چوارێنەکانم

Tuesday, 28/01/2014, 12:00

1610 بینراوە



لەگەڵ کێ رێگە ببڕم روو لە کوێ کەم
وەها کۆتو بە تەنیام ون بووە رێم
هەمووروویان لە دەشتە رووم لە تۆیە
ئەگەر تۆ چوویە دەشت من رو لە کوێ کەم .

خەریکە خوێنی دڵ بۆم بێتە شەتاو
گران دەردە لەگەڵ کێ بێتە ئاخاو
کە دەم گوت بێمە گۆ بۆ نازەنینێک
ژیان دەرچێ لە تاڵاو بێتە خۆشاو .

بە لول ئەگریجەکەت بەندە لە روومەت
بە گوڵزاران دە دا حورمەت و ڕوومەت
ئەگەر رۆژێک لە روومەت بێتە تاتا
لە هەر تاڵیک دڵێک تێیدا لە تو پەت .

لە دەست عیشقت ژیانم شەوە زە نگە
دەرون ودڵ شەوورۆژان لە جە نگە
لە خۆشیدا لێواولێو بوم ئەتۆم یار بای
کەچی زانیم دڵت وەک ئاسنو سەنگە .

بە دڵ ئاواتمە رووبکەمە گوڵ زار
بەدەستە گوڵ ببم بۆ شۆخی دڵدار
لە کاتی هاتوچوی رێگای ئیواران
لەسەررێی گوڵ وەرێ تا دڕکی ئازار .

لە کازیوەی بەیانان چاوە ڕێتم
هەتا شەو دێ دەڵێی شەیداو شێتم
شەویش داهات وەکو شەوگاری جاران
لە جێژوان رادەژێم هەر خانە خوێتم .

تۆبمکوژی تۆبمبەخشی قسەم نیە
لە رێێ تۆدا دڵو دینو سەرم نیە
لە دونیای دیش ئەگەرڕێگام بەبێ من
لە بەر تۆ دەبمە ژیندار ژینی من نیە .

شەوو رۆژ ماتو حەیرانم لە بۆ تۆ
نزانم چۆن دەژیم بۆخۆمو بۆ تۆ
کەچی تۆش تاوێ ناپرسی لەحاڵم
تەریدەم یا کو شەیدای دیتنی تۆ .
جەعفەر/ کەریمی
تورکو / فەنلەند
١٩٩٧/ زایینی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە