دوێنێ لەهەولێر چى ڕوویدا؟!.

Saturday, 26/02/2011, 12:00

1156 بینراوە


دوێنێ كە بڕیار بوو شارى هەولێرى خۆشەویست خۆپیشاندان سازبكات دژى دەسەڵاتى تاكڕەوى بنەماڵە بەڵام خۆپیشاندان بۆ نەكرا؟ هۆكار چى بوو ؟ ئایا خەڵكى شارى هەولێر لەدەسەڵاتى بنەماڵە ڕازین یان خەڵكى هەولێر ساف لەساف پارتین ؟ یان ترسنۆكن و زاتى ئەوە ناكەن بڵێنە بنەماڵە ئێوە گەندەڵن؟

لەوانەیە ئەوپرسیارانە لەلایەن خەڵكى هەولێرەوە بە ئاسانى وەڵام بدرێنەوە بەڵام ئەو كەسانەى لە دەرەوەى وڵاتن یان لەشارەكانى ترى كوردستانن دەبێ ئەوڕاستیە بزانن كەوا هەولێر تایبەتمەندى خۆى هە یەوهیچ كاتیكیش زوڵمى زاڵمان قەبوڵ ناكات بەڵام دەبێ ئەوەمان لەبیر نەچێت كەدەسەڵاتى بنەماڵە بە دەبابە هاتوونەتەوە هەولێر,بۆیە بەبڕواى من ئەگەر دوێنێ خۆپیشاندان لە هەولێر بكرایە ئەوا خەڵكى هەولێر لە خەلكى ته‌رابلسیان خراپتر بەسەردەهات .

هەرچەندە زۆركەس ئەوهۆكارانەیان خستەڕوو كە بۆچى هەولێر خۆپیشاندانى نەكرد بەڵام حەزدەكەم منیش تیشكێكى بخەمەسەر.

پێرێ كەدەكاتە 24\2\2011 لە هەموو رێكخراوو ناوچەكانى پارتى كۆبوونەوەى نائاسایى گرێدرا وئەنجامى ئەو كۆبوونەوانەش بڵاوكردنەوەى سەدان چەكدارى خۆیان بوو بەناو بازاڕدا بەجلى مەدەنى و هەڵگرتنى دەمانچەوە بۆ ئەوەى ڕێ لە خۆپیشاندان بگرن ئەوەبوو كە دوێنێ دڵنیابوون كە خۆپیشاندان ناكرێ ئینجا كەوتنە ئیستیفزاز كردنى خەڵك ئەوەش بۆ ئاشكراكردنى ئەوانەى كە نیازى خۆپیشاندانیان هەیە بۆیە دوو گەنج لە نزیك بازاڕى دەلالخانەى كۆن كەتەنها لەبەرئەوەى یەكێكیان بە ئەوى ترى گوتبوو كەى دەست پێدەكات ئیتر بەسەدان گورگى برسى لەو چەكدارانەى جلى مەدەنیان لەبەربوو كەوتنە گیانى ئەو دوو گەنجەو چەندى تریشیان دەستگیركرد كە گوایە بە مۆبایل وینەیان گرتوون. پاشان لە دواى نیوەڕۆ تا نیوە شەو بە ئوتومبیل بە هەڵكردنى ئاڵا رووزەردەكەیانەوە بەهۆڕن لێدانەوە لەشەقامە گشتیە كان دەسووڕانەوە بەبێ ئەوەى لەهیچ ترافیك لایتێكەوە ڕابوەستن ئەوەش بۆ توڕە كردنى خەڵك و ناسینەوەى نەیارەكانیان,بۆیە لە دوێنێوە دەیان گەنجیان دەستگیر كردووە كە تانووسینى ئەو ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەك دەربارەى چارەنووسى گیراوەكان نازانرێت.

بۆیە من لێرەوە دەڵیم خۆپیشاندان لە هەولێر شەڕیكى بێ ئەنجام دەبوو كە لە زەرەرو زیان بەرهەمى ترى نەدەبوو.



لە هەولێر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە