داهاتوى دەنگەكان.........!!

Saturday, 06/03/2010, 12:00

1542 بینراوە


بۆ هەر سەردەمێك كە ڕەنگدانەوەى ئیجابى و پڕ سەروەرى هەبێ بۆ داهاتوى گوزەران و جۆرى بەرخودى هەڵسوكەوتى رەنگدانەوەى دەسەڵات بۆ سەر هەر كۆمەڵگەیەك چەندین فاكتەر و هۆكار دەوردەگێڕن بۆ ئاراستە كردنى كۆمەڵگا بەرەو باشترین و چاكترین دەسەڵات ئەویش دەبێ بزانین لە قۆناغى تازەدا تاكى هاولاتى یە نەخشى ئەساس و بنەرەتى دەگێڕێت لە دیاریكردنى چارەنوس و مافە مەدنى و دیموكراتى یەكانى دا لە بەرئەوەى قۆناغى ئەمرۆى كوردستان و عیراق قۆناغى هەڵبژاردن و گەڕانەوە بۆ ڕا و دەنگى تاكى هاوڵاتى یە بەڵام لە بیرمان نەچێ چۆن لە مێژوودا ئاستى هۆشیارى و شارەزایى كە لە كۆمەڵگەدا لاواز بووە یاخود كەمبووە چەوسانەوە و نابەرابەرى و كۆیلەیەتى ڕێژەكەى زیادبووە و زنجیرى كۆیلەیەتى ئەستوورتربووە لە گەردنى هاوڵاتى و هەژارانى ئەو سەردەمە بەڵام بۆ هەر كۆمەڵگەیەك ئەگەر بەپێچەوانەوە كەوتەوە واتە تاكەكان ووریا و هۆشیاربون و ئازایانە بەرەو پێشهاتەكان چوون بێگومان ئاراسەتەى دەسەڵات و فەرمان ڕەوایان بە قەزانج و سوودى مرۆڤەكانى كۆمەڵگە وەرچەرغاوە.ئەبینین لەم ساڵدا ئەوا دوو هەڵبژارد یەكیان لە 25/7 و ئەویتریان لە مرۆدا كە 7/3 /2010 بەڕێژەیەكى زۆر بەرەو سەر سندوقەكانى دەنگدان چوون و دەنگى خۆیان دا بە ئازادانە بەبێ سانسۆر لەسەر هاوڵاتى .ئەم شێوازە تێ كۆشانە لە ساڵانى رابردووش دەنگ دراوە بە چپڵەرێزان كۆتایى هاتووە لەگەَ ڵ ئەوەى نوێنەر و كاندیداكانى هەڵبژاردن چەندین بەڵێنییان بەخەڵك دەدا بەڵام بە كمترین شێوە بەلاى بەڵێنەكانیاندا نەدەچوون لە ئەنجامدا كۆمەڵگا ڕووبەرى گەندەڵى و نابەرابەرى و دزى و بە فیڕۆدانى سامان و دارایى خەڵكى كوردستان و یراق بۆوە.ئەگەرچى لەمەدا ئەتوانم بڵێم تاكى هاوڵاتى و مرۆڤى دەنگدەر بەرپرسیارى زۆرى بەر دەكەوێت لە ئاست ئەو نابەرابەرى و گەندەڵى و دزین و بەهادەر بردنى
سامانى گشتى عێراق و كوردستان لە بەرئەوەى ئەو دەنگدەرە نەى توانیوە باشترین نوێنەر كە شایەستەى ئەو پۆستەبێ و راستگۆو دەستپاكبێ و بە فیحلى نوێنەرایەتى خەڵكى دەنگدەربكات ,دەنگدەر تەنها بە ڕازاندنەوەى بەڵێن و پەیمانەكان و بەخشینەوەى پارە و ئیمتییازى جۆراو جۆر دەنگەكەى خۆى داوە یاخود
بە قسەى فڵان ڕیشسپى و پیاوماقوڵ و بەرپرس و ....,هیتد دەنگى داوە .یەكێك لە هەڵەكانى دەنگدەر پاش دەنگدانى بە هیچ جۆرێك بە دوایى داهاتوى دەنگەكان نەچووە واتە بەدواى ئەو پەیمان و بەڵێنانەى كە لە سەر شاشەى تەلەفیزیۆن و رادیۆ و ڕۆژنامە و گۆڤارەكان و كۆرو كۆبونەوەكان كە بە شێوەیەكى
گشتى بە خەڵك دەدرا كەمترین خەڵك بە ڕۆشنبیرو كەسانى هۆشیاریشەوە هیچ هەنگاوى ئەوتۆ نەدرا بۆیە ئەو ڕۆژە دروستبوو كەپێى دەڵێن گەندەڵى و فەسادى
و ....هیتد بۆ ئەم سەردەمە پێویستە ململنێى شارەستانى و مەدەنى دیموكراسى بە هێز بكرێت ئاراستەى كۆمەڵگا و دەسەلات بەرەو كرانەوە و نوێبونەوەى زیاتر بچێت ئەمەش بەوەى دەبێ كە تاكى هاوڵاتى دەنگ دەر بە دواى بەڵێنەكاندابچێ لەو ڕۆژەوە كە دەنگى دا بە هەر نوێنەرێك لە هەر لیستێك ئەو دەنگدەرەشى
بەرپرسیارێتى جێبەجێ كردنى بەڵێنەكان و پەیمانەكانى لە ئەستۆیە واتە خەڵكى كوردستان و عیراق لە دواى 5/3/2010 ئەبێ چاودێرى بەڵێنەكان بكەن لە هەر شوێنێك كە ژیان دەگوزەرێنن ,بۆ هەر هەنگاوى داهاتو خەڵكی دەنگدەریش بەرپرسیارە .ئەبینین لە بانگەشەى سەرجەم نوێنەرى حیزب و لیستە جیاوازەكانى كوردستان چەندین بەڵێن و پەیمان تكرار كراوەتەوە ئەویش: 1-جێبەجێ كردنى ماددەى 140وگەرانەوەى ناوچە دابراوەكان .2-پاراستن و پتەو كردنى ئازادى یە
دیموكراتىیەكان و ئازادى رادەربرین و گەشەدان بە ئازادى میدیاكان و راگەیاندنەكان .3-دژایەتى كردنى گەندەڵى .4-چەسپاندن و بە دیهێنانى مافەكانى ژنان و كرێكاران و جوتیاران و لاوان و پیر و بەسالاچوان ...هیتد.5-گە شەدان بەخوێندن دامەزاراندنى خوێندكاران دوایى تەواو كردنى خوێندنیان ,,,,هیتد ئەمە چەند نموونەیەكە لەو پەیمان و بەڵێنانەى كە سەرجەم نوێنەرەكان و حیزب و لیستە جیاوازەكانى كوردستان بە تەواوى خەڵكى كوردستانیان دەدا.
لە بیرمان نەچێ لە دەنگدانى رابردووش ئەم بەڵێنانە بە خڵك دەدرا لە بەر ئەم بەلێنانە بوو چووین بۆ دەنگدان بەڵام بەڵێنەكانى رابردوو پچەوانەبونەوە وەكو بڵقى
سەر ئاویان لێ بەسەرهات ,هەتا ئێستا لە كۆمەڵگەى عیراق و كوردستان نرخ و بەهاى تاكى هاوڵاتى وەكو مرۆڤێكى سەردەم نەزاندراوە هاوڵاتى بە نەزان و ساویلكە دەزانن , دەنا چۆن ئەو هەموو بەڵێن و پەیمانەى كەدەدرا بۆ رۆژى دەنگدان.دڵنیام زۆرترین لەو بەڵێنانە جێبجێ ناكرێت ,لە وڵاتێكى پێشكەوتوى دیموكرات و سیكۆلار هەر پەیمان و بەڵێنێك لەلایەن خەڵكەوە چاودێرى دەكرێ هەتا جێبەجێ دەكرێ دەنا خاوەن بەڵێنەكان ریسواى كۆمەڵگەدەبن بە هیچ شێوەیەك لە هیچ دەنگدانێك خەڵك دەنگیان بۆ نادات .بەڵام لە كوردستان و عیراقدا هەتا ئێستا پێچەوانە بووە,هەربۆیە كۆمەڵگا نخرۆیى نابەرابەرى و نایەكسانى و ناشارەستانى و نادیموكراسى بووە پێویستە لە سەر تاكى كوردستانى و عیراقى ئەو مێژووى ڕابردووى خۆیان بۆ داهاتویان بەپێچەوانە بنەخشێنن واتە زۆر
وریایى و هۆشیارانە بەرەو كرانەوەى كۆمەڵگە و بەرەوى چاودێری كردنى جێبەجێ كردنى بەڵێنەكان و پەیمانەكان هەنگاوبنێن.هەموومان ئەو پرسیارە لە خۆمان
بكەین لە هەر مانگ و ساڵكى داهاتوو كە بەرەو پیرى دەچین . ئایا ئێمەنەبوین دەنگى ئێمە نەبوو ئەم رۆژنەى دروستكرد ؟هەر بۆیە پێویستە بۆ داهاتوو هەر مرۆڤێك بۆ ئایندەیەكى باشتر بەشدار بێت لە تێ كۆشانى دیموكراتى و شارەستانیانە كە خۆمان و تەواوى مرۆڤەكان بەختەوەر دەكات.

[email protected]
6/3/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە