كوردستان پێویستى بە شۆڕشێكە دژى مەلا خرف و جاش فیكرەكان.

Saturday, 19/12/2009, 12:00

1687 بینراوە


ئەمڕۆ ئەو تەوژمە ژنگن و بێ كەڵكەى جیهانى عەربى گرتووەتەوە كە بریتییە بەلاوەنانى هەموو زانستەكان و هەر جۆرە دیالۆكێك جگە لە باسى دایك عەباس نەبێت، كوردستانیشى داپۆشیوە، دەچیتە هەر مەجلسێك ئەگەر لە كەسێَكى جیۆلۆجى ببپرسى بیرێكى ئیرتوازى لە فلان ناوچە بە چەند مەتر دەگاتە ئاوو لە باتى وەڵامەدانەوە بە شێوەیەكى زانستى باس دەبێتە باسى ئایین و عومەرو عەلى و... جگە لەوەى وەڵامەكە وەرناگریت دەبێتە موحازەرەیەكى ئایینى.
ئەمڕۆ گوێم لە وتارى نوێژى هەینى چەند مەلایەكى خرف بوو یەكێ باسى سەرى ساڵى دەكردو هۆڵى لێهاتبوو لەسەرى ساڵدا خەڵك شایى و ئاهەنگ دەكات، بەقسەى ئەو مەلا خرفە خۆشى و ئاهەنگ لەسەرى ساڵدا شتێكى قێزەونە، یەكێكى دیكە وەك و قاژقاژە دەیقیژاندو حاڵى لێ هاتبوو ئەیوت ئەمرۆ تەلەفزیۆن و ئەنتەرنێت دوژمنن هاتوونەتە ماڵمانەوە، یەكێكى دیكە دەیووت مرۆڤى ئیماندار وا چۆن دەبێت هەر خەریك ئۆتۆمبێلەكەى بێت و خوا لەبیر بكات.... ئەو مەلا خرفانە خوا نەكات باسى نەهامەتى ئەم گەلە بەش مەینەتە بكەن كە لە هەموو لایەكەوە مافى دەخورێت و دەچەوسێنرێتەوە، ئەڵى لەم وڵاتەدا ناژێن ئەگەر شتێك لەو بابەتانە باس بكەن ئەوە بۆیان نووسراوەو بە نەقیزە پێیان كراوە. كاتێك شەڕى غەزە ڕووى دا خەڵكیان كۆدەكردەوەو نوێژیان بۆ غەزە دەكرد، ئەوەتا لە باكورى كوردستان حزبێكى ئاشتى خواز قەدەغە دەكرێت، لە رۆژهەڵات لاوى كورد لە سێدارە دەدرێت، لە عێراق ڕۆژێ دەنوكى دەبڕن و ڕۆژى قاچى دەبڕن، مەلا خرفەكان ئەڵێ نە بایان دیوەو نەباران. دەبێت ئەمڕۆ ئێمەى كورد شۆڕشێك بەرپا بكەین دژى ئەم تەوژمە ماڵ وێرانكەرە، دەبێت خەڵك نەفرەت بكات لەو مەلاو مینبەرانەى كە ئەمڕۆ خەڵك كوێر دەكەن و بەرەو تاریكى دەبەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە