سیاسه‌ت و ته‌ماع

Wednesday, 17/07/2013, 12:00

2073 بینراوە













ئه‌رکێکی گرنگی سیاسه‌ت دانانی سنوره‌ بۆ ته‌ماع. که‌ ته‌ماع ده‌سته‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست ئه‌رکی هاوڵاتیانه‌ ده‌سته‌ڵات لابه‌رێت.
له‌م رۆژانه‌دا چووم بۆ سیته‌ک بۆ پرسه‌یه‌ک. مام جه‌بار گێڕایه‌وه‌ که‌ قانع سێ ساڵ له‌ سیته‌ک بووه‌. کوڕه‌که‌ی له‌گه‌ڵ بووه‌ ناوی بورهان بووه‌. له‌ ئه‌نجامی قسه‌کردنێکدا پرسیویانه‌ بۆ له‌ پیسایی پیستر هه‌یه‌؟
قانع له‌ وه‌ڵامدا وتوویه‌تی:
"ته‌ماع له‌ پیسایی پیستره‌، برات لێ ده‌کات، ئیمانت ناهێڵێت،...هتد"
قانع راستی وتووه‌. ته‌ماع هه‌موو به‌هاکانت لێ ده‌سه‌نێته‌وه‌. ته‌ماع له‌ مرۆڤدا نه‌خۆشییه‌ له‌ ده‌سته‌ڵاتدا مه‌ترسییه‌.


لەم پەیجەی خوارەوە وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە