خانووه‌که‌ی شێخ جه‌عفه‌ری فیرعه‌ون ببینه‌، (هذا من فضل ربی)

Friday, 21/01/2011, 12:00

1665 بینراوە


ئه‌م خانووه‌ی که‌ ده‌یبینیت ماڵی شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه‌، که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێزیک و خوێنه‌رێکی کوردستانپۆسته‌وه‌ بۆمان هاتووه‌، به‌ ناوی کاک (ره‌نجه‌).
کاک ره‌نجه‌ بۆی نووسیوین ده‌ڵێت: ئه‌م ماڵه‌ بریتییه‌ له‌ 70 ژوور، له‌ ناوه‌وه‌ باڕ و شوێنی مه‌شروب خوادنه‌وه‌ و شتی دیکه‌ی تێدایه‌. ئه‌م خانووه‌ زیاتر له‌ 10 ملیۆن دۆلاری تێچووه‌.
ته‌ماشای به‌ ماڵه‌که‌ بکه‌ چاوه‌زارێکی تێدا هه‌ڵواسیوه‌، ئیستا له‌ زۆر ماڵدا هه‌مان چاوه‌زار هه‌یه‌ و نووسراوه‌ (هذا من فضل ربی) .


سامانێکی کوتوپڕ
هی پیاوێکی پیری خڕ
کۆشکی زۆری هه‌وادا
بێگوێدانێ به‌ واتا
یا رێزێ بۆ ره‌وشتێ
خۆ ڕاگرتوو به‌ پشتێ
دوایی نووسینی به‌ عه‌ره‌بی
هذا من فضل ربی
(کامیل ژیر)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە