وەفاداری سەرانی یەكێتی بۆ سەبیحەی خێزانی جەبار فەرمان

Monday, 18/01/2010, 12:00

2617 بینراوە


یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رۆژ بەرۆژ زیاتر بەرەو نەمان دەچێت و لە تاكە ساتەكانی مەرگیدا تا دێ هەڵەی مێژوویی گەورەت دەكات و پشتگیری جەماوەر زیاتر لە دەست دەدات.
سەبیحە خانی پێشمەرگەی دێرین كە هەموو ژیانی لە خەبات وت ێكۆشان دا بەسەر بردووە, ئەمڕۆ هەوڵدەدات وردە وردە خۆی لە یەكێتی دوور بخاتەوە. ئەم خانمە تەنها لە هەوڵی ئەوەدا بووه‌ گۆرانكاریی لە یەكێتی دا ئەنجام بدرێ ژنانی کورد، خزمەتی كۆمەڵگاکه‌یان بكه‌ن, بەڵام سەرانی یەكێتی هەمیشە لێی ترساون تەگەره‌یان خستۆته‌  بەردەمی.
ئێستا بۆ هەڵبژاردی داهاتووی عراق خۆی لە سەر لیستی بزوتنەوەی بوژاندنەوەی نەتەوەكان پاڵاوتووه‌ لە دیالە, بەڵام سەرانی یەكێتی لێ كەوتوونەتە سەنگەرەوە دەیانەوی لە ژێر فشار دا ناچاری بكەن پاشگەز بێتەوە. ئەم بزوتنەوەیە هەموو پێكهاتەكانی شاری خانەقینی خۆشەویست لە خۆ دەگرێت .
خۆیان باش دەزانن كە ئەم خێزانە چەند خۆشەویستە لە ناو جەماوەردا بە تایبەتی جەماوەری خانەقین, بەڵام زۆربەی زۆری سەرانی یەكێتی كە بە دەستی جەبار فەرمانەوە شەقیان خواردووە ئەیانەوی روخساری ئەم خێزانە بشێوینن و ناشرینی بكەن. وەك مەلا بەختیار. ئەگەر جەبار فەرمان كەلەپچەی نەكردایەتە دەستی و نەی خستایەتە كونجی تواڵێتێكەوە هەر ئەو دەمە یەكێتی تێك دابوو. بەڵام ئەوەی ئەو کاتە بۆی نەلوا ئێستا جێبەجێی دەكات.
تەنانەت لە مەكتەبی سیاسی باس كراوە كە تاكە موڵكێك كە بە ناوی جەبار فەرمانەوەیە حجزی بخەنە سەر و  خێزانەكەی دەربكەن. ئەمە تەنها لەبەر ئەوەی خۆی پاڵاوتووە و هەوڵدەدات لە یەكێتی خۆی دوربخاتەوە. ئەمە ئەو دیموكراتییەیە كە باسی لێدەكەن.
من ده‌پرسم جیاوازی ئێوە چییە لە گەڵ حزبی بەعس؟
باشە ئەگەر ئێوە لە سەركەوتنی خۆتان و خۆشەویستی خۆتان لە لای جەماوەر دڵنیان ئەی بۆ ئەوەندە لە ژنێك دەترسن كە خۆی پاڵاوتووە؟
جەماوەری بەشەرەفی كوردستان ئەمە وەفای یەكێتییە بۆ پێشمەرگەی دێرین و سەركردە كۆچ كردووەكانیان كە دەیانەوی خانووەكەیان حجز بكەن, ئایا ئەم حزبە چ وەفایەكی بەرانبەر بە كۆمەڵانی خەڵك دەبێت؟
ئێمە جەماوەری بەشەرەفی خانەقێن تیكا لەو خانمە دەكەین كە لە بڕیاری خۆی پاشەگەز نەبێتەوە. مەڵا حەكیم ناتوانێت جیتر ئێمە بترسێنێت وە بە بەڵینە درۆكانی جەواشەمان بكات. لەدوانی خەباتی دەنگدان خۆیان ئەبیننەوە كە چۆن میلەت تۆڵەیان لێ دەكاتەوە.
هاوڵاتییه‌ک له‌ خانه‌قین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە