لەچەمچەماڵ هێزەكانى یەكیتى رێ لەخۆپیشاندەران دەگر ن

Wednesday, 09/03/2011, 12:00

850 بینراوە



ئەم ئیوارەیە ژمارەیەكى زۆر لەسەرجەم چین و تویژەكانى چەمچەماڵ لەناو بازارى چەمچمەمال لەهەولى ئەوەدابوون خۆپیشاندان بكەن كەچى یەكێتى ژمارە یەك پیاوكوژ و خەلكى خراپى خۆیان دەكاتەوە ناویانەوە بەدەمانچەوە هەرەشە لەخەلك دەكەن بەتایبەت ئەمرۆ سەرلەبەیانییەكەى بەبۆنەى یادى 20ى سالەى راپەرینەوە بەناچارى و بەزۆرى زۆردارى سەرجەمى فەرمانبەران و هیزەكانى پۆلیس و ئاسایش كۆدەكەنەوە بەمەبستى یادكرنەوەى راپەرین لەهۆلى شەهید شاكر فەتاح
ئەگەر چى لەدواى تەوابوونى كۆبوونەوەكە چەندە كەسانیكى پیاو كوژو دز و جەردەى ناسراو لەچەممچەمال هاندەدەن و پارەیان دەدەنیت تا هەرەشە لەو گەنجانەبكەن كەبەنیازن خۆپیشاندان بكەن
ئەوەى ئەم ئیوارەیە كە بەئاشكرا لاندكرۆزەریكى سپى بەئالاى سەوزەوە چەند كەسكى تیدابووە كەدەمانچەیان رووبەرووى ئەو گەنجانە كردووتەوە كەخۆپیشاندان دەكەن و كەچى ئاسایش و پۆلیسی چەمچەمال جرتەى لیوە نایەت و ناویرن بەو پیاوكوژانەى كەچەمچەمالیان تێكداوە.
هەموو خەلكى چەمچەمال ئەوانە باش دەناسیت كەخەریكى چین و چۆن دزیی دەكەن و چۆن پیاو دەكوژن و بەئاشكراش دەسوریەوە و دادگایش سزایان نادات و وەستا رەسوولى بەرپرسی مەلبەند لەپشت ئەم بارگرژییەى چەمچەمالەوەیە بۆ چاوسووركرنەوە لەگەنجان و خەلكى بەشەرفى ئەمشارە
بۆیە ئیمە رایدەگەیەنن وەك كۆمەلیك گەنج بەردەوام دەبین لەخۆپیشاندان و یەك دلۆپ خوینى ئیمە بریزریت یەكیتى لەم شارە لیی بەرپرسەوە وەك پارتى رسوایان دەكەین.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە