ئیدانەكردن و شەرمەزاركردنى تیرۆركردنی رۆژنامەنووس(سەردەشت عوسمان)

Saturday, 08/05/2010, 12:00

1300 بینراوە


رفاندنی رۆژنامەنووس(سەردەشت عوسمان) لە رۆژی 4-5-2010 لەبەردەم كۆلیژی زمانی زانكۆی سەڵاحەدین و لەناو جەرگەی پایتەختی هەرێمی كوردستان، هەموومانی لەناخەوە هەژاند. ئەوەی زیاتر ئێمەی لەناخەوە شڵەژاند و خەمباریكردین دۆزینەوەی تەرمی ناوبراو بوو لە رۆژی 6-5-2010 لەناوچەی موسڵ. شەهید كردنی هاوكارمان(سەردەشت عوسمان) كە بە ناوی(دەشتی عوسمان) ئاماژەیەكى ترى ترسناكە بۆ سەر ژیان و گیانى رۆژنامەنووسانى ئازاو بوێر، چونكە ئەم كارە قێزەونترین كاری تیرۆریستییە لەدوای شەهیدكردنی رۆژنامەنووس(سۆران مامە حەمە) لە كەركووك.
رفاندنی رۆژنامەنووسێك لەناو پایتەختی هەرێم و دواتر بردنی بۆ ناوچەیەكی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و شەهید كردنی جێگای پرسیارێكی گەورەیە، چونكە ئەوكارە لە تواناى كەسێك یان گروپێكى بچوكدا نییە، بۆیە پێمانوایە بە پلەی یەكەم حكومەتی هەرێم و هێزەكانی ئاسایشی هەرێم لێی بەرپرسیارن و دەبێت هەوڵى تەواو بدەن بۆ دۆزینەوەى ئەو دەستە رەشە، چونكە ئەركی پاراستنی ئاسایشی رۆژنامەنووسان و تەواوی هاووڵاًتیان لە هەرێمی كوردستان لە ئەستۆی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی هەرێمدایە. بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم بە جددی بەدواداچوون بۆ ئەو مەسەلەیە بكات، بەپێچەوانەوە بێدەنگە كردن و چاونوقاندن لە نەدۆزینەوەى بكوژەكان ، دەبێتە نەنگییەكی یەكجار گەورە بۆ ئاسایشی هەرێمی كوردستان، وەدەبێتە هۆیەكى گەورەش بۆ پاشەكشێكردن بە روتى ئازادى رۆژنامەگەرى و ملنان بەرەو دواوە.
ئێمە وەك كۆمەڵێك نووسەر و رۆژنامەنووسی هەرێمی كوردستان ، پێمانوایە رفاندن و هەڕەشەكردن لە رۆژنامەنووسان پێیناوەتەوە قۆناغێكی مەترسیدارەوە كە چیتر مایەی قبوڵكردن نییە و بێدەنگ نابین، بۆیە ئەگەر حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان خەمساری بكەن لە دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم كارە تیرۆریستییە، ئێمە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین و شێوازی دیكەی مەدەنیانە دەگرینە بەر.
لێرەوە داوا لە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران و (UN)و رێكخراوی (كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەوانان) و (پەیامنێرانی بێسنوور) و (هیوامان رایتس وۆچ) و (خاچی سوری نێونەتەوەیی) و هەموو رێكخراوە مرۆڤدۆستەكان دەكەین كە بەدواداچوونی جددی بۆ ئەم مەسەلەی بكەن، بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و بەسزا گەیاندنیان.

ناوەكان:
1- ئاسۆس هەردی
2- ئەحمەد میرە
3- كەمال رەئوف
4- د.فەرهاد پیرباڵ
5- بەختیار سەعید
6- شوان محمد
7- عەدنان عوسمان
8- هەڵگورد سەمەد
9- چیمەن ساڵح
10- كاژاو جمال
11- ئازیز محمود
12- جەبار جمال غریب
13- رێبین رەسوڵ
14- هێمن مامەند
15- سمكۆ محەمەد
16- دیار عەزیز شەریف
17- ئیبراهیم عەلی
18- هێمن باقر
19- دەشتی سەباح
20- كامەران محمد
21- سامان مەجید
22- رێبین فەتاح
23- عومەر ستار
24- هەژار ئەنوەر
25- ئاوارە حەمید
26- كەمال چۆمانی
27- بارزان حەسەن
28- مەریوان مەلا حەسەن
29- بورهان قادر
30- سامان بەشارەتی
31- ئیبراهیم حەمەدأمین
32- راماڵ رابوو
33- عیماد رەفعەت
34- د.مەغدید سەپان
35- سەڵاح مەزن
36- كاوە عبدالكریم
37- نەهرۆ عاڵایی
38- ئەڵماس محمد
39- شیلان یاسین
40- شوان تاڤینگ
41- شلێر باپیری
42- ساڵح قادر
43- بەختیار پاڵانی
44- نیاز عەبدوڵا
45- نزار گزالی
46- رەسوڵ سوڵتانی
47- شەوقی كانەبی
48- هێمن مەلازادە
49- ئارام قەرەداغی
50- هاوكاری حمد
51- ئەڵوەند حەمید
52- زانیار ئەسعەد
53- عیسا خدر
54- هەنگاو هاشم
55- سەرخێڵ هاشم
56- شەماڵ عەقراوی
57- لەنجە عەبدوڵڵا
58- هێمن كەریم مام رەش
59- ئاڤان فارس جاف
60- فەرهاد مەلا حەسەن
61- فەرمان سادق
62- وریا باقر
63- سامان فاروق
64- فەرهاد هیرانی
65- بێكەس حەمەد قادر
66- نامۆ عبدالله
67- نەبەز گۆران
68- بڕیار نامیق
69- بارام سوبحی
70- رەحمان غەریب
71- سیروان حسێن
72- ئارا ئیبراهیم
73- سۆران ئەحمەد
74- محێدین نەجمەدین
75- كۆراڵ حەمە نوری
76- هێرش عبدالرحمان
77- عەدنان كۆچەر
78- فەرەیدون حەمە رەشید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە