كاندیدێكی گۆڕان بۆ وەزارەتی ناوخۆ، تا رووخانی بەعسیش پەیوەندیی بە ئیستیخباراتی عیراقەوە هەبووە!

Monday, 27/01/2014, 12:00

1440 بینراوە


دوێنێ خولێكی تری كۆبوونەكانی شاندێک بۆ دانوستانكاری پارتی لەگەڵ یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێكردەوە و بەپێی زانیارییەكانیش بزوتنەوەی گۆڕان پێداگریی لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت‌ و دو وەزارەتی سیادی كردوە كە یەكێكیان وەزارەتی ناوخۆیە.
سایتەکەی مەلا بەختیار بە ناوی "چاودێر" رایگەیەاند کە گوایە دارای تۆفیق ئاغا یەکێکە لەوانەی کە بۆ ئەو پۆستە کاندیدی کراوە، بۆیە وەکو رەخنە و فشار بۆ سەر بزووتنەوەی گۆڕان، لەسەر دارا قسە دەکات و فایلی رابردووی هەڵدەداتەوە، دەڵێت کەوا دارا یەكێك بووە لە ئەفسەرە بەناوبانگەكانی ئیستیخباراتی عیراقی‌ و تا روخانی رژێمی بەعسیش پەیوەندیی بە ئیستیخباراتەوە هەبووە.
شایانی باسە دارا تۆفیق ئاغا راستەوخۆ پەیوەندیی بە جەلال تالەبانییەوە هەبوو، ساڵی ١٩٨٧ کە چووە دەرەوە، یەکسەر جەلال تالەبانی پێشوازی لێکرد و رایگەیاند کە ئەم کەسایەتییە هاوڕێیەکی دڵسۆزی خۆمە و هەردووکمان لەیەک بەرەدا دەجەنگێین، بۆیە لە یاخسەمەر لەپاڵ خۆیدا خانوویەکی بۆ دروست کرد و لای مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی، کە دانای ئەحمەد مەجید سەرپەرشتی دەکرد و پەیوەندیی راستەوخۆیان بە قەرارگای رەمەزانەوە هەبوو، تەنانەت هێلکۆپتەرەکەی سوپای پاسداران لە پەنا ماڵی داراوە دەنیشتەووە ئیستا پرسیار ئەوەیە بۆچی دارا کە یەکێتیی بوو پیاوی چاک بوو، بەڵام کاتێک بووە گۆڕان مەلەفەکەی هەڵدەدرێتەوە. ئەگەر مەلا بەختیار بە دوای مەلەف هەڵدانەوەیە دەبوو زووتریش ئەوەی بکردایە، نەک ئێستا.
---------------------------------------------------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە