نامەیەک لە رێگەى کوردستانپۆستەوە بۆ حاکم قادر

Saturday, 14/08/2010, 12:00

1552 بینراوە


نامەیەک لەرێگەى کوردستانپۆستەوە بۆ حاکم قادری بەریۆبەرى ئاسایشى گشتى و ئەندامى تازە هەڵبژ ێراوى یەکێتى نیشتمانى کوردستان

ماوەیەک بوو کورەکەم کەڵکەڵەى چوونە دەرەوەى بۆ خاریج کەوتبووە مێشکى هەرچەندە خۆم و دایکى زۆر هەوڵماندا، پەشیمانى بکەینەوە و نەچێت، بتوانى لێرە موستەقبەلى خۆى دروست بکات.. هەرچۆنێک بوو ماوەیەک رازى بوو . کەوتەکارکردن لاى خۆم و توانى لە ماوەى 6 مانگێدا برێک پارە کۆبکاتەوە و بەو پارەیە توانى پێشەکى کرینى شوقەیەک بدات و بڕیارى ژن هێنانیشى دا . من ودایکى زۆر کەوتینە خۆشیەوە کەوا کوڕه‌کەمان توانى دواى تەواو کردنى خۆێندنەکەى گەر داشنەمەزرێت دەتوانێت لاى خۆم کاربکات...

ماوەیەک ئیستراحەتمان کرد، بەڵام هەفتەیەک پێش ئێستا جارێکى تر داڵغە و کەڵکەڵەى خاریج دایەوە لە مێشکى و لەرێگەى قاچاخچى نەگریسەوە هەڵخەڵه‌تا و  بەبیانووى ئه‌وه،  ئەم ووڵاتە جێگەى ئەمانی تێدا نابێتەوە و دەتوانن بە پارەیەکى کەم بتانێرین بۆخاریج .. ئەوە بوو ئەم بەیانیە کاتێ بە ئاگا هاتینەوە (رۆڵەکەم) ماڵى بەجى هێشتووە و نامەیەکى بۆ من ودایکى وخوشکى جێ هێشتووە و خوا حافیزى لێکردووین و داواى گەردن ئازاى لێ کردووین..
ئیتر وەرە بەم رەمەزان و ئەو کارە دەبێت چ وەزعێکى بۆ من و دایکى خوڵقاندبێ ... منیش خۆم پێ رانەگیرا و یەکسەر بەرەو ماڵى (ئاراس) ى هاورێى شێتانە رام کرد، بەڵام لەوێ نەبوو ..هەرچۆنێک بوو ژمارەى مۆبایلەکەیم لەخوشکەکەى ئاراس وەرگرت و لەدوکانى برادەرێکم یەکترمان بینى و هەواڵى کوڕەکەمم لێپرسى ؟ ووتى بۆ نازانن ئەم بەیانییە سەعات 8 بەرێکەوتوون لە گەڵ قاچاخچیدا و بەنیازن لەرێگەى زاخۆوە بەرەو تورکیا و لەوێوە یان بۆ یونان، یان بۆ ئیتاڵیا برۆن و رێگەکەش هەمووى موجازەفە و ترسە .  هەرچەندە من زۆرم پێ ووت نەروات . ووتى: من بە تەنیا ناڕۆم کۆمەڵێ کەس وعائلەشم لەگەڵدایە.. ووتم ئەى بە پارەى چى و بە چەند دەروات؟  ووتى: مامەگیان هەرپێرێ شوقەکەى بە کارزانى هاورێى فرۆشتۆتەوە و خۆیان رێکەوتوون و ئەوەى بشزانم بە (95 گەڵا) دەیانبات.

ئیتر من خۆم بۆ نەگیرا تا سەرە داوەکەم دۆزیەوە و زانیم کێ لە سلێمانى خەریکى ئەم کارەیه‌ و لە سایەى رۆڵەى ئەم شارەدا چەندین قاچاخچى بێویژدان دەستى خەڵکى دەبرن وریسوایان دەکەن ..

ئەم قاچاخچییە شەبەکەیەکن و لەسلێمانى هەتا ئەو شوێنەى خەڵکى تێدا رووت دەکەنە و نەفەرەکان چەندین دەستیان پێدەکرێت و سوکایەتیان پێ دەکرێت . هەرئەم شەو توانیم لەلاى سەهۆڵەکەى سلێمانى یەکەم قاچاخچى بدۆزمەوە و تاکید ببمەوە کە لەرێگەى ئەمەوە خەڵکى ئەم شارە هەڵ دەخەڵە تنێرێ

 (ئەو قاچاخچییە ناوى ئاسۆیە و لاى سەهۆڵەکە عەرەبانەى نۆکاوى هەیە، هەموو خەڵکى سەهۆڵەکەش دەیناسن و لاى بیناکەى شێخ جمالەوە دەوەستێ)

من زۆر لێى نزیک بوومەوە و وویستم پەلامارى بدەم، بەڵام خۆم گرت ووتم با یاسا و ئاسایش ئیجرائات لەگەڵ ئەمانەدا بکەن..
بۆیە داوا لە حاکم قادر دەکەم هەتا زووە و هەتا کوڕەکەم لە خاکى کوردستاندایە هەوڵ بدات ئەو کارەیان هەڵبوەشێنێتە و چیتر رۆڵەکانمان نەبنە نێچیرى ئەمانە و لە سەرخوێنى هەزارەها گەنج ئەمانە خۆیان دەوڵەمەند نەکەن. وەک چەندین ساڵە  ئێمه‌ چۆن دەبینین تەرمى ده‌یان و سه‌دان رۆڵەى ئەم خاکە بوونه‌ته‌ قوربانى گیرفانى ئەم قاچاخچیه‌ بێویژدانانە.. تکاتان لێده‌که‌م بەڵکو رۆڵەکه‌م بۆ بدۆزنەوە.

باوکى رۆڵەیەکى هەڵخەڵەتاو


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە