یەكێتی و پارتی لە پێناو بە هێزكردنی پێگەی خۆیاندا بە‌رتیل ئە‌دە‌نە‌ بەرپرسانی ئەمریكا

Saturday, 27/08/2011, 12:00

1564 بینراوە


بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی ڕۆژنامە نوس و لێكۆڵەری ئەمریكی جۆزێف تۆرینتۆ ،هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری كوردی واتە یەكێتی و پارتی بەبەراورد بە حیزبە سیاسیەكانی دیكەی عێراق زۆرترین لایەنی سودمەند بوون لە پرۆسەی ڕزگاری عێراق كە لە لایەن ئەمریكاو هاوپەیمانانەوە ئەنجامدراەوە .
جۆزێف تۆرینتۆ تەواوی ئەو لێكۆڵنەوەیەی لە ڕاپۆرتێكدا لە سەر پێگەی DC BUREAU بڵاوكردۆتەوە وتیایدا ئاماژە بە جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق دەكات كە لە سەردانیكردنیدا بۆ نەخۆشحانەی واڵتەر ڕید كە سەربازە بریندارە ئەمریكیەكانی تیا چارەسەر ئەكرێت چۆن مەبلەغی پێنج هەزار دۆلاری وەك دیاری بەخشیوەتە هەریەك لەسەربازە بریندارەكان ،لێرەدا نوسەر سەرزەنشتی تاڵەبانی ئەكات بەوەی كە سامانی گشتی عێراق بە هەدەرئەدات و بەو هەنگاوە ئەیەوێت پێگەی خۆی لای بەرپرسە ئەمكریكیەكان بەهێز بكات.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە كە سەركردەكانی یەكێتی و پارتی بەرپرسانی ئەریكا بەكرێئەگرن و بەرتیلیان پێئەدەن ،وە (جەی گارنەری) وەك نموونەیەكی دیاری ئەو بەرتیل خۆرییە هێناوەتەوە ،هەروەك لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە سەركردەكانی كورد لەبەغدا هەڵوێستیان لاوازو بێبایەخە وپەیوەندیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكاشدا لە عێراق پەیوەندیەكی مادییە واتە تائیستا كوردەكان لەبەر چاوچنۆكی و كەم ئەزموونی لە سیاسەتدا نەیانتوانیوە پەیوەندی دبلۆماتی و پۆلیتیكاڵی لەگەڵ ئەمریكادا ببەستن .
لەكۆتایی ڕاپۆرتەكەشیدا جۆزێف تۆرینتۆ ووتویەتی كە لە عێراقدا بە هیچ جۆرێك دیموكراتی نییە وگەندەڵی لە هەموو جومگەكانی ئەو ووڵاتەدا بڵاو بۆتەوە بۆ ئەو مەبەستەش پاڵێوراوێكی كوردی بەنموونە هێناوەتەوە كە پێشتر لە هەڵبژاردنەكانی عێراقدا ووتبووی پارە هەموو شتێكە و ئەتوانین بە پارە دەنگی هاوڵاتیان بكڕین و لە هەڵبژاردندا بیبەینەوە .

نوسینی: سوارە سلێمانی
ئیمەیڵ: [email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە