دیموکراسی یه‌که‌تان ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کاری یه!
Tuesday, 24/11/2009, 12:00
1454 بینراوە
دیموکراسی یه‌که‌تان ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کاری یه!
به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری هاستین له‌باشوری به‌ریتانیا ئه‌و هێرشه‌دڕندانه‌ی کرایه سه‌ر هه‌ڵسوراوێکی چالاکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیا زۆر به‌توندی مه‌حکوم و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین ..بۆسه‌رجه‌م ڕای گشتی له‌کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی22/11/2009له شاری فرانکفۆرتی ئه‌ڵمانیا به‌به‌رچاوی عیماد ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی ی.ن.ک زۆر به‌شێوه‌یه‌کی وه‌حشیانه‌ودڕندانه‌و دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی ئینسانی به زیاتر له سی که‌س هێرش یان کرده سه‌ر[ ئیدرس محمد ئه‌مین] چالاکوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له ئه‌ڵمانیا ئێمه له ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هاستین ی باشوری به‌ریتانیا له کاتێکدا ئه‌و هێرشه درندانه‌یه ڕیسواومه‌حکوم د ه‌که‌ین وه به‌سه‌سه‌ڵات دارانی گه‌نده‌ڵیش ده‌ڵیین ئه‌و دیموکراسی یه‌ی که ئێوه شانازی پێوه‌ده‌که‌ن ته‌نها بۆچه‌واشه‌کردنی خه‌لکه و هیچی تر وه‌دڵنیاشتان ده‌که‌ینه‌وه که له‌ژیر ده‌ستی حوکمی یاسا ده‌رناچن چونکه ئه‌وروپاش وه‌ک کوردستان نییه که کێتان ویست دارکاری بکه‌ن و له‌په‌ناوه له‌ناوی به‌رن بۆیه ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌وهێرشه دڕندانه‌یه‌ی که‌کرایه سه‌ر گۆڕانخواز ئیدریس محمد ئه‌مین هه‌ر که‌سانێک بن ده‌بێ حوکمی یاسایی خۆیان وه‌ربگرن و سوک و ڕیسوابکرێن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی‌تر جورئه‌ت نه‌که‌ن له‌وڵاتانی ئه‌ورپا هێرشی دڕندانه‌و وه‌حشی گه‌ریانه بکه‌نه سه‌ر گۆڕان خوازان ئێوه له‌هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009گه‌وره‌ترین شکستان خوارت گۆڕانخوازینی ڕاستگۆش له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌مان گه‌وره‌ترین شکۆو سه‌رکه‌وتنیان بۆخۆیان تۆمارکرد له کۆتایدا ده‌ڵین هه‌رسه‌رکه‌وتوبێت خه‌باتی ڕه‌وای گۆڕانخوازان له‌پێناو به‌دیهێنانی ژیانێکی یه‌کسان و کامه‌ران بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان..ئه‌نومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هاستین ی باشوری به‌ریتانیا 24/11/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست