چیای قەندیل/ دەڵێت کەجەکە کشانەوەمان راگرت ، ئاگربەست بەردەوامە

Monday, 09/09/2013, 12:00

1565 بینراوە





KCK رایگەیاند کە لەبەر ئەوەی حکومەتی تورک لەبواری دیموکراتیبوون و چارەسەری کێشەی کورد ھەنگاوی نەناوە ، ئەوان کشانەوەی گەریلا رادەگرن . KCK ووتی :"کشانەوەی گەریلا راوەستێندرا ، بەڵام ئاگربەست بەردەوامە . ئاگربەست دەرفەتێک دەداتە AKP کە لەچوارچێوەی پرۆژەی رێبەر ئاپۆ ھەنگاو بنێت ."
ھاوسەرۆکی کۆنسەی بەرێوەبەرایەتی KCK لێدوانێکی دا و رایگەیاند کە لەبەر بێ ھەڵوێستی حکومەتی تورک لەبەرامبەر قۆناخی دووەمین و چارەسەر نەکردنی کێشەی کورد ، ئەوان کشانەوی گەریلا رادەوەستێنن .
ھاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری KCK رایگەیاند :" ئەوەی کە ئاگربەستی ئێمە ، ئیرادەی کشانەوەی گەریلامانی گرنگ نەدیتووە ، ئەوەی وەڵامێکی راستی نەداوەتەوە و ئەو قۆناخەی وەک دەفەرتێکی فریودان بەکارھێناوە ، ھەوڵی داوە لەسەر ئەو بناخەیە بە بارودۆخێکی ئاگربەست تا ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی و بۆ ئەوەی لەھەڵبژارن بەسەر بکەوێت ، حکومەتی AKP یە . ھەربۆیە بەرپرسیاری ئەو بارودۆخە حکومەتی AKP بۆ خۆیەتی ."
ھاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری KCK سەرەڕای " ھەموو نزیکایەتیەکی بێ بەرپرسیاری " جارێکی تر بانگەوازی لە حکومەتی AKP و دەوڵەتی تورک کرد کە بۆ دیموکراتی بوون و چارەسەری کێشەی کورد ھەنگاو بنێت و رایگەیاند :"کشانەوەی گەریلا وەستاوە ، بەڵام بارودۆخی ئاگربەست بەردەوامە . بەردەوام کردنی ئاگربەست ، دەرفەتێکە بۆ AKP کە لەچوارچێوەی پرۆژەی رێبەر ئاپۆ ھەنگاو بنێت ." لەبەردەم ھەنگاونانی دەوڵەتی تورک ، ھیچ ئاستەنگیەک نەماوە
لێدوانی ھاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری KCK بەو شێوەیە بەردەوام دەکات :
" رێبەر ئاپۆ لەبنەمای ئەزموون و گفتوگۆیەکانی (٤٠) ساڵەی تێکۆشانی ئازادی و (١٠) ساڵی تێکۆشانی دیموکراسی تورکیا ، گەیشتەئەو بڕیارەی کە بەدیموکراتی بوونی کێشەی کورد چارەسەر دەبێت و لەسەر ئەو بنەمایە پرۆژەی ژیانی ئازاد و رزگاری دیموکراتی پێشکەشی رایگشتی کوردستان ، تورکیا ، رۆژھەڵاتی ناوین و جیھان کرد . مانیفستۆی رزگاری دیموکراتی کە لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٣ راگەیەندرا ، لەئەنجامی چاوپێکەوتنەکانی ئیمراڵی دروست بوو ، رێبەر ئاپۆ گەیشتە ئەو باوەڕییەی کە بارودۆخ و ھەڵومەرجی کوردستان ، تورکیا ، رۆژھەڵاتی ناوین و جیھان گونجاوە بۆ ئەو پرۆژەیە سەربگرێت ."
"رێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٣ و بەدواوە بۆ دیموکراتی بوونی تورکیا و چارسەری کێشەی کورد بەردەوام لەھەوڵدانێکی گەورە دایە . ئەو ھەڵدانانەی رێبەر ئاپۆش ، بۆ دیموکراتی بوونی تورکیا و چارەسەری کێشەی کورد بناخەیەکی گرنگی بونیادناوە . لەوچوارچێوەیەدا رێبەر ئاپۆ چەندین جار ئاگربەستی راگەیاندووە و شەڕی وەستاندووە . ئەو رەوشەی ئاگربەست کە رێبەر ئاپۆ بەر لە نۆ مانگ دەستی پێکرد ، لەئەنجامی قۆناخێکی مێژووی ھاتەئاراوە . ئیرادەی تەڤگەری ئازادیخوازی کورد بۆ چارەسەری دیموکراتی و ھەوڵدانەکانی بیست ساڵە بەو رێگایە بەرێوەدەبات . ئەمەش لەلایەن بەشێکی گرنگی رایگشتی تورکیا و جیھان بینراوە و ستایشی کراوە ."
" رێبەر ئاپۆ بە ئافراندنی رەوشی ئاگربەست ، بەسەربەست بەردانی دیلە سەربازەکان ، بەکشاندنەوەی ھێزەکانی گەریلا بۆ دەرەوەی سنوور ، بناخە و دەرفەتێکی چارەسەری پێشکەشی دەوڵەتی تورک و حکومەتی AKP کرد . لەبەردەم دەوڵەتی تورک ھیچ ئاستەنگیەک نەماوە بۆ ھەنگاونان قۆناخەکە . ئەگەر لەشوێنێکی تری جیھان، نزیکایەتی و سیاسەتێکی بە و رەنگە نیشان درابا ، ئەوا ئەو ئیرادەیە بۆ چارەسەری وەک دەرفەتێکی گەورە نیشان بەکاردەھێنرا . ئەوەی کە دەخوازێت کێشە چارەسەر بکات ، لە بارودۆخێکی بەو رەنگە دەگەرێت . تەڤگەری ئازادیخوازی کورد ، بناخەیەکی بەو رەنگە بەزیادەوە ئافراندووە ."
کاتێک تورکیا گەیشتە چارەسەریەکی راست ، ئەوکات کێشەکە چارەسەر دەبێت
"رێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کورد ، لەبەر ئەوەی باوەڕی کردوە کە باشترین رێگا چارەسەریە ، برایەتی گەلان و چارەسەریەکی دیموکراتیە ، ھەنگاوی بەو رەنگەیان ناوە . بەراستی نەبینیوە کە بە بڵندکردنی ئاستی شەڕ لە چارەسەری کێشەی کورد بگەرێت . بۆیە بەساڵانە نزیکایەتییەکی گونجاوی چارەسەری نیشانداوە و باوەڕی کردووە کە بەدیموکراتی بوونێکی راستی تورکیا کێشەکە چارەسەر دەبێت ."
" ئاگربەست و پێشنیاری چارەسەری لەلایەن رێبەر ئاپۆ ، لەسەر بنەمای ئەو باوەڕییە ھاتەئاراوە . سەرەڕای ئەوەی تەڤگەری ئازادیخوازی کورد ھەموو بەرپرسیاریەکانی جێ بەجێ کرد ، حکومەت و دەوڵەتی تورک بەشێچ شێوەیەک وەڵامی ئەو ھەنگاوانەی نەدایەوە و وەک ئەوەی کە ھیچ بەرپرسیاریەکی سیاسی تەڤگەری ئازادیخوازی کورد نیە ، ھەڵسوکەوتی نیشاندا . بە وەڵام نەدانەوەی ، ھەنگاوە مێژوویەکانی تەڤگەری ئازادی کوردی بێ واتاکردووە . وەک چۆن لەئیمراڵی ھیچ چاوپێکەوتن دروست نابێت و ھیچ ھەنگاوێکیش بە بنرێ نیە ، ھەڵوێستێکی بێ بەرپرسیاری نیشانداوە ، دەوروبەر و زۆربەی رایگشتی دیموکراتی کە پەیوەندیان لەگەڵ کێشەی کورد ھەیە ، ھاوفکرن کە AKP لەبەرامبەر ھەنگاوەکانی تەڤگەری ئازادیخوازی کورد ھیچ شتێکی نەکردووە ."
" باوەڕکراوە کە ئاکتۆر سەرەکی کە ئەو پرۆسەیەیی دەست پێکردووە ، رێبەر ئاپۆیە . بەڵام بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە ھیچ دەرفەتێک بۆ رێبەر ئاپۆ دەستەبەر نەکراوە . کێشەیەکی سەدان ساڵە ھەیە ، لەگەڵ ئەمەش ئاکۆتۆری سەرەکی چارەسەری ئەو کێشەیە گۆشەگیریەکی گرانی لەسەر بەرێوەدەچێت و رێگا لەبەردەم خەباتەکانی ناکرێتەوە . ئەمەش نیشانی دەدات کە حکومەت بە شێوەیەکی راست نزیکی قۆناخە نابێتەوە . سەرۆک وەزیر و حکومەت ھەموو رۆژ کۆبوونەوەیان ئەنجامدا ، ھەموو جار بەھەزاران بۆچوونی دەوروبەریان وەرگرت . بەڵام لەلایەکی تر لەمانگێک دوو کاتژمێر دەرفەتی چاوپێکەوتن بە رێبەر ئاپۆ دەدەن. ئەم بارودۆخە نیشانی دەدات کە پرۆسەکە بەشێوەیەکی باش بەرێوەنەچووە و بەرێوەش ناچێت ."
لەبارودۆخی ئاگربەست سەربازگە و بەنداو دروست کران
"لە بارودۆخی ئاگربەست ، دروستکردنی سەبازگە ، بەنداو و سیستەمی بەجاش کردن ئەمەش نیەتێکی باشی نیشان نەدا . دیارە کە حکومەت نە بۆ چارەسەری ، بەڵکو بۆ شەڕ بەشێوەیەکی گشتی ئامادەکاری دەکات . ماوەی ٩ مانگە ئاگربەست ، وەک دەرفەتێک بۆ خەباتی سەربازی کە لە بارودۆخی شەڕ نەیاتوانی ئەنجامی بدەن ، ئێستا دەیکەن .لەبواری دیموکراتی بوونی تورکیا ھیچ ھەنگاوێک نەنرا ، بۆ ئەوەی رێگالەبەردەم سیاسەتی دیموکراتی بکرێتەوە ، زیندانیانی ژێرناوی KCK ش ئازاد نەکران و یاسای تێکۆشان لەبەرامبەر تیرۆر وەک خۆی ماوە .لەچوارچێوەی بەرپرسیاری دیموکراتی بوونی کۆمەڵگادا ، بۆچوونی موخاتەب وەردەگردرێت . بەڵام لە بابەتی چارەسەری کێشەی کورد دا کە کێشەیەکی قۆلی تورکیایە ، بۆچوونی بەرێوەبەر و دەزگاکان کەنوێنەری ئیرادەی گەلی کوردن ، وەرنەگیردرا . ئەمەش نیشانی داوە کە دەوڵەتی تورک خاوەن عەقلیەتی چارەسەری نیە ."
بەرپرسیاری ئەو بڕیارە حکومەتی AKP یە .
"رێبەری گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیخوازی کورد بەدەیان جار ھەوڵیاندا کە حکومەت و دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر ئەو ھەنگاوانەی کە تەڤگەری ئازادی دەنێت ، بەبەرپرسیاری ھەڵسوکەت بکات . بەڵام حکومەتی تورک وەک ئەوەی کە تەڤگەری ئازادیخوازی کورد ھۆشیاری و داخوازەیەکانی رانەگەیاندووە ، بەشێوەیەکی بێ بەرپرسیارانە جوڵایەوە . ئەمەش بەشێوەیەکی ئاشکرا بەو واتایەدێت کە پرۆسەی چارەسەری نیە . سەرۆک وەزیری تورکیش ووتی :" پرۆسەیەکی بەو شێوەیە نیە ، تەنیا ئەو خەباتانە ھەیە کە ئێمە بەرێوەیدەبەین ." کاتێک نزیکایەتییەکی بەو شێوەیە لەبەرامبەر پەروەردە بەزمانی دایک نیشان درا ، وەڵامی ئەمەش دەستنیشانی دەکات کە لە بابەتی چارسەریەکی ریشەیی ھیچ خەباتێکی جدی نیە ."
" ھەڵسوکەتی حکومەتی AKP و لەبەرامبەر ئەو ھەنگاوانەی لەلایەن تەڤگەرەکەمان بەرێوەچوون ، بێ واتا کرد . حکومەتی AKP ھەموو ھەنگاوەکانی ئێمە وەک کشانەوەی گەریلاش لەنەبوونیەوە دەبینێت و وەڵامی ئەو ھەوڵدانانی ئێمەی نەدایەوە حکومەتی AKP سیاسەتی فیرودانی بەرێوەبرد ، ھەوڵی دا بەو رەنگە بەرەو ھەڵبژاردن بچێت . بەرپرسیاری ئەو بڕیارەمان حکومەتی AKP یە ، AKP بووە ھۆکاری ئەوەی کە ئێمە ئەو بڕیارە بدەین ، بە بێ بەرپرساری ھەڵسوکەوتی کردووە و بۆ چارەسەریش ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە .ھەورەھا لەبەرامبەر کشانەوەی گەیلاشدا ھیچ ھەنگاوێکی نەھاوێشتووە و لەبەر ئەوەش بووە ھۆکاری ئەوەی کە ئەو ھەنگاوە کۆتایی بێت ."
بارودۆخی ئاگربەست وەک خۆی دەبێت
گەریلا لەتەڤگەری ئازادی ھێز وەردەگرێت و نوێنەری فکری دیموکراتی بوونی رۆژھەڵاتی ناوین ، کوردستان و تورکیا دەکات . ھەرھێزێک گەریلا و تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کورد وەک ھێزێکی جدی نەبینێت ، ئەو ھێزە زھنیەتی دیموکراتی نیە و بەڵکو داگیرکار و لەناو بردنە . ئەو نزیکایەتی و ھەڵوێستە نیشانی دەدات کە حکومەتی AKP و دەوڵەتی تورک خاوەن ھەمان زھنیەتن .
"ئێمە سەرەڕای ھەموو نزیکایەتیەکی بێ بەرپرسیارانەی AKP و دەوڵەتی تورک جارێکی تر بانگەوازی دەکەین کە بۆ چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراتی بوون پێویستە ھەنگاو بنرێن . بەبیری دەھێنینەوە با دەوڵەتی تورک و حکومەتی AKP پرۆژە و دەرفەتە مێژوویەکانی رێبەر ئاپۆ راست ھەڵسەنگێنن ز راوەستاندنی کشانەوەی گەریلاکان ئاگربەست دەپارێزێت . لە بارودۆخێکی ئاگربەست مانەوە بەو واتایە دێت کە بۆ پرۆسەی چارەسەری ھەنگاوی ئەرێنی پێویستن ."
"بانگەوازی لەگەلی کورد و ھێزە دیموکراتیخوازەکانیش دەکەین کە لەدژی ئەو ھەڵوێستەی حکومەتی AKP تێکۆشانیان بەھێزتر بکەن ، بۆ ئەوەی AKP ھەنگاو بنێت دەنگی خۆیان بڵند بکەن . دەبێت گەلەکەمان و ھێزە دیموکراتیخوازەکان خاوەن لە پرۆژەیەیی رێبەر ئاپۆ دەرکەون و ئێمە لەو باروەڕەداین کە ئەگەر تێکۆشان بکرێت ، ئەو بانگەوازییە مێژوویە بەسەر دەکەوێت ."

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە