پلانێکی دەزگای بەدناوی پاراستن

Saturday, 29/09/2012, 12:00

1340 بینراوە







وەك ئاشکرایە ئەم دەزگایە لەوەتەی هەیە،جگە لەپاراستنی بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانی ، نەیتوانیوە کەڵك بەمیلەتی کورد و بەرژەوەندیە نەتەوەییەکان بکا. ئەم دەزگایە هیچ کاتێ سڵی لەوە نەکردۆتەوە کەنەیارانی بنەماڵە لەناوبەرن و لەبەرانبەردا،هەر کەس و لایەنێ دژی میلەتی کورد بوبن، ئەمانە موویان بۆی هەڵنەساوەو هیچیان دژیان نەکردوە.لێرەدا باسی مێژووی ئەم دەزگایە ناکەین و مەبەستمان تەنها بۆ بەرچاو ڕوونی خوێنەری ئازیزە لەوەی کەئەم دەزگایە بەو شێوەیە بناسن کەهەیە.
یەکێ لەو خەسلەتانەی ئەم دەزگایە ئەوەبوە. کەئەوەی خزمەتی تیا کردوە، تا ڕاددەیەکی باش خزمەت کراوەو پاداشتی خۆی وەرگرتۆتەوە. نەك هەرئەوەندەش، بەڵکە بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدا بوە کەببێتە فێرگەیەکی باش بۆ هەموو ئەوانەی کە مرۆڤی کوردیان کوشتوەو سڵیان لە هیچ شتێ نەکردۆتەوە و دەستیان نەپاراستوە لەوانەی کە دژی بەرژەوەندی بنەماڵەن. دەزگای پاراستن ، لەسەرەتاکانی شەستەکانەوە هەردەم گرۆپێ لەپیاو کوژ، سەرسەری،نامەرد و هیچ و پوچیان لەخۆیان کۆکردۆتەوەو لەکاتی پێوستدا وەك گیانەوەرێکی دڕندە و ترسنۆك بەکاریان هێناون بۆ لەناوبردنی مرۆڤی کورد.
لەدوای تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس،سەردەشت عوسمان. ئەم دەزگایە بەتەواوەتی ستراتیژ و بیرکردنەوەی خۆیان گۆڕێ و لەو ساتەوە خەریکی ئەوەن کەبەشێوەیەکی تر کاربکەن. دەزگای پاراستن لەدوای ڕووداوەکانی ١٧ شوباتەوە ، هەموو ئەوانەی کەدەستیان سوور بوو بەخوێنی گەنجانی ووڵاتەکەمان، وەك سەرەتایەك (پلەو پۆستیان بەرزکرایەو خەڵات کران)، بەڵام لەڕاستیدا هەر لەو کاتەوە پیلانی لەناو بردنیان لەئارادایەو یەکە یەکە ئەبێ چاوەڕوانی نەمانی خۆیان بکەن.
ئەم پیلانە نوییەی پاراستن و خودی مەسعود ومەسرور لەوە ئەترسن کە ئەو دۆکیومێنت و کەسانە ڕۆژێ ببنە بەڵاو لەملیان بئاڵێنرێ. ئەوان لەمێژە کەوتونەتە لەناوبردن و تەلەفکردنی زۆربەری زۆری ئەو دۆکیومێنتانەی کە ڕەنگە وەك بەڵگە لەسەریان بەکاربهێنرێ و زۆربەیانیان سووتاندوە. نەك هەر ئەوەش، بەڵکە هەنووکە لەترسی ئەوەدان کەئەو کەسانەی بەفیتی خۆیان خەڵکانی وەك (شێخ ستار،سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان)یان بۆ کوشتون ، لەهەوڵی ئەوەدان لەناویان بەرن.
هیوا ئەحمەد کەدەستی هەیە لەکوشتنی (سۆران و ڕێژوان) دا، یەکێکە لەوانەی کە پاراستن ژەهر خواردی کردوەو بەدەردەکەی جەوهەر نامیق براوە. پێئەچێ لەماوەیەکی کەمدا کۆتایی بەژیانی بێنێ. بۆیە ئەوانەی تر کەوەك هاوشێوەی هیوان ئەبێ چاوەڕێی هەمان چارەنووس بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە