كابینەی شەش ونیو بەنیو پیاویش بەڕێوە ئەچێت

Sunday, 05/02/2012, 12:00

1234 بینراوە




دوو ساڵ لەمەو بەر و لەم هەرێمە بێنازەدا هەڵبژاردنێكی پڕ كێشمە كێشم و لێوان لێو لە ساختەو دەنگ كڕین و چاوسوركرنەوە بەڕێوە چوو،سەرئەنجام وەك هەموو جارەكانی دیكە هەردوو حیزبی كەڵەگا واتە یەكێتی وپارتی هەڵبژاردنەكەیان لە بەرژەوەندی خۆیان قۆستەوە .
ودواتریش لەسەر بنەمای فیفتی بە فیفتی و بەپێی ڕێكەوتن نامەیەكی ستراتیژی كە بەرژەوەندی هەردوولا بپارێزێت حكومەتێكی بنكە دووكەرتیان پێك هێنا و لەكەرتی یەكەمدا هەر یەك لە پۆستی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان درا بە پارتی و سەرۆكی حكومەتیش بە یەكێتی درا و د.بەرهەم احمد ێالح وەك كاندیدی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە ڕاسپێردرا.
ئەم كابینەیە هەر لەسەرەتاوە لەلایەن پارتیەوە ژێر بە ژێر دژایەتی ئەكراو هەندێ جاریش لە ڕۆژنامەو گۆڤارەكانیدا پلارێكیان ئەگرتەسەروگوێلاكی كاكی دكتۆر ، لەنێو خەڵكیدا دەوترا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەو پارێزگایەدا لە د.بەرهەم دەسەڵاتی زیاترە .
سەبارەت بە پارێزگای دهۆكیش وەك بەرزاییەكانی جۆلان وابوو بەناو سەر بە حكومەت بوون دەنا لە ئەرزی واقیعدا بڕیاردەر و حوكمڕان بەتەنها پارتی بوو.
واتە بەكورتی و بەكوردی تەنها دەسەڵاتی ئەوزاتە بەڕێزە واتە د.بەرهەم لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بوو، ئەودەڤەرەش بە هۆی ململانێی سیاسی و باڵادەستی ئۆپۆزسیۆن و بە تایبەتیش گۆڕان لەوێش نەیدەتوانی بەباشی كارەكانی بە ئەنجام بگەیەنێت.
د.بەرهەم سەرباری هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرانەش لەناو خودی حیزبەكەی خۆیشیدا دژایەتی ئەكرا ، هەر لەبەر ئەوەیشە ئەڵێم دكتۆر گیان خوا فرسەتتدا كە بەر گەی ئەو هەموو زمان درێژ وڕێوییە پیلان گێڕەت ئەگرت،لێگەڕێ با ئەم عەرشی بەڵقسە و گەنجی سڵێمانە پێشكەش بە كورتەباڵاكانی كوردستان بێت ،كوردوەتەنی بۆز بە لەڕی.
پارتی لە كابینەكانی پێنجەم و چوارەمدا زۆر شەفاف و سەركەوتوو بووە تا لە كابینەی شەش و نیودا سەركەوتوو بێت.
بەڵام ئەتوانم بڵێم كە كابینەی شەش و نیو بە نیو پیاویش بەڕێوەئەچێت لەبەر ئەوەی ئەو گرفتانەی كابینەی شەشەمی ڕوبەڕو نابێتەوە نە پارتی دژایەتی ئەكات و نە یەكێتی لەترسی ڕێكەوتنامە ستراتیژیەكە زاتی ئەوە ئەكات ڕەخنە بگرێت و نە ئۆپۆزسیۆنیش جورئەتی ئەبێت كەهێندە زمان درێژ بن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە