گەندەڵیەكانى د. كمالى راگرى كۆلێژى ئەندازیارى

Saturday, 06/06/2009, 12:00

2760 بینراوە


پێش هەموو شتێك وەك مامۆستایەكى كۆلێژى ئەندازیارى حەز ئەكەین بزانین بۆچى د. كمال دواى تێپەربوونى 5 ساڵ بە وەرگرتنى پۆستى راگرایەتى كۆلێژى ئەندازیارى هێشتا تازە جى َى خوت خۆش ئەكەى بۆ مانەوەت لەو شوێنەدا سەرەراى بوونى ئەو هەموو گەندەڵیە لە راگرایەتى ئەم كۆلێژە.
خۆ ناحەقیشت نیە ئەگەر وابیت چونكە لەم ووڵاتە ئەوەى دەست و داوێن پاك بێت هەر زوو وەدەرى ئەنێن و لاى دەبەن.
بۆ وائەزانى ئاگامان لە ئیدارە جوانەكەت نیە؟ یەكێك پلەى دكتۆراى هەبێت چۆن ماستاو بۆ فەرمانبەرێكى حزبى خۆى ئەكات؟! تەنها بۆ ئەوەى دەرت نەكەن لە پۆستەكەت؟
هەموومان باش ئەزانین كە لە كاتى دەوامى حكومیدا بەیانیان پێویستە هەموو فەرمانبەرێك لە بچووكترین كارمەند تا گەورە ترین بەڕێوەبەر تەنها ئیشى وەزیفەكەى خۆى بكات نەك ئیشى دەرەوە بەڵام لە كۆلێژى ئەندازیارى د. كمال نەك هەر خۆى بەڵكو فەرمانبەرەكانى خۆشى بە ئیشى تایبەتى خۆی و چەند مامۆستایەكەوە مشغول كردوە.
د. كمال بەیانیانیش خەریكى پارە پەیدا كردنە لە ڕێ ى نووسینگەى ڕاوێژكاریەوە (مكتب استشاری).
د.كمال چەند فەرمانبەرێكى حكومى داناوە كە ئیشى مكتب استشارى بۆ بكەن كە خۆى پێویستە ئەم ئیشە دواى دەوامى رەسمى بكرێت نەك لە كاتى دەوامى رەسمیدا چونكە مكتب استشارى پەیوەندى بە ئیشى حكومیەوە نیە.
وە بۆ ئەوەى كەس ناڕەزایى دەرنەبرێت بەم كارە دزێوەى دكتۆرى گەندەلأ, هەر كاتێك بیەوێت دەمیان چەور ئەكات بە پارە. تەنانەت بە داخەوە كار گەیشتۆتە ئەوەى كە سەرۆكى زانكۆ, كە ئاگادارى ئەم گەندەڵیەیە , رازى بووە بەم كارە, تەنها لەبەر ئەوەى ماوە ماوە د.كمال بەخشیشى ئەیاتێ.
جارێكیان دكتۆر هەولى دا كە بەرتیل بدات بە دوو مامۆستامان بۆ ئەوەى ئەوانیش قسە نەكەن نەوەك ئەم بابەتە بگاتەوە بە سەرۆكایەتى زانكۆ(هەرچەندە سەرۆكى زانكۆش تێوەگلاوە لەم گەندەڵیە) , بەڵام نەفسیەتى ئەو مامۆستایانە زۆر لەوە بەرزتر بوو كە چڵكى دەستى دكتۆر قبوڵ بكەن.
ئاخر د. كمال ملیۆنەها دینار پاشەكەوت ئەكات مانگانە لەم كارەو ئەیەوێت خانووە فرعەونیەكەى تەواو كات بە هەر ڕێگەیەك بێت, ئیتر چۆ ن دەمكوتى هەموو یان ناكات؟
ماوەیەك لەمەو پێش عماد ئەحمەد كە هات بۆ كۆلێژى ئەندازیارى ویستمان ڕێگەیەك بدۆزینەوە بۆ ئەوەى چەند مامۆستایەك بچینە لاى بۆ ئەوەى داواى لێ بكەین ئەم گەنەدەڵە لابات بەڵا بەداخەوە نەمانتوانى. خۆ د. كمال وەك حمایەكان دواى عماد احمد كەوتبوو كون بە كون بۆ ئەوەى كەس فرسەتێكى لەو جۆرە وەرنەگرێت.
ماموَستایەكى كوَلێژى ئەندازیارى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە