كوڕە ئازا و ئیعلامیەكانى گردەكە ئازاد جووندیانیان ناچار كرد كۆنفرانس بگرێت!

Wednesday, 21/10/2009, 12:00

1550 بینراوە


ڕۆژى 14/10/2009 مەكتەبى ئیعلامى یەكێتى لەژێر درووشمى (بەرەو ڕاگەیاندنێكى پیشەیى تر) كۆتایى بەكۆنفرانسى خۆى هێنا ، ئەمە سەردێڕى هەواڵێك نییە و بەس ئەكرێت شیكردنەوەى ووردى بۆ بكرێت لەسەر ئاستى ئیعلامیى و سیاسى و بەراوورد لەنێوان ئەودۆخەى كەئێستا یەكێتى و داموو دەزگاكانى تێیكەوتووە و شڵەژان و ئاڵۆزییەكى زۆر بەرووخساریانەوە ئەبینرێت لێرەدا گرنگە بووترێت ئەو دۆخە خووڵقاوەى كەئێستا ڕاگەیاندنى یەكێتى تێكەوتووە لەسەر دەستى كووڕە ئیعلامیى و ئازاكانى ناو ڕاگەیاندنى گۆڕانە ، ڕاگەیاندنى یەكێتى ئێستا بەنزمترین ئاستى خۆیدا هەنگاو دەنێت لەلایەك ڕۆژ بەڕۆژ ڕاستگۆیى و مسداقیەت لەدەست ئەدات لەلایەك ڕووموزەكانى ناو دەزگاى ڕاگەیاندنیش گەندەڵى و گەنەخۆرییان كردۆتە پیشەى ڕۆژانەى خۆیان و سەرتاپا پێویستیان بەگۆڕان و گۆڕینە پێچكەى سێیەمى ڕاگەیاندنى یەكێتیش خوودى یەكێتى خۆیەتى كەلەتاو تەنگ و چەڵەمەى تر نایپەرژێتە سەر دەزگاى ڕاگەیاندن بەمەبەستى چاكسازى تێیدا كەواتە هەرسێ قاچەكەى دەزگاى ڕاگەیاندن ئەلەقن ڕوو لەڕووخانە لەماوەى دەیەى ڕابردوودا ئەمە یەكەمجارە ڕاگەیاندنى یەكێتى بەوشێوازەو لەسەر ئاستى كۆنفرانس كۆبوونەوە بكات و پرسى بەخۆدا چوونەوە بكات ئەو هۆكارانە لەلایەك بەتەنها و خوودى ئازاد جووندیانیش لەلایەك بەتەنها هۆكارن بۆ ئەو دۆخە خراپەى كەئێستا ڕاگەیاندنى تێیكەوتووە، ئازاد جووندیانى لەماوەى تەمەنى خۆیدا لەڕاگەیاندن زۆر هەڵەى خەتەرناكى بەسەردا تێپەڕیوە لەوانە گوێ نەگرتن لەكەس و تاك لایەنە بڕیاردان لەسەر كێشەو تەنگ و چەڵەمەكان كەئەمەش دواجار بەزەرەرى یەكێتى و ڕاگەیاندنەكەى شكاتەوە بڕیارى دەركردن و نانبڕینى چەندین كادرى بەئەزموون و كۆنى یەكێتى و بووغزاندنیان یەكێكە لەو هەڵانەى كەپێویستە ئازاد جووندیانى و دارودەستەكەى لەسەر دادگایى بكرێن ... ئەو كادرە بەئەزموونانە دواى دەركردن و نانبڕینیان ڕوو لەگردەكە ڕۆشتن و ڕگەیاندنى ئەوێیان بەهێزتر كرد بەجۆرێك لەبەراوورددا نەبوو لەكاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا ئێستا ئازاد جووندیانى تڕۆكردنى لەمسۆگەر مسۆگەرترە كۆنفرانس نیشانەى ئیفلاسى ئیعلامیى و سیاسى و گەندەڵى و هیچ پێنەمانە كۆنفرانس نیشانەى پێشكەوتن و گەشەكردن نییە بەڵكوو بۆ هەڵسانەوەى بارى گلاوى یەكێتى نیشتمانى كووردستان و دەزگاى ڕاگەیاندنەكەیەتى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە