دوور لە ڕووتان

Tuesday, 02/03/2010, 12:00

1226 بینراوە


ئەو حیزبانە خۆ هێچ نەما نەیکەن بەو خه لکە داماوە ،لە کوشتن، لە بڕین، لە تاڵان کردن، بە هەتیو کردنی مناڵی یەکتر،لە فەسادی وتێک دانی مورالی گەنجان ودوور خستنەوەیان لە داب و نەریتی ڕەسەن وایان کردووە کە ئێسا خەڵک بیرو هۆشی هەر لەسەر پارەوسەرمایە بێ و بەس، ئەوانە تەنها لە شەری ناوخۆ هەندو نیوی شەهیدانی هەلەبجەیان لەیەکتر کوشت، بە هەزاران مناڵیان هەتیوو بێ باووک کرد، ئە مناڵانەی کە ئێستا گەورەبوون و هەر بکوژی باوکەکانیان داوایان لێدەکەن کە دەنگیان بدەنێ...ئاخر چۆن دەنگتان دەدەنێ هەی تاوانبارێنە، مناڵێک کە بێ باوک گەورەبووبێ و ئێستا عەقل و تێگەێشتنی پەیدا کردبێ چۆن دەنگ بە ئێوە ئەدات ؟؟، ئێوە کە باوکی ئەوانتان کوشت داوای لێبوەردنتان لێکردن؟...خوێندن و ئیش و کارێکی ڕیکو پیکتان بۆ پەیدا کردن؟.....یان لەو جادەو شەقامەکانتان بەرەڵڵاکران و بوون بە گوڵەبەڕۆژە فرۆش و بۆیاغ چی و بنێشت فرۆش بۆ ئەوەی بژێوی ڕۆژانەیان دەرکەن،... ئەی دایکانیان کە لە هەڕەتی لاویدابوون و بێ مێردەو ماڵتان کردن و بەرگی ڕەشتان پێ پۆشتن .پێمان ناڵێن بۆ ئەوان چیتان کرد؟....ئێوە ئەنفالێکتان ئەنجامدا کە لە ئاستێکی کەمێک نزمتر بوو لە وەی بەعس ، ئەگینا ، ئەنجامە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی کارەساتێکە کە نابێ لە بیر بکرێ و بەر پرسانی ئەوتاوانە ئەبێ بە جەمەدانییەکانییان و بە قایشی پانتۆلەکانییانەوە ڕابکێشرێنە بەردەمی دادگاو وەک سەرانی بەعس دادگایی بکرێن..ئەو دادگایی کردنە دەبێ داڵی گردەکەش بگرێتەوە...

خۆ ئەگەر ئەوانە ڕابووردوو پاشەڵیان پاک بوایە خەڵک لەسەر دەستان بەرزیان دەکردنەوە بۆ ناو پەرلەمان ، پێویستی بەو هەموو تەپڵ و زووڕنا کوتانە نەدەکرد، کورد دەڵی خۆر کە هەڵهات عەوجە بە ئەنگوست ناکات...ئاخر ئێوە پەنجە بۆ چەند کەسایەتی بێهێزو بی تواناو عەلقە لەگوێی ئەو دوو بنەماڵەیە ڕائەکێشن کە دەنگییان بدەینێ، بەڕاستی چەند ساڵە بێزار بووین لە دەم وچاوی فازل ڤیاگراو مەحمود قەساب سەنگاوی و سەعدی فایلدارو ڕەوەی زێباریان ، لە کاتی حوکمی بەعس یەک زێباریمان هەبوو، دنیای پیس کردبوو ، ئێستا بوون بە ڕەوە، خەڵکێێان هەراسان کردووە، خوا بییان باتەوە،... لە هەموو دنیا حیزب کادری نوێ بەردەوام درووست دەکا بۆ ئەوەی ئەو حیزبە بەردەوام بێ ، بەڵام لای ئێمە بە پێجەوانەوە لەناو حیزبا کادیرو خەڵکی نوێ و هۆشیار جێگای نابێتەوە، مناڵە پێگەیشتوەکانی بنەماڵە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەبن بە کادیرو کاربەدەست و باڵا دەست..، بۆیە هەموو جارێک هەمان دەم و چاو دووبارە دەبنەوەو دەشیانەوی ناجارمان کەن کە دەنگ بە خۆیان یان بە حیزبەکەیان بدەین...گوێ نادەنە ئەوەی کە میللەتی ئێمە ڕابووردووی چەند ساڵەی لەگەڵ ئەوانە هەبووەو ئەو ڕابووردووەش هەر تاڵی و ترشی بووە...من وا هەست دەکەم کە ئەمجارەیان خەڵک زۆر وریا ترە، بە ئاسانی ناخەڵەتێندرێ...لەوانەیە بە شێوەیەک لە شێوەکان بگەڕێنەوە، بەڵام گومانی تیا نییە کە ئەستێرەی ژیانییان بەرەو ئاوابوون دەچێ و هەر چەند ساڵێکی کەم ماوە بۆئەوەی لێژنەی تایبەت پێکبهێندرێ بو ڕەگ و ڕیشە کێشانییان وەک حیزبی بەعس ...

.01-03- 2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە