سێ تەماتە كۆتا یى بە ژیانى مەلا بەختیار هێنا

Thursday, 28/01/2010, 12:00

1424 بینراوە




لەم كوردەواریەى خۆماندا ئەگەر پیاوێك ژنەكەى تەڵاق بدات , پێى دەڵێن سێ بەردەكە بخە دەستیەوە , ئیتر كۆتایى بە ژیانى هاوسەرى ئەم دوو كەسە دێت , ئەو سێ تەماتە یەى كە فەرمانى قارەمان داى بە سەرو پۆتەڵاكى مەلا بەختیاردا ئەوە بەماناى سێ بەردەكەى لاى خۆمان دێت ولەڕووى كۆمەڵایەتى و ئەخلاقى و سیاسیەوە مەلاى تەڵاق دا و بە هیچ مەلایەكى سیاسى ئەم جیابونەوەیە چارەسەر ناكرێ , فەرمان شەش تەماتەى پێ بوو بەڵام تەنها سیانى تێ گرت , بۆ ئەوەى سێ بەسێ كۆتایى بە ژیانى سیاسى بهێنێت , مەلا تەماتە لە سایتەكەى خۆید ا لە نوسینێكدا بەناوى ڕەفتار لە ململانێى سیاسیدا ,باس لەم تەماتەیە دەكات بەڵام مەلا ئەیەوێت ئەمەش بخاتەئەستۆى گۆڕان و ئەوململانیە سیاسیەى كە هەیە , بەڵام تێ ناگات ئەمە پەیوەست نیە بە گۆڕانەوە بەڵكو پەیوەستە بەو ڕەفتارە نابەجێیانەى كە ئەم مەلایە ئەیكات , هەموومان بەوانەشى ئەمڕۆ یەكێتین زۆر باش دەزانین كە مەلا بەختیار مایەى سەرجەم ئەو ئاژاوانایە كە لەبەینى گۆڕان و یەكێتیدا هەیە و هەموو جارەكانیش مەلا هۆكارى خۆش كردنى ئەو ئاگرە بوو , بێجگە لەمەش مەلا یەكەم خیانەتكار بوو كە یەكەم خەنجەرى وەشاندە پشتى یەكێتى , زۆر جار یەكێتیەكان ئەڵێن هەمو ووتارێكى مەلا بەختیار دەیان دەنگ بۆ گۆڕان زیاد ئەكات , فەرمان دەنگى ناڕەزایەتى میللەتێك بوو , ئەو هێزى دەستەى فەرمان هێزى دەستى هەمومان بوو ,نەئەبوایە تەماتە لە تۆ بگیریایە ئەبوایە كام شتە پیسە تێت بگیرایە , لاى سیاسیەكانى كوردستان ئەگەر یەك زەڕە حەیا هەبوایە ئەبوایە دواى ئەم تەماتە بارانە كە ئەوە مایەى ئەو پەڕى ناڕەزایەتى میللەتە بەرامبەرتان سەرى خۆتان هەڵبگرتایە وجارێكى تر كارى سیاسیتان نەكردایە , ئەوەى فەرمان كردى توڕە بونى دەیان سَاڵەى ئەم میللەتەیە بەڵام فرمان ئەو قارەمانیەتیەى نواندو ناخى هەموومانى بەتاڵ كردوە ,ئەو سێ تەماتەیەى فەرمان ڕقى كۆكراوەى هەژدە ساڵەیەى ئەم میللەتەیە بەرانبەر بە نوێنەرى دەسەڵات , چونكە ئەمە یەكێكە لەوانەى حیزب و حكومەت لە خۆیدا كۆدەكاتەوە , ڕەجم كردنى مەلا بەختیار تەنیا ڕەجمى مەلا بەختیار نیە بەڵكو ڕەجمى سەرجەم دەسەڵاتدارانى مافیاى كوردە , فەرمانیش نوێنەرى میللەتێكە و هەمووشمان پشتگیرى ئەوین بۆ ڕەجم كردنى شەیتانەكانى دەسەڵات كە مەلا نوێنەرایەتیان دەكات ,مەلا لە ووتارەكەیدا ئەیەوێت پێمان بڵێ بەردەوام هەمووكاتەكان من نەرم بووم و ئەوان توند بون , تەانەت ئەڵێ یەك قسەى زبرم بەرامبەر بەكەس نەكردوە بەڵام ئەوان تەماتەم تێ دەگرن , مەلا بەختیار تەماتە سەرى لێ تێك داوە چونكە ئەوە شكاندنێكى زۆر گەورەیە , مەلا ئەگەر یەك تۆز حەیاى هەبوایە ئەبوایە قەت ئیشى سیاسى نەكردایە و دوكانەكەى دابخستایە و وازى بهێنایە, كەس نیە نەزانێ هەموو خەڵكى سلێمانى باش ئەزانن ئەوەى مەلا بەختیار كردى بەرامبەر بە گۆڕان و برادەرانى گردەكە وەكو خۆى دەڵێ هیچ كەس نەیكردوە , ئێستا دەركەوتوە وتارەكەى پلینیۆمیش هەر مەلا بەختیار نوسیویەتى , ئەو سێ تەماتەیەش ڕەنگدانەوەى ئەوەیە , لەو هەموو لێپرسراوەى دەچنە ئەوروپا و كۆبونەوەش دەكەن ئەمە بەرامبەر بەكەس نەكراوە بۆ تەنها بەرامبەر بە مەلا كرا , ئەگەر مەلا یەكێك نەبێت لەو تاوانبارانەى كە ئەمڕۆ لە هەوڵى هەڵگیر ساندنى شەڕێكى ماڵ وێرانكەرانەدایە , چۆن سەدام على كیمیاوى هەبوو ئەوا تاڵەبانیش مەلا تەماتەى بەختیارى هەیە , چۆن دوێنێ على كیمیاوى لە سێدارە درا , ئەو ڕۆژەش دێت ئەم مەلا تەماتەیە بەر پێڵاو باران بكەوێت , دەمێك بوو سەرەى مەلا بەختیار بوو بە ر نەفرەت بكەوێت چونكە یەكێكەلەو ئاژاوە چیانەى ئەیەوێت شەڕى بەینى گۆڕان و یەكێتى هەڵگیرسێنێ , بەڵام پێش ئەوەى مەرامەكەى بێتە دى فرمان ئاگادار ى كردەوە , ئەگەر لە ئەوروپا مەلا تەماتە باران بكرێ , ئەى ئەبێت لە كوردستان چى باران بكرێت ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە