ئەم ئەزمونە جگە لەخێر بۆ خۆی و هاوشیوەکانی خێری بۆ کورد نەبوە جگە لەماڵوێرانی. لەکاتێکدا ڕۆڵەئازاو خەباتگێڕەکانی کورد لە کوردستانی باکورو ڕۆژهەڵات دەڵێن ئێمە چیمان هەیە.؟ تەنها ڕوح و گیانمان هەیە ئەویش پێشکەشی خاکی کوردستان و بەدەست هێنانی ئازادی بۆ نەوەکانی کورد ئەکەین. کەچی سیاسیە دزو بێموڕاڵ ومافیاکانی کورد لە کوردستانی باشور لە پێناوی دەسکەوتە نایاسایی و دزیاری و خۆش گوزەرانیەکانیان دا زۆر بێشەرمانەو ترسنۆکانە هەر یەکەو بەجورێک دێتە گۆ و لێدوان ئەدەن بۆ درێژبونەوەی تەمەنی پڕ لەشەرمەزارانەیاندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە