مەسعود بارزانی چۆن حەمەی حاجی مەحمودی فریودا!؟

Wednesday, 04/03/2015, 12:00

1995 بینراوە






مەسعود بارزانی هەرگیز پیاوی بەرەکانی جەنگ نەبووە، نە بۆخۆی، نە باوکی، نە کوڕەکانی، نە براو برازاو نە عەشیرەتەکەشی لە بەرامبەر هێرش و جەنگی دوژمنان، چ لە سەردەمی بەعسدا و چ لە سەردەمی داعشدا، تەنانەت لە سەردەمی جەنگی ناوخۆشدا بۆ خۆیان هیچ بەشداری یەکی ئەوتۆیان نەبووە، بەڵکو هەر کوڕی خەڵکی هەژارو بەدبەخت بە کوشت دەدران، بەڵام لە هەڵگیرسانی شەڕ و نەسازان و پێک نەهێنانی ئاشتیدا دەوری باڵاترینیان گێڕاوە. خۆ ئەگەر بۆخۆیان کەسی نیزیکیان بکوژرابانایە لە جەنگی ناوخۆدا، ئەوا زوو شەڕڕاگەیاندنیان ڕادەگەیاند. تەنانەت لە سەرەتاکانی نەوەدی سەدەی ڕابردوودا شەڕ و هێرشێکی ناڕەوای دژی ئەو حەمەی حاجی مەحمودە هەڵگیرساند لە سلێمانی، ئەگەر یەکێتی بە حەمەی حاجی مەحمود ڕانەگەیشتبا، ئەوا پارتی ئەوی لە نێو جەنگدا دەخنکاند.
لەو لینکەی خوارەوەدا کە گفتوگۆیەکی حەمەی حاجی مەحمودە لەگەڵ ڕوداودا، تێیدا دەڵێ مەسعود بارزانی پێی وتم کە لە نێوانی خۆی و حەمەی حاجی مەحمود دەبێ یەکێکمان لە کەرکوک بین دژی داعش!؟
حەمەی حاجی مەحمود کاتێ چۆتە شەڕی داعش بۆ کەرکوک بۆ بەرگری لە کوردستان بە تایبەتی کەرکوک پێم وا نی یە لە سەر داوای مەسعود بارزانی چوبێ (وە کوڕێکیشی بە نێوی عەتا شەهید بوو کە جێگای پێزانین و ڕێزن)، بەڵکو پێم وایە لە هەڵوێستی کوردانەی خۆیەتی کە چووە بۆ کەرکوک. ئەو هەڵوێستەی حەمەی حاجی مەحمود هیچ پێویستی بەوە نی یە کە حەمەی حاجی مەحمود خۆی بچوک بکاتەوەو بڵێ بارزانی وای پێ وتم. زۆربەی خەڵکی بە ئاگای کوردستان ئەوە باش دەزانن کە مەسعود بارزانی پیاوی ٣١ی ئابە نەک بچێ لە کەرکوک دژی داعش بجەنگێ، تەنانەت یەک شەویش ناتوانێ لە کەرکوک بمێنێتەوە. ئەگەر مەسعود بارزانی ڕاست دەکاو دەبێ لە کەرکوک یان حەمەی حاجی مەحمود لەوێ بێ یان مەسعود بارزانی بۆچی مەسعود ئامادە نی یە ئەو ماوانەی حەمەی حاجی مەحمود لە بەرەی جەنگ نی یەو لە ماڵەوەیە بۆ پشودان بچێتە شوێنی لە کەرکوک؟ بۆچی مەسعود نەچۆتە کەرکوک کاتێ حەمەی حاجی مەحمود گەڕایەوە ماڵەوە بۆ دانیشتن لە سەر پرسەی کوڕەکەی؟
مەسعود بارزانی ترسنۆکی خۆی خزمەکانی وایان کردووە، کە پێشمەرگە و سوپاکەشیان هەروەک ئەوان بن. لە شەڕی دوژمنی بەعسدا و داعشیش بەشیان هەر هەڵات هەڵات و ڕاکردن بووە لە بەرەکانی جەنگ، تازەترین نموونەش هەڵاتنی دەیان هەزار پێشمەرگە و سوپای بارزانی یەکان بوون لە شەنگال و زومار و ڕەبیعە و وانکێ و حەمدانی یەو مەخمورو... هتد. کاتێ ئەوە نەبێ کە مەسعودی یەکان بزانن شەڕەکەیان لەگەڵ کەسێکە کە بە سەریدا زاڵبن، ئەوا ئەوکات زۆر لە شەڕن و نایانەوێ ئاشتیش پێک بێ. بۆ نموونە شەڕی حوسێناغای سوورچی، شەڕی حسک، شەڕی ی.ن.ک بەتایبەتیش پارتی هەمیشە لە شەڕی براکوژیدا دەستی بە دەوڵەتێکی داگیرکەرەوە گرتووە، چ ئێران بووبێ، چ تورکیا بووبێ، چ بەعس بووبێ، ٣١ی ئاب وەک نموونە. لەکۆتایدا دەبێ ئەوە بڵێین کە تۆ بڵێی مەسعود بارزانی چەند کەسی تری لە بەرەکانی جەنگ بە جۆرێ لە جۆرەکان وەک حەمەی حاجی مەحمود فریو دابێ؟

http://rudaw.net/sorani/interview



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە