ئه‌وه دیسان
Thursday, 12/11/2009, 12:00
1807 بینراوە
ئه‌وه دیسان
قه‌ڵه‌ڕه‌شه‌کانی سوپای مه‌رگ
لاوێکی که‌ی نه‌وه‌ی کوه‌رد
شه‌هید ده‌که‌ن
ئه‌مجاره‌یان لاوێکه
بوخچه‌ی نه‌کراوه‌یه
شه‌هیدێکه له باخچه‌ی
کۆری شه‌هیدان
به‌ناو کاک ئیحسان فه‌تاحیان
به‌ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی سوپای خوێن
ملی له سێداره ئه‌درێت
ته‌نها خاوه‌ن تاوانێکه
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کورده
بۆ نه‌وه‌ی کوردی بێچاره
خه‌باتی ده‌ست پێ کردووه
شه‌هیده‌کان له‌کاروانی شه‌هیدانه
له ئاسمانی چرای خاکه
چراکانی هه‌ڵکردووه
له‌دووره‌وه چرای عه‌شق
خه‌ڵتانی خوێنی مردووه
خاکی گه‌وهه‌ری کوردستان
به‌ده‌ستی دڕنده‌ی ئایننه‌وه
زنه‌چالی کۆرپه‌کانی
ده‌ست پی کردووه
تاکه‌ی... به‌په‌تی سێداره
ڕۆڵه‌کانمان گیرۆده‌ی
ده‌ستی قه‌ده‌ر ده‌که‌ن
تاکه‌ی.. نه‌وه‌یه‌کی بێ چاره
کوردوستانی لێ زه‌وت ده‌که‌ن
تاکه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئاین
ده‌بێته ده‌ستی زۆردار
ڕۆله‌کانم هاوار بکه‌ن
بپاڕێنه‌وه
له خودا
بلین ئیتر به‌سه ته‌فره‌دانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست