زیلان لەچیرۆكی قارەمانی ژناندا لەئاستی هەرە بەرزدایە -

Thursday, 11/06/2009, 12:00

5662 بینراوە


هەر مێژوویەك لەگەڵ خۆیدا ژیانێكی نوێ دەئافرێنێت، شەپۆلەكانی دەریا دێن و دەچن. ئاوی رووبار دەڕوات و دەڕوات. دیسان هەر كاتێك لەگەڵ خی شتی نوێ، سەردەمی مێژوویی دێنێت. لەمێژووی هەر وڵاتێكدا كاتێك بۆ قارەمانێتی هەیە. كە توانیویەتی لەگەڵ خۆیدا گۆڕانێكی سەد ساڵە بێنێتە كایەوە و گەلەكەی ئازاد كردوون و بۆ گەلەكەی خۆی بوونە بە سیمبۆڵی ژیانێكی نوێ. هەڤاڵ زیلان مێژووی گەلی كوردە، مێژووی ژنی كوردە، بۆتە خاوەن ئەم ئافراندنە و بۆتە خاوەن ژیانێكی نوێ و بەشەرەف.
وەكو خوێندكارێكی قوتابخانەی هەڤاڵ زیلان، هەروەها وەكو هەڤاڵێكی رێگای تێكۆشان، هەست بەوە دەكەم كە چالاكییەكەی هەڤاڵ زیلان لێپرسینەوەی مێژووی لەمرۆڤدا پێشدەخات، چونكە ئەو دەنگی هاوارێكی ئازادی بوو، لێپرسینەوەیەك بوو بۆ گەیشتن بەژیانێكی ئازاد. چالاكی هەڤاڵ زیلان لە رۆح و بەرخودانی پەكەكەوە سەرچاوە دەگرێت. وەكو رێبەرئاپۆ دەڵێت: ئێمە بەچالاكی هەڤاڵ حەقی قەرار پارتیمان ئاواكرد بەهەڤاڵ ئەگید بووین بە ئارتەش و بە چالاكی هەڤاڵ زیلانیش شێوازی نوێی چالاكی و تێكۆشانمان ئاوا كرد و بوو بەمانیفستی ژنی ئازاد لە تێكۆشانی ئازادی دا. هەروەها زیلان لە رامانی ئێمەدا، چالاكی و رێكخستن و سیاسەت رێكدەخات و هیوای سەركەوتن دەبووژێنێتەوە. ئەم چالاكییە ژنی كوردی كردە خاوەن بەهای مێژوویی. بووە خاوەن ئێرادە و هەروەها بووە خاوەن كەسایەتییەكی بەشەرەف. راستی هەڤاڵ زیلان، ئەو راستییەیە كە هەزاران ژن بەدوای رێبازەكەیدا هاتوون و بوونەتە قەڵغانی ئازادی. زیلان لەتێكۆشانی هزری ژناندا لە ئاستێكی مێژوویی دایە.
لەمێژووی گەلاندا كەسایەتی لەو جۆرە زۆرن كەخاوەن ئەوهێزەن چارەنووسی گەلەكەیان بگۆڕن. وەكو شۆڕشی بۆژروازی فەرەنسا و بەلشەفیكی رووسی و شۆڕشی ئیسلام. رووداوی گەورەی بەوشێوەیە لەمێژووی هەر نەتەوەیەكدا كاریگەری بەرچاو دروست دەكەن و بەوشێوەیە رێگایەكی نوێ لەبەرامبەر بەربەستی بێچارەیی بۆ مرۆڤایەتی دەكەنەوە. هەروەها لەمێژووی گەلاندا پێشەنگی بەهێز دەركەوتوون كە مۆری خۆیان لەمێژوو داوە. ناوی خۆیان لەمێژوو كوڵاوە. لەمێژووی پەكەكەشدا زیلان بۆتە خاوەن ئەو راستییە. لەمێژووی ئازادیدا ژنی ژێر دەست و كۆیلە خۆیان ئازاد دەكەن. ئەو كات وڵات و خاك و نامووس خۆشیان دەتوانن ئازاد بكەن. دەتوانن پیاویش ئازاد بكەن، چونكە پیاویش كویلەیە و پێویستە ئازاد بكرێت.
هەڤاڵ زیلان لەساڵی 1972 ئەڵمالی سەر بە شاری مەلاتیا لەدایك بووە. لەزانكۆی مەلاتیا ـ ئینونو دەورنناسی خوێندووە. بەرلەوەی بەشداری نێو تێكۆشانی ئازادی ببێت لە مەڵاتیا لە نەخۆشخانە كاری كردووە. هەڤاڵ زیلان مێردی هەبوو، مێردەكەشی هێشتا دەژی و لەهەمان زانكۆ خوێندویەتی. هەڤاڵ زیلان لەسەردەمی خوێندندا بیرو باوەڕی چەپ و نەتەوەیی كاریگەری لەسەر هەبوو. لەوكاتەوە لەنێو لێكۆڵینەوەدا بوو. بەچاوی رەخنە سەیری ژیانی دەكرد. لەسەردەمی زانكۆشدا تێڕوانینی چەپ و سۆسیالیستی زیاتر و زیاتر بۆ ئاشكرا بوو. زیاتر خۆی لە پەكەكە نزیك كردەوە. لەساڵی 1994 لەشاری ئەدەنە دەستی بەخەباتی رێكخستنی گەل كرد، نزیكەی ساڵێك لەنێو گەلدا تێكۆشانی رێكخستنی و سیاسی كرد. لەساڵی 1995 لەهەرێمی دێرسیم بەشداری نێو ئارگەكە بوو.
هەڤاڵ زیلان لەنێو رێزەكانی ئارگەكەشدا بەتەواوی لەژیانی خۆی تێگەیشت. هەروەها لەكەسایەتی خۆیدا زانابوون و هێزی ئافراند. دەتوانرێت بگوترێت لەناسینی كەسایەتی خۆیدا خاوەن بانگەشە و خاوەن بڕیار و مۆڕالێكی مەزن بوو، كە دەیتوانی سەركەوتنی گەروە بئافرێنێت. هەروەها هەڤاڵ زیلان لەدژی پیلانگێری نێو دەوڵەتی سەر رێبەر ئاپۆ بەوشێوەیە پەیام دەدات:
ئیتر تێبگەن من منداڵی نەتەوەیەكم، نیشتمانەكەم لێ زەوتكراوە. ئیتر ئێمە دەمانەوێت لەسەر خاكی وڵاتەكەمان بەئازادی بژین. لەپەیامەكەی هەڤاڵ زیلاندا راستی تۆڵە نیشاندرا ئەو چالاكییە وەڵامێك بوو لەبەرامبەر پیلانگیڕی نێودەوڵەتی. چالاكی زیلان بانگێكە بۆ خوداوەندی تاوان، ئەوانەی لەبەرامبەر مرۆڤایەتی تاوانباران و دەڵێت راوەستن. ئەگەر ئەمڕۆش سەیر بكەین دەبینین. پیلانگێڕی بەردەوام دەكات بۆ شكاندنی ئێرادەی گەلەكەمان لەنێو جموجۆڵدایە. زیلان لەبەرامبەر ئەم پیلانگێڕییە بوو بەدەنگی بەرخودانی ژنی كورد و گوتی، ژنی كورد ئیتر تەسلم نابن، بەهیچ شێوەیەك ژێردەستی پەسەند ناكەن و ئەو بێ دەنگییە هەزار ساڵەییە لەكەسایەتی ژنی كورددا شكاند و بوو بەدەنگی هاواری ملیۆنان ژنی كورد، و پەیامی ئەوەی بە تەواوی ژنان دا، ژنان خاوەن مێژوون و لە قۆناخە هەستیارەكانی مێژووش دا بە رۆڵی خۆیان هەڵساون. لەبەرئەوەش ئەمڕۆ ژنی كورد لەگۆڕەپانەكاندا بەدەنگی زیلان لەبەرامبەر هەر شێوەیە توندوتیژییەك لەهەر لایەك و بەتایبەت لەباشووری كوردستان، راوەستاوە و دەڵێت: ئیدی بەسە بۆ توندوتیژی و سیاسەتی پاكتاوكردن و ئینكار. لەواقیع دا زیلان، مانیفست سەرلەنوێ ئاوا كردنی رێبازی ژیانێكی ئازاد و ژنێكی ئازادی لە كوردستان بونیاد نا و بۆ بەسیمبۆڵی رێبازی ئازادی. زیلان چالاكییەك بۆ بەرگری لە رێبەر ئاپۆ زیلان لەوبارەیەوە دەلێت: " ئەگەر لە گیانم شیرینتر شتێك هەبوایە بۆ سەرۆك ئاپۆ پێشكەشم دەكرد".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە