ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی مەخموری پارتی باندێكی تەزویری داناوە

Friday, 06/02/2009, 12:00

1573 بینراوە


دانانی ئەحمەد كانی وەكو بەپرسی لقی مەخمور لەلایەن مەكتەبی سیاسی پارتییەوە جێگای گومانی خەڵكی ئەو دەڤەرە و كادیرانی پارتیش بوو، بێگومان ئەحمەد كانی هەر لە سەرەتاوە وەكو كەسێكی نەشارەزا لە ناوچەی كەندیناوە و قەراج و مەخمور نەیتوانیوە هیچ رۆڵ و كاریگەرییەكی ئەوتۆی هەبێ، بەڵكو بەپێچەوانەوە رۆڵێكی یەكجار سلبی هەبووە لە پەیوەندی كۆمەلاِیەتی بنەماڵە و عەشیرەتەكانی مەخمور، ئەحمەد كانی یەكێكە لە پیاوە خائینەكان و تەزویرچییەكانی پارتی و تا ئێستا نەیتوانیوە ئەوەندەی یەك پوش شەخسیەت بۆخۆی پەیدا بكات لە مەخمور، هەموو خەڵكی وەكو پیاوێكی ترسنۆك و ئاست نزم و تەزویرچی و ساختەچی دەیبینن؟
لە چەند رۆژی رابردوودا ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی مەخموری پارتی هەڵساوە بە پێكهینانی باندێكی تەزویر كردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاكان و تا ئێستا چەند جارێك بە نهێنی كۆبوونەوەی لەگەڵیاندا كردووە، ئەحمەد كانی خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو باندەی تەزویر كردنە دەكات بۆئەوەی لە رۆژی هەڵبژاردندا كە دەكاتە 31ی ئەم مانگە ئەو كەسانە هەڵبستن بە تەزویركردنی دەنگێكی یەكجار زۆر لە هەموو ئەو بنكانەی دەنگدان كە دەكەونە سنوری قەزای مەخمور، من لە برادەرێكی زۆری نزیكی خۆم بیست كە لە نزیكەوە ئاگاداری ئەو كارەی ئەحمەد كانییە كە ئەحمەد كانی بە دوو شێوە هەڵساوە بە دانانی پیلان بۆ تەزویر كردن و دەیانەوی لە رۆژی 31ی مانگ جێبەجێی بكەن ئەویش یەكەم بە تەهدید كردنی بەشێكی بەڕێوەبەری بنكەكان و دەمچەوركردنی هەندێكی دیكەیان بۆئەوەی چەند سندوقێكی بەتاڵ و فۆڕمی دەنگدان لە هەندێك شوێنی تایبەتی ئامادە بكەن بۆئەوەی پڕی بكەنەوە، دووەم: هەڵساوە بە پێكهێنانی باندێك كە ژمارەیەكی زۆر كادیری پارتی تێدایە بۆئەوەی لە زیاتر لە 20 جار لە یەك بنكە دەنگ بدەن و لە هەموو بنكەكانیش دەنگ بدەن، ئەگەر بەگوێرەی ئەوە لێكی بدەینەوە ئەوا ئەگەر 10 بنكەی دەنگدان هەبێت یەكێك لە یەك بنكە دەنگبدات ئەوا دەكاتە 200 دەنگ.
ئەمەیە ئەو تەزویرەی كە ئەو كەڵە پیاوەی پارتی بەنیازە ئەنجامی بدات، رەنگە خەڵكانێك هەبن بڵێن جا قەی چییە ئەگەر وا بكات خۆ ئەوە بۆ كورد قازانجە، بەڵام ئێمە پێیان دەڵێن ئەحمەد كانی بەتەمایە لە هەڵبژاردنەكانی كوردستانیش هەمان سیناریۆ دووبارە بكاتەوە و خۆی بكات بە پاڵەوانی تەزویر.
بۆ زانیاری زیاتر خوێنەر لەسەر ئەو پیاوە ئەحمەد كانی لەسەردەمی رژێمی بەعسی لە دەزگای پیشەسازی سەربازی(تصنیع عسكری) لە بەسی ئیستیخبارات بووە و یەكێك بووە لە بەعسییە ناسراوەكان، ئەو پیاوە تەزویرچی و خائینە جگە لە خزمەتكردنی بەعس و سەدام هیچی دیكەی نەكردووە، ئێستاش بە تەزویر كردن و تێكدانی یەكڕیزی خەڵكی مەخمور دەیەوێ كە مێژووی پڕ خیانەتی خۆی رەشتر بكات، من لێرەوە بە سەرانی پارتی دەڵێم كە ئەو پیاوە یەكێكە لەو كەسە هەرە نەخوازراو و بێزراوەكان و هیچ شارەزاییەكی لە ناوچەی مەخمور نییە، بۆیە خەڵكی ناوچەكە دەپرسن ئایا پارتی نەیدەتوانی كە كەسێ: بكاتە مەسولی لقی مەخمور كە كەسێكی لێوەشاوە و پێشمەرگەیەكی دێرینی ئەو ناوچەیە بێت؟ لەكاتێكدا كەندێناوە و قەراج بە هەزاران پێشمەرگەی تێكۆشەری لێ هەڵكەوتووە، ئایا دانانی ئەحمەد كانی بە بەرپرس نەشارەزایی پارتییە لەو ناوچەیە یانیش پلانێكی خۆیانە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە