جەلال تاڵەبانی ئیرادەى كورد ته‌زویر دەكات

Sunday, 17/01/2010, 12:00

1752 بینراوە


هاوڵاتییه‌ک لە دیدارێكى جەلال تاڵەبانیدا لە گەڵ رۆژنامەى "القبس"ى كوەیتیدا جەلال تاڵەبانی سكرتێرى گشتى یەكێتى نیشتمانیی جارێكى دیكە سەربەخۆیی كوردستان بە ناواقعی و خەون و خەیاڵ وەسف دەكات. تاڵەبانی بەوەشەوە ناوەستێ راپرسیەكەى 2005ى بزوتنەوەى ریفراندۆم كە تێدا 95% خەڵكى كوردستان دەنگیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان و جیابونەوە لە عێراق دابوو تەزویر دەكات و بە پێچەوانەوە دەڵێت "لە كوردستان 95% خەڵك دەنگیان بۆ فیدراڵى داوە". ئەم تەزویركردنەى ئیرادەى گەلى كوردستان لە لایەن تاڵەبانیەوە تەنها بۆ ئەوەیە دڵى عەرەبەكان رازی بكات و جارێكى دیكە بۆ سەرۆك كۆمارى عێراق هەڵی بژێرنەوە.
بێ دەنگی گەلى كوردستان و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەى ریفراندۆم لە ئاست ئەم تەزویرە ئاشكرایەى جەلال تاڵەبانی دەچێتە خزمەتى دوژمنانى گەلى كورد و خۆفرۆشانی ناوخۆییەوە. بۆیە حەق وایە هەموو رێكخراوەكانی كۆمەڵى مەدەنی و حزب و كەسایەتیەكانی كوردستان لەم قسانەى تاڵەبانی خۆش نەبن و بەگژیدا بچنەوە و ئەم ریسوایەشى بۆ رای گشتى كوردستان ئاشكرا بكەن.
بۆ بینیى دەقی چاوپێكەوتنەكە تەماشاى ئەو دوو لینكەى خوارەوە بكەن:

********************************
لانفصال لا يخدم الشعب الكردي
هل ما زال فخامة الرئيس عند وصفه لانفصال كردستان بأنه أقرب إلى خيال الشعراء منه إلى الواقع؟
ـــــ نعم، لأن الانفصالية لا تخدم الشعب الكردي وغير واقعية، أقول لك بصراحة انا ناضلت من أجل حق الشعب الكردي في تحقيق مصيره بنفسه، وهذا الهدف أو الحق يمكن تحقيقه اما من خلال الانفصال، أو من خلال الاتحاد الفدرالي، أو الكونفدرالي أو بالحكم الذاتي، نحن هنا في كردستان أجرينا استفتاء عاما للشعب الكردي فكانت النتيجة أن 95% من الأصوات مع العراق الفدرالي الديموقراطي.

http://www.alqabas.com

http://www.knwe.org

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە