سەرسەختترین دوژمنی تاڵەبانی و یەکێتی، هەمیشە مەلا بەختیار بووە

Thursday, 04/07/2013, 12:00

1989 بینراوە


ناوەڕاستی ساڵی ١٩٨٧ بوو مەلا بەختیارمان بە سجنی دەبرد بەرەو دەشتی کۆیە ، لە گوندی قەمچوغە ماینەوە ، هاشمی سکرتاریەتی مام جەلال کۆبونەوەیەکی پێ کردین ووتی ئەمشەو بەرەو گوندی تەلان دەپەڕینەوە گەر لەسەر جادەی نێوان دوکان و سلێمانی هەر دیاردەیەکی ناجۆرتان بینی یەکسەر (مەلا بەختیار بکوژن).
لەتەنیشت پڕۆژەی گەیاندنی ئەوەی ئاو تەسفەیە دەکات لە دوکانەوە بۆ سلێمانی پەڕینەوە گەیشتینە نیوەی شاخەکە بەرەو گوندی تەلان پاتەیەکی لاستیکی ئێرانیان لە پێی مەلا بەختیار کردبوو کە دوو ژمارە لە قیاسی پێی خۆی بچووکتر بوو ، کەگەیشتینە نیوەی قەدپاڵەکە بەرەو گوندی تەلان مەلا بەختیار دەستی کرد بەگریان و ووتی بم کوژن باشترە لەو پێڵاوە تەسکەی لە پێتان کردووم و پێستی بنی پێم هەمووی بۆتە بڵق، لەناو قەدی چیاکە بە کاک هاشمم ووت با پێلاوەکانی من لە پێ بکات و گیر نەخۆین ، هاشمی سکرتاریەت پێی ووتم ئەوە فەرمانی مام جەلالەو دەبێت بڕ بکات تا دەیگەنینە شوێنی خۆی ، کە گەیشتینە گوندی تەلان گوندەکە سەراپای تەخت کرابوو بێجگە لەچەند سەگێک کە پێمان دەوەڕی هەر هەموومان لەسەرکانیەکەی بەشی خوارووی گوندی تەلان پشوومان داو ئاومان خواردەوە ، مەلا بەختیار پاش شکاندنی تونێتی پێی ووتین ئێوەی پێشمەرگە هەڵە و گاڵتە مەکەن بە سەرکردە چونکە من سەرکردەبووم لەناو کۆمەڵەو یەکێتیداو ووتی : سەرکردە دەتوانێت لە ڕۆژگارێکی تردا لەهەلوومەرجێکی جیاواز لەوەی بۆ نموونە ئێستا من تیایدا دەژیم کە جیاواز دەبێت لەم ساتە ، ئەوەی یەک ڕۆژ یەکێتی بووبێت بە سکرتێرو سەرکردەو بنکردە بە ئێوەشەوە وەک پێشمەرگە تەسلیم بەو ئاراستە سیاسیە بکات کە کۆمەڵەو یەکێتی وەک بەدیل ساڵی ١٩٧٦ پاش ئاشبەتاڵ ناویان لێ نابوو شۆڕشی چەواشە و قیادە موەقەتەی سەر بنەماڵەی بارزانی ، پێشمەرگەیەک وویستی قۆناغە تفەنگێکی تێ بسرەوێنێت کاک هەژار ڕێگری لێگرت.
مەلا بەختیار ئەمڕۆ چوارشەمە ٣-٧- ٢٠١٣ لە قسەکانیدا لە کەناڵی کوردسات بەڵێنەکەی گووندی تەلانی وەک خۆی پراکتیزەکرد ، لە کوتەداکەی ٣٠ ی حوزەیرانیشدا ڕۆڵی سەرەکی بینی وەک یەکێک لە گروپە چواریە تەسلیم کارەکەی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی بارزانی و تۆڵەی خۆی لە مام جەلال و یەکێتی کردەوە.
ڕزگار ساڵح
٤-٧-٢٠١٣
هۆڵەندا ئەنیشخەدە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە