رۆشنبیران و لیستی گۆران !!!

Friday, 23/10/2009, 12:00

1561 بینراوە


كاتێك باسی رۆشنبیر ئەكرێت لە زھنی ئێمەی كوردا ئاوا پێناسەی ئەكەین رۆشنبیر ئەو كەسەیە كە ئاگای لەوەزعی سیاسی وئیقتیسادی فەرھەنگی وكۆمەڵایەتی وئەخلاقی ....ھتد ھەبێت ولە یەكێك لەو شتانەدا بەتەواوی رۆچووبێت یان لەبوارێك لە بوارەكان كەخۆی حەزی لێیەتی شارەزایی تەواوی ھەبێت، ئەمە رۆشنبیرە نەك ئەوەیی ئەبێت دەم لە ھەمو شتێك بكوتێت واتە ئەبێت ئاگای لە خشەی مارو مێرو بێت ئینجا مانای تەواوی رۆشنبیر ئەدات ئەگەر وا نەبێت ئەوە رۆشنبیر نیەوكەسێكی عەوامە بەزمانی عام، بۆ ئەوەی پێی بڵێین رۆشنفكر، یان رۆشنبیر ئەو ئەستێرە ناسەیە كە ئەستێرەی بەختی ھەمووان ئەزانێت و لەپی دەستی ئەخوێنێتەوە، بەھەلەدا ئەچێت ئەو كەسەی ئاوا بیر بكاتەوە یان بەھەلەدا چووە ئەو رۆشنبیرەی ئا بەو شێوەیە بۆخۆی ئەروانێت، چونكە ئەو بیركردنەوەیە ئەبێتە ھۆی چەواشە كردنی بەشێك لەو كۆمەلگەیەی كە تێیدا ئەژی ھەلەیەك دروست ئەكات كەچارەنوس سازەولەوانەیە چارەنوسی میللەتێك با بە ئاوا، بۆیە پێویستە لە ھەمو كەس زیاتر ووریاترو چاوكراوەترو ووردبینانەتر بۆ مەسەلەكان بروانێت وحەساس تربێت لە بۆچونو دەربرینەكانیدا لەخەلكی لە ئاست مەسەلەكاندا چونكە ھەلەی ئەوان لەوانەیە كۆمەلگە بە ئاقارێكدا ببات كە دەرباز بون لێی ئاسان نەبێت وەك ئەوەی لەم دواییانەدا لەكوردستان رویداو كۆمەلێك لەجەماوەر بەھۆی بەھەلەداچونی بەشێك لەو رۆشنبیرانە دەنگیاندا بە لیستی گۆران.

لێرەدا مەسەلەكانی ئەم دوواییەی كوردستان بە تایبەت مەسەلەی سەرھەلدان ودروست كردنی گۆران وپشتگیری كردنی لەلایەن زۆرێك لە رۆشنبیرانەوە بە نمونە وەردەگرین.

جا ئەوەی لێرەدا مەبەستی منە ئەوەیە كە لیستی گۆران توانی بە ماوەیەكی كەم زۆرێك لە خەلكی بەلای
خۆیدا رابكێشێت و عەتفیان بجولێنێت ئەوەش بەرای من بۆ ھەڵەو ھلەشەیی ئەو رۆشنبیرو خاوەن قەلەمانە ئەگەرێتەوە كە دڵ سافانە قەلەمەكانیان خستبوە خزمەت ئەو لیستەوە واتە ھەڵەیەكی كوشندەیە ئەگەر نەزانیت
ئەوەی كە ئەیكەیت خزمەت بەكێ ئەكات وئەچێتە توێشەبەرەی كام لایەنەوە.

ئەوانەی كە پێشتر باسی گۆران و سەرھەلدانی ئۆپۆزسیۆنیان ئەكرد لە خاوەن قەلەم ورۆشنبیران
ھەر ئەوان بون بونە پێشرەو و ھاندەرانی زۆرینەی خەلك بۆ دروست بونی ئەو لیستە، بەلام تازە
كۆمەلێك لەو بەرێزانە بە ئاگادێنەوەو سەیر ئەكەن لەبری ئەوەی گۆران دروست بێت خزمەتێكی
گەورەی ینك یان كردوە ! سەیر ئەكەن جلەوی گۆران كەوتۆتە دەستی كۆمەلە كەسێكی ترەوە
كە ھیچ جیاوازییەكی نیە لەگەل ئەو كەسانەدا كە ئەمان ئەیانەوێت بیگۆرن !! لێرەوە دەردەكەوێت
كەرۆشنبیری ئێمە بەمەزەندەی عەتف و سۆز پێوانە كاری ئەكەن و ھاشەو ھوشەی وتارە
سیاسیە حەمماسیەكان ئەتوانێت بەرەوھەركوێ بیەوێت بیان بات وجڵەوی كاریان لێ بسێنێت.

ھەمو فەلسەفەكان چ دینیەكان یان مادیەكان یان عەقلگەراكان ئەوەیان سەلماندوەو كۆكن لەسەر
ئەوەی كە گۆران پێش ھەمو شتێك ئەبێت لە خوددا بكرێت ئینجا دەرەوەو كۆمەلگاو حوكمەت و
دەولەت، بەلام لە وولاتی ئێمەو لای لیستی گۆران ئەیانەوێت بە عەكسەوە دەست پێبكەن و لەو
سەرەوەپیایا بێن واتە ئەیانەوێت دەولەت وحكومەت بگۆرن ئینجا خۆیان ودەورو بەریان، كە
ئەمە بە ھیچ شێوەیەك مەقبول نیەو مەنتیق رێگەنادات، واتە بەھەر پێوانەیەك بیپێویت كارێكی
عەقلانی نیەو خۆی لە شێوەی جۆرە سیاسەتێكدا پیشان ئەدات، ئائەمەیە زۆرێك لە خەلكی توشی
گومان كردووەو پرسیاری لادروست كردون كە ئایا دروست بونی ئەم لیستە بەناوی گۆرانەوە
بەسە بۆ ئەوەی دلنیامان بكات كە بەلێ وایەو ئەتوانن بیگۆرن؟؟؟؟ یان پێویستە ئەو كەسانەی
كە لیستەكە بەرێوە ئەبەن یان بەلانی كەمەوە دامەزرێنەرەكانی لە كەسانی رابردو پاك و دور لە
ھەمو ئەوتۆمەتانەبن كە ئەدرێنە پال سەركردەكانی تر لە تۆمەتی(گەندەڵی،داوێن پیسی،مرۆڤ كوشتن،
سەروەتو سامان كۆكرنەوە لەسەر حسابی میللەت).
خۆئەگەر بەخێرایی چاوێك بخشێنیت
بە ژیان ورابردووی بەرپرسانی ئەو لیستەدائەوا زۆر بەرونی بۆت دەرئەكەوێت كە ئێستە
شی لە سەربێت بەشێكی گەورەن لەدۆران وگەندەلییەكانی دوێنێ و نەھامەتیەكانی گەلەكەمان،
چۆنە ئاوا وەك عاسای سیحری دوێنێ پیاو كوژو تاوان بار، ئەمرۆ مرۆڤ دۆستن و دادگایی
تاوانباران ئەكەن، دوێنێ دزو جەردەو گەندەڵ، ئەمرۆپیاو باش وئەمانەت دارو نیشتیمان پەروەر،
ئەمە دوێنێیەكی زۆ نزیك خۆ ئەگەر بگەرێینەوە بۆ چەند سالێك بەر لە ئێستاو زەمەنی شاخ و
شەری برا كۆژی ئەوە زۆرێك لە تاوان لە ژیان و مێژووی سەرانی ئێستای گۆراندا دەبینیت.
ئەمەوێت ئەوە بلێم لەم دوایانەدا دلێكمان بەو خاوەن قەلەمانە خۆش بوكە ئەمان بینین
چۆن بەگژ دەسەلاتەگەندەلەكەی كوردستاندا ئەچوون و بەچ شێوەیەك بەرەو رویان وەستاون،
بەلام ھەر زۆر زوو كەوتنە گۆماوێكەوە كە ھاتنە دەرەوەیان زۆری دەوێت بەلام ئەستەم نیە،
چونكە كات ماوە.
ئەو گۆرانەی ئێستا داوای گۆران ئەكات تەنھا شیعارە و چاوبەستە لە خەلكی وبەلكو دیوی
دووەمی پارەیەكی قەلبە یان بلێین حزبێكی تری گەندەلە بە بەرگێكی نوێوە، لەبەر ئەوە ئەو
دەستە ھەرزوو كەشف دەبێت، رۆشنبیران لێرەو لەوێ ھەستیان پێ كردووەو جار جارە
ووتاری لەسەر دەنوسرێت وخەلكی لێ ئاگاداردەكریتەوە، وەكو ووتارەكەی ئەم دواییەی
بەرێز (تاھیر ساڵح شەریف)،كە زۆر شتی باشی تێدا بوو بەلام ئەبوایە زووتر لەم جۆرە
بابەتانە بنوسرایە،
بەھەرحال، خۆئەگەر ئەو تەعبیرانەی سەرەوە وا دەرنەچێت وگۆران زەروروت
دروستی كردبێت ئەوا ئەم جارەشیان گۆرانیان پێ ناكرێت ، ئەویش لەبەر سێ ھۆكار
كە لیرەدا بەكورتی ئاماژەیان پێ ئەكەین.
1-چونكە لەسەر ئەساسی دژایەتی كردنی لایەنێك دروست بووە واتە (ردالفعل)ە
نەك بۆ خۆی (فعل)بێت، واتە لەكەش وھەوایەكی دوژمن كارانەدا لە دایك بووەو ھەر
گیزناتوانێت رێرەوی سروشتی خۆی بگرێتە بەرو مامەلەیەكی ئاسای لەگەل دەوروبەردا
بكات، بیركردنەوەو بۆچونیان تەنھا زال بون ئەبێت بەسەر نەیارانیدا نەك خزمەتكردن
بە میللەت و لە بیری میللەتدا بوون.
2- لێپرسراوی لیستەكەیان كەسێكە كە تارادەیەكی زۆر خۆشەویست نیە
لای خەلكی و بەكەسێكی مۆنو شەرەنگێزو ئەندازیاریشەری براكوژی نەسراوەمێژوی
كورد تاوان باری ئەكات بە بكوژی دیل وچەندەھا پێشمەرگەی قارەمان.
3-سەرانی لیستەكە كۆمەلە كەسانیكی تێدایە كە لەناو جەماوەردا مەكانەیەك و
ناوو ناوبانگێكی زۆر خراپیان ھەیە وتاوان بارن بە تۆمەتی شەری براكوژی و دەولەمەند
بونیان لەسەر حسابی میللەت و دزینی سەروەتو سامانی میللەت، تیایاندایە كە دەستی سور
بوە بەخوێنی شاعیران ورۆشنبیران ی بێ تاوان، ئەگەر موقارەنەیەك بكەیت لە نێوان
سەرانی دو زلحیزبەكەو سەرانی گۆراندا ھیچ جۆرە جیاوازیەك نابینیت تەنھا لەناودا نەبێت،
بۆیە زۆر بەدلنیاییەوە ئەیلێم كە گۆران بەمانە ناكرێت.

بۆیە من پێم وایە ئەگەر ئەو برادەرانە بەراستیشیان بێت داوای گۆران
بكەن ئەوە ئاسنی سارد ئەكوتن وئەوان پیاوی ئەو مەیدانە نین، بەلكو گۆراندن پیاوی خۆی
ئەویتو خەلكی خاوەن تەجرەبەو خۆ گۆراوو جۆرە كەسانێك كە میللەت لێیان نەترسێت و
بێزراو نەبن لەناو خەلكیدا. بۆیە خەیالی خۆتان رەحەت كەن و پالی لێ بەنەوە.
جارێكی تر ئەوە دوبارە ئەكەمەوە كە ئەبوایە رۆشنبیران ھەستیان بەوە بكردایە
كە ئەمە یاریەكی دۆستانەیە لەنێوان جلال تالەبانیو نەوشیرواندا بۆ بەھێز كردنەوەی ینك ،
بە بردنەوەی نەوشیروان و دۆرانی تالەبانی جارێكی ترتۆپ ئەكەوێتەوە قاچی یەكێتی و ،
یەكێتی پێ بەھێز دەبێتەوە براوەی یاریەكە ئەبێتە یەكەمی ساحەكە واتە منتخب كوردستان،
ئێستاكە ینك منتخب ە نەك پدك ،ئەو گۆلەی ینك كردی لەناوەراستی ساحەوەبوو بۆیە گورچك
بر بوو،خۆ ئەگەر پارتی فریای خۆی نەكەوێت ئەوا دەستی لەبنی ھەمانەكەوە دەر ئەچێت و
فت ئەبێت.
ئێستا تاكە ترسی ینك لە پدك ئەوەیە كە پارتی خاوەنیقووەتێكی عەسكەریزۆرەو
لە توانای ینك دا نیە، بۆیە ناتوانێت دەستەكەی ئاوا بەئاسانی كەشف بكاتو لەوانەیە لە جارانی
داھاتودا زۆر بە ئاسانی بتوانێت ئەو كارە بكات.
لێرەدا پدك ئەتوانێت دەستەكەی ینك كەشف بكات ولە ھەمان كاتدا لاواز تریشی
بكاتو بێتەوە منتخب كوردستان ئەویش بەدوو رێگا،
یەكەم- ئەگەر پدك بیەوێت سقل وحەجمی ینك بزانێت ئەبێت لەھەلبژاردنەكانی عێراقدا بە
لیستی جیاواز لەگەل ینك دابەزێت، ئەو كاتە ھێزی ینك دەردەكەوێت كە چەندە.
دووەم- ئەبێت رێكەوتنە ستراتیجیەكەی نێوانیان ھەلبوەشێنێتەوە ئەو كاتە ینك وەك تۆزی بەر
بای لێدێت ولە ماوەیەكی كورتدا ھەمویان ئەبنوە بە گۆران یان بە ینك.
بۆیە پێوەستە پدك لە بیری خۆیدا بێت سەبارەت بە گۆران.

ئەوە ماوەتوە بلێم كە حال لەدوو فەقەرە بە دەر نیە یان ئەوەتا گۆران بەھەموو
ھێزێكیەوە ھاتووەو ئەیەوێت بیگۆرێت، كە ئەوە پێشتر بەسم كرد كە ئەو ناتوانێت بیگۆرێت
لەبەر چەند ھۆكارێك، یان ئەوەتا ئەمە سیاسەتێكەوچاو بەستە لە خەلكی و زوو ئەو دەستە
ئاشكرا ئەبێت وبەرایی ئاشكرابونەكە دەركەوتووە،

لەكۆتاییدا ئەمەوێت ئەوە بلێم كە ئەبوایە رۆشنبیری كوردی لەكاتی ھەلبژاردنەكانداو گەرماو
گەرم وچاوكراوەتر بۆمەسەلەكانی بروانیایەو لە كۆمەلێك دەرگای ھەستیاری بدایەو پەردەی
لەسەرھەندێ پرسی نەھێنی لادایە بۆ ئەوەی جارێكی ترجورئەتی ئەوە نەكرێت یاری بە
چارەنوسووموقەدەساتیمیللەتێك بكرێت...!!!!


تەواو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە