یەک چرکەش شەڕتان بۆ ناکەم

Saturday, 01/03/2014, 12:00

1538 بینراوە



شۆڕشی ئەو چەند رۆژانەی دوایی وڵاتی ئۆکڕانیاو خەڵکی ئەو وڵاتە نە ئامریکای لە پشت بوونە ئورووپیەکان ونە زلهێزەکانی دیکە . تایبەتمەندی ئەو شۆڕشە لەوەدایەکە لە چێنو توێژەکانی چەوساوەو خوارووی کۆمەڵگا بۆ ئاستی سەروو سەری هەڵداودامودەزگای دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی هەڵتەکاند.ئەو شۆڕشە پەیامی زۆر گرینگی لەخویدا بەدی کرد بەو واتایە کە بە بێ ئامریکاو وڵاتانی مۆنۆپۆل سیاسەت دەکرێ نەتەوەیەک بە بڕیاری خۆی وبە ئیرادەی خۆی بەرەو ژیانێکی باشتر هەنگاو بنێ. بە بێ دیکتاتۆڕی خۆماڵی ،بە بێ یارمەتی وەرگرتن لە دەرەوەی وڵات و دەسەڵاتەکانی بەرژەوەندی خواز حیسابێکی سیاسی بۆ خوی بکاتەوە پێداگری لەسەر ویستو خواستەکانی بکا.
گییرفانی مەزنی ئیمپریالیستەکان ئەوەندە زلو زبەلاحە کە هەموو بابەتێکی تایبەتی تێدا جێ دەبێتەوە جگە بۆ بە دیلکردنی نەتەوەکانی بندەست ئەوەندە بێڕەحمن کە ئەخلاق و مرۆوایەتی لە کەڵەکە بازاڕی ئەوانەدا بێشوێنە.سەدەی رابوردوو بۆ کورد رۆژگارێکی پڕ لە نەهامەتی بووە.دابەشکردنی سەروەتوسامانی خەڵک لەجیهاندا بەدەستی ئەو پێنج وڵاتەی کە لە نەتەوەیەکگرتوەکوندا خاوەنی / وتۆن / دەیان شەڕی گەورەو چوکەی خۆڵقاندووە.بۆ کورد هەتا ئەو سەردەمە (بەتایبەت باشووری وڵات لەو ٢٤ساڵەدا)دوو رێرەویان بەتاقی کردۆتەوە کە هەتا رادەیەکی زۆر تێیدا سەرکەوتوو بون.کە هەموو پاچەکانی وڵات دەسەڵاتی بەدڵی خۆیان داناوە.یان، سەرکردەو گوێلەمستی کوردیان وەی بووکە شووشە بۆخۆیان دیاری کردوو لە گیانی کوردیان بەرداوە، یانی، کورد بەدەست کورد هێدی هێدی لاواز بکە!
سمکۆی شکاک، شیخ سەعید، رەزا دەرسیمی، بارزانی، قازی، وشۆڕشی ساڵی ٧٨لە ئێران وئەو ٢٤ساڵە دوایی بەشێکی لەباشوری وڵات.......کاتێک کە سەددامیان بۆ رووخاندین دووحیزب (دوومڵۆزم) دوو کەسایەتی ناسراو کە ئەوەندەی قازانجیان بۆ دوژمن هەبووە بۆ کورد نەبووە. هێنایاننە سەرکارو دەگیانی خەڵکی هەژاریان بەردان.ئەو دوو شێرپەنجەیە بۆ بەڕێوە بردنی شەیتانە بازاڕی خۆیان یەکیان بۆ گاڵتەی رۆژگار جار جار باسی دەوڵەتی/ کوردی / دەکا وئەوی دیش لە حەیفی ئەو دەفەرموێ دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە.(دەوڵەتی کوردی ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستێ دابمەزرێ من نامهەوێ لە باکورو رۆژهەڵاتیش ئەگەر ئاوابێ هەر بەم شێوەیە نەمگەرەکە).
دەسەڵاتی ناسیونالیسم زەدەی کامەسعود لەخەونی شەوانەیدا ئەوە لولە نەوتە بەرەو تورکیاو لەوێشەوە بۆ بازاڕی وزەی جیهانی بە بێ راوەستان دەڕوا!!بەیانی کە وەخەبەر هات دەبینێ مووچەی ئەو مانگەی کارمەند ەکان لە بەغداو نەهاتووە سەرلە نوێ ئەو دەوڵەتە کوردییەی کە قەرارە ڕایبگەیەنێ وەلەرزە دەکەوێ تەخی بەختی بە سوکە بایەک روو لە رێگای نادیار دەکا.ئەردۆغانی ئیخوانزەدەش لە بێ بەتی خۆیدا نقم بووە ئێستا ئەو کەسەی ئەوی هێناوەتە سەر کار لە ئامریکاوە رێگای لاواز کردنی بۆ دیاری دەکا (گولەن). سەرەڕای هەمووی ئەو قسانە دەکرێ بپرسین ئەرێ؟ تۆ بڵێی تورکە فاسیستەکان ٢٢ وڵاتی عەڕەبی، وڵاتانی ئاسیای ناوین ، زلهێزەکانی دیکەو،،،،، و ئەوانیدی بە دەستێک کەواو پاتۆڵو مێزەری کاک مەسعود بگۆڕنەوە! ؟ یانی شەڕی یەو دواییە بەغدا وئانکارا لەسەر دەسەڵاتی سەقەتی کار بەدەستانی هەولێر پەک دەخەن و بیر لە ئەلجەزایرێکی دیکە ناکەنەوە. ئەوکات شاوسەددام یەکتریان ماچ کرە ئەوڕۆ مالیکی و ئەردۆخان یەکتر ماچ دەکەن.
درۆ بۆ مرۆوی ئاساییش هەر ئیرادە جاچەدەگا بە کەسێکی کە لە هەندەران ئاکادیمی خوێندبێ دوکتورە نەخۆشەکەی شارۆنی کورد ، ن/ کەریم ،هەر جارێکی بەشیوەیەک تاڵەبانی زیندوو دەکاتەوەو خەڵکی پێ دەترسێنێ!خانمی ئاسنینی سولێمانی ، هێرۆ، وەک ژنێکی کوردزمان وەک دێو جامەیەکی لێهاتووە کە پەڕ پەڕ وسیتنامەی هاوسەری نیشانی دەفتەری سیاسی دەداو رێچارەی هاوسەرەکەی دیاری دەکا. لەوش بترازێ هەرکات توڕە بوو جاشکەوشان بە سنگی ب، ساڵحدا دەدا.!! سەدام رێگای شەڕی بەرانبەر بە کورد هەڵبژارد، ئەو سیاسەتەی کە ئامریکالەسەر خوێنی کورد شەڕی مەزنی داگیرساندبۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی.مالیکی دەستەمۆی پاش ماوەکانی سەفەوی ودەسەڵای کۆماری ئیسلامییە .سەرەتای دەست پێکی بیانوو هێدی هێدی لە ئارادایە،جارێ بۆ هێرش کردنەو سەر کوردوساتن هەتا رادەیەک زوویە.
مامۆستا کارەکانی دەسەڵاتی بەغدایە هەم لە ناڵ دەدەن وهەم لە بزمار! بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە ئەو دەسەڵاتەی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی فەخری پێوە دەکەن ، هیچ نییە ، لە کێشەی ئابوریڕا دەست پێدەکەن. سەرەتا بە کورد دەڵێن ئەوەتا ، بەرگەی نەناردنی مانگێک مووچە ناگرن وبەم شێوەیە کەندووی ماڵتان بەتاڵ دەکەین.ئەوەی کە دوژمن دەیکا بە حەقی خۆی دەزانێ چون دۆست نییە ، ئەوەی جێگای پرسیارە هەراو هوریای ئەو چەند رۆژەی رابووردویە کە چەپو ڕاست لە لایان پیاوەکانی کاک مەسعود لەسەر شاشەی تی، وی، دا دێتە سەرزار! بەوشێوەیە کە بۆ هاندانی خەڵک بێ گوناحی خۆیان، لەو رووداوانە شیوەنو رۆڕۆیان گوێچکەی ئاسمانی کەڕ کردوو.کە گۆیا مالکی ، شەڕمان پێدەفرۆشێ! لێرەدا وشیاری نەتەوەیی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێ، نوسەر، رووناکبیر، مامۆستا، بازاڕی، حیزبی خاوەن هەڵویست،..... دەبێ بەرپرسیارەتی مێژوویی خۆیان نیشان بدەن . چون ناکرێ دەسەڵاتێک گەمە بە چارەنوسی ئێمە بکا وهەرکات شکستی هێنا خەڵکی هەژار بکاتە قوربانی. سەردەمێک قزافی بۆ خەڵکی لیبی قارەمانێک بوو دیتمان هەر ئەو خەڵکە وەزاڵە هاتوو چییان بەسەر هێنا.
پەیامی شەهیدان ، پێشمەرگە (ئەگەر هەبێ) ،بنە مالەی ئەنفال ، گوندەسووتاوەکان دەبێ ئەوەبێ / ئیدی شەڕتان بۆ ناکەین چیدی نابینە دەستەچیلەی ئاورێک کە بە کەیفی خۆتان داگیرسێنن / ئەو کات بەسەرچوو،کە دۆڕاندوو روو لەخەڵک بکەن وەکی دی کاوەکان لە باوەشی دایکیاندا ترۆر کەن. قسەر کۆتایی بۆ حیزبە کانی رۆژهەڵاتی وڵاتە کە لە کۆیەو زڕەگوێز ٣٥ساڵە مووچەی دەسڵاتێک وەردەگرن ولە خەڵکی رۆژهەڵات دوورن . بیر لە چارە نوسێکی دیکە بکەنەوە.دەست لە قسەی زلی بێ بنەما هەڵگرن.سیاسەت قماری منداڵان نییە.ئەوەی هەتان بووە دەرستان لێ وەرنەگرت، ئەوەی هەتانە ئەوڕۆ چۆنی لێک دەدەنەوە گرینگە.ئامریکاو کۆماری ئیسلامی بۆ ئێوە لاواز ناکا، بۆ ئێوەی ناڕوخێنێ،(ئەگەر بیهەوێ) .
جەعفەر کەریمی / ١/٣/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە