گـەل و مەیگـێـڕ

Friday, 15/06/2012, 12:00

1619 بینراوە



 
وەرە ژەنیار تاوێ بیژەنە بۆم
بە ئاوازێ،
بمبەوە دونیای خەیاڵی خۆم
برۆ مەیگێڕ نامەوێ مەی
بێ ئاگاو مەست بم،
کێ دەزانێ بۆ کوێم ئەبەی
دەمەوێ لە ژیانی خۆم بچمە دەرێ
بەئـاگـایــیـەوە بـڕۆمـە سـەفــەرێ
سەفەرێکی کورت بۆ خەون و خەیاڵ
بـخوێــنمــەوە شیـریـن و تــــــــــــاڵ
کام خەو شیرینە بینوسمەوە
کام خەو تاڵە بــیـســڕمەوە
کە گەڕامەوە ژیـنـــــی ڕاستـــی
خەونی شیرین و جوان لە دەستی
ئــامــانـجـم زۆرو ئومـێـدم ئـەبێ
هەوڵ و تێکۆشانم بەردەوام ئەبێ
ژینی بێ ئامانج، یان ئامانجی کەم
دێنیتە بەرهەم گۆشەگیری و خەم

* * * * *

بڕۆ مەیگێڕ نامەوێ مەی
بێئاگاو مەست بم،
کێ دەزانی بۆ کوێم ئەبەی
دەمەوێ لەژیانی خۆم بچمە دەرێ
بەئـاگایـیـەوە برۆمە سـەفــەرێ
سەفەرێکی کورت بۆ ناو کۆشکەکان
ئەوانەی نیشتیمان نا، هی بەهەشتەکان
بەهەشتەکانی خوا نا، هی فیرعەونەکان
لەوێ سەرێ ئـەدەم لـە سەرکردەکان
ئـەپـرسم حاڵـیان، ژن و منـداڵـیـان
تـەنـدروسـتـی و وەزعـی مالیـیـان
ئاخۆ چۆن بن دوور لە نیـشتـیـمان ؟
هەر لە وێوە ڕوو لە ووڵاتـی خــــۆ
بە دەنگێکی بڵندگۆدەڵێم بە گەلی خـۆ
ئـەی گـەلــی هــەژارو پــەســـت
ئـەی گـەلـی سـەرخۆش و مەست
تا ئێوە وا بن کۆیلەی فلان و فیسار
ئەوان وان لە بەهەشت !
ئێوەش هەر هـەژار هەر هـەژار


* * * * *


بڕۆ مەیگێڕ نامەوێ مەی
بێ ئاگاو مەست بم،
کێ دەزانێ بۆ کوێم ئەبەی
دەمەوێ لە ژیانی خۆم بچمە دەرێ
بە ئاگایـیـەوە برۆمە سەفەرێ
ئەمجارەیان بۆلای چاوگەشان
بۆ لای مـنـداڵە خنجیلانەکـان
ئـەپـرسـم هـیــواو ئـاواتـیـان
خەون و خۆزگەو ئامانجیان
بـزانم چـەنـدەیـان لـە توانـادایـە
چەند خەونی گەورەیان لە هەگبەدایە
خەونی بوون بەسەرۆک،یان بەبەرپرس
یان خەونی چونەشاری یاری و
ڕزگـاربوون لـە کـاری قـورس


* * * * *


بڕۆ مەگێڕ نامەوێ مەی
بێ ئاگاو مەست بم،
کێ دەزانێ بۆ کوێم ئەبەی
دەمەوێ لە ژیانی خۆم بچمە دەری
بە ئاگایـیـەوە بڕۆمە سەفەرێ
سەفەرێکی کورت بۆ ژێر خاکەکەم
سامان و داهـاتـی گـشـت داتـا بکەم
ئاخۆ ئەم خاکە ڕەزیل و بێ بەرە ؟
یان ئەمە کـاری کـرمـی بەدفـەڕە
چون کرمی گەندەڵ هێندە زۆر بووە
ووڵاتـیـان بە جاری بۆگەن کردووە
مەبەستی من لەو کرمانەن
دوژمنی گـەورەی ئاوێنەن
بە ڕۆژ باخەوانی باخی گـەلن
بە شـەو دزی شـیـلـەی گـوڵـن
لە جامی ڕوون زۆر ئـەترسـن
هاوڕێ و شەیدای جامی ڕەشن


* * * * *


بڕۆ مەیگێڕ نامەوێ مەی
تۆ هەرسەرکردەی حیزبەکەی خۆت بەو
لە مەیدانی سیاسەت مەی بفرۆشە
من هەرگیز بەدەستی تـۆ مەی نانـۆشم
تا وەک تـۆ ئاڵودە نەبم،
بۆ جامێ مەی نـیـشتـیمـانـم بـفـرۆشـم
تۆ هەر خەمی مەیدانەکەی خۆت بێ
من هەر گیز لە مەیدانی تۆ مەی ناکڕم
با خوێنم پیس نەبێ، ناوی خـۆم نازڕم
بڕۆ مەیگێڕ مەی و مەیدانەکەت،
بۆ خۆت و مەی خـۆرانت
من گەلم نابێ مەست بم، بێ ئاگابم،
لە سیاسەتی مەی فرۆشانت




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە