ڕونكردنەوەیەك دەربارەى قائیمقامى هەڵەبجە(فواد سالح رەزا)...

Saturday, 05/09/2009, 12:00

2702 بینراوە


ڕونكردنەوەیەك دەربارەى قائیمقامى هەڵەبجە(فواد سالح رەزا)...
 
 پاش هاتنى لیژنەى چاودێرى دارایى وئاشكرابونى دزینى زیاتر لە200 ملیون دینار لەبودجەى وشكەساڵى لەلایەن (فواد ساڵح) ى قائیمقامى هەڵەبجەوە ئێمە وەك ئەركى سەرشانى خۆمان و بۆ بەرچاوڕونى بەپێوستمان زانى چەند خاڵێك بخەینە پێشچاوى خەڵكى دڵسۆزو نیشتمانپەرەوەرى هەڵەبجە
 
 1-هێنانى فواد ساڵح وكردنى بەقائیمقامى هەڵەبجە دورو نزیك هیچ پەیوەندیەكى بەباڵى ڕیفۆرمەوە نەبوەو بەڵكو پێشنیارو دستەگوڵى (مامۆستا شاهۆ) نوینەرى ئەو سەردەمەى حكومەتى هەرێم لەهەڵەبجەو هەورامان و(عمر فتاح)ى جێگرى سەرۆكى حكومەتى سلێمانى بوو كەئەوماستەش بێ مو نەبو بەڵام لێرەدا جێگاى باسكردنى نیە!
 
 2-لە ڕۆژى 21/8/2008 لەكاتى سەردانەكەى پارێزگارى سلێمانى بۆ هەڵەبجەو كۆبونەوەى لەگەڵ خەڵكى هەڵەبجە لەهۆڵى ئەحمەدموختارجاف پارێزەر (خالید حمەنورى) ڕخنەى ئاراستەى قائیمقامى هەڵەبجە كردو وتى (فواد ساڵح گەندەڵەو ئەوخانوەى لەسلێمانى دروستیكردوە بەپارەى دزراوى خەڵك دروستیكردوە) بەڵام لەوكاتەدا (حمەى حمەسعید)بەرپرسى مەڵبەندى 28ى هەڵەبجە یەكیتى هەستایەوەو زۆر بەشێوەیەكى ناشیرین ناشارستانى وەڵامى پارێزەر (خالید حمەنورى) دایەوەو حمەى حمەسعید وتى(كاك فواد كادیرى یەكێتیەو یەكێكە لە قائیمقامە زۆر چاكەكانى كوردستان لەبەرئەوە لەكەس قبوڵناكەین سوكایەتى پێبكات)...!!!
 
 3-لەكاتى هاتنى جلال تاڵەبانى ومسعود بەرزانى بۆ هەلمَەتى هەڵبژاردن بۆ لیستى كوردستانى لەهەڵەبجە (فواد ساڵح) وەك بانگەشەكەرى لیستى دەسەڵات ئامادەبوو
 
 4-لەبەرنامەیەكى ڕاستەوخۆى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان قائیمقامى هەڵەبجە شانبەشانى حمەى حمەسعید بەرپرسى مەڵبەندى 28ى هەڵەبجەى یەكیتى و فەریدون جوانرۆى بەرپرسى لقى 12ى پارتى بانگەشەى بۆ لیستى كوردستانى دەكرد وپرۆژەسەقەتەكانى حكومەتى وەك منەت بەخەڵكى هەڵەبجە ئەفرۆشتەوە وەك ئەوەى خەلك بیئاگابیت لەوەى یەكیتى وپارتى چ تاوانێكیان بەرامبەر هەڵەبجەكردبێت.!!!
 
 5-لەپەیوەندیەكى تەلەفونى نێوان قائیمقام وبەرزان عبدوڵاى ئەندامى پێشوى پەرلەمان قائیقام وتبوى(من وەك تیرۆریست سەیرى لیستى گۆڕان دەكەم) حمەى حمەسعید لەكاتى بەڕێوەچونى هەلمَەتى هەڵبژاردن لەكۆبونەوەى ئەنجومەنى مەڵبەند ئاماژەى بەو پەیوەندیە تەلەفۆنیە كردبو لەوەڵامى یەكێك لەئامادەبوانى كۆبونەوەكە
 
 خەڵكى هەڵەبجەو كوردستان دڵنیا دەكەین بۆئەوەى بزانن كەدورو نزیك قائیمقامى هەڵەبجە نەلەڕابردو نەلەئێستا پەیوەندى بەباڵى ریفۆرم ولیستى گۆڕانەوە نەبوەو نیە.ئەگەر پێویستیش بكات ئامادەى ڕونكردنەوەى زیاترین بۆ خەڵكى شەهید پەروەرى هەڵەبجە
 
 دەستگیركردن ودادگایكردنى دزو گەندەڵكاران خەمى خەڵكانى نیشتمانپەروەرو ویژدان زیندوەو
 
 لەوپێناوەشدا زۆرینەى خەڵكى كوردستان ئامادەى هاوكارى وپشتیوانیكردنن........


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە