فازل میرانى دانى بەوەدا نا كە ئەوان حكومەت نین لە سلێمانى و سەرۆكەكەى بە درۆ دەخاتەوە

Friday, 18/02/2011, 12:00

1514 بینراوە




لەسەرەتادا ئەوە دەڵێم بیرتەسكى هەردوو بنەماڵەى تاڵەبانى و بەرزانى و دارو دەستە جاهل و هەمەجەكانى دەوروبەریان لەوە كەمترن بتوانن هیچ چاكسازییەك بكەن، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەو بەهارەى بۆ كۆمەڵێك خەڵك دروستیان كردووە لەسەر حسابى زۆرینەى خەڵكى كوردستان هەرس بێنێت، بەهەر حاڵ، فازل میرانى گلەیى لە هێزە ئەمنیەكانى سلێمانى دەكات و دەڵێت ئەوان بارەگاى لقى چواریان نەپاراستووە، ئەمە دوو ڕوو دەردەخات:
1ـ باشە خۆ وەزیرى ناوخۆ پارتیە وبە حساب وەزیرى ناوخۆى هەموو هەرێمى كوردستانە، ئەم ڕووداوە دەرى خست ئەو تەنها وەزیرى ناوخۆى هەولێرو دهۆكە، ناتوانێت هیچ كارێك لە سلێمانیدا بكات.
2ـ ئەم خۆپیشاندانە چەند رۆژێكە ئامادەكارى بۆ دەكرێت و میرانى دەڵێت ئێمە بە یەكێتمان وتوە شت دژى بارەگاى لقى چوار دەكرێت، لێرەدا دەردەكەوێت، یان یەكێتى فاشلە لە بەڕێوەبردنى كێشەكان و ناتوانێت ئیدارەى كێشەكان بكات یان ویستویەتى ئەو خوێنە بە دەستى پارتى برێژێت.
3 ـ ئەگەر فازل میرانى ئەو گلەییە لە یەكێتى دەكات، ئەو شتانە بەرۆكى خۆیانیش دەگرێتەوە، لە دهۆك و هەولێریش بارەگاى گۆران سوتاو هێزى ناوخۆ هیچى پێ نەكرا.
4 ـ ماوەیەك پێش ئێستا دەبابە شڕە ستۆكەكانى بەعس بەرانبەر بارەگاى گۆڕان دانران، كەچى مەسعود خۆى سەرۆكى سوپایە لەم هەرێمە، لەوەش ناچێت بەو كارە كەس پرسى پێ كردبێت، لە هەموو موناسەبەكانیشدا دەڵێت ئێمى ملیشیا نین و هێزى چەكدارى كوردستانیمان هەیە.
بەهەر حاڵ دەتوانین وەسفى ئەم دەسەڵاتەى كوردستان بە یەكێتى و پارتییەوە بكەین كە دوو دەسەڵاتى بنەماڵەیى خێڵەكی هەمەجین بە عەقڵى چل و یەنجاكانەوە سیاسەت دەكەن و لە گەڵ ئەم سەردەمەدا ناگونجێن، بۆیە ئەمرۆ بێت سبى بە خۆشى بێت یان ناخۆشى كۆتاییان پێ دێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە