سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لە رۆژی ئەنفالكردنی زانكۆی سلێمانیدا خوێندكاران پێویستیان بەگەشت و سەیران نیە

Wednesday, 18/04/2012, 12:00

1357 بینراوە


بە گوێرەی هەواڵێك كە لە سایتی لڤین بڵاوكراوەتەوە و تێدا هاتووە. لە رۆژی ئەنفالی زانكۆ كۆمەڵەی خوێندكاران سەیران ساز دەكات،رۆژی ئەنفالی زانكۆ واتارۆژی 19ی نیسانی ساڵی پار كە له‌لایه‌ن هێزێكی زۆری ئاسایشه‌وه‌ خوێندكارانی خۆپیشانده‌ری زانكۆی سلێمانی له‌ كاتی به‌ ڕێكه‌وتنیاندا بۆ دادگا به‌ خۆیان و پاسه‌كانیانه‌وه‌ فڕێندران بۆ چۆڵه‌واننیه‌ك و پاش ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ره‌ڵا كران.

هاوكات له‌ ناو زانكۆی سلێمانیشدا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هێرشیانكرده‌ سه‌ر خوێندكاره‌ خۆپیشانده‌ره‌كان و حه‌ره‌می زانكۆیان به‌زاند، هه‌رچه‌نده‌ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و روداوه‌ش پێكهێندرا به‌ڵام پاش ساڵێك كه‌س سزا نه‌درا.
ئەو گەشتەی كە ئیتیحاد تەڵەبەكانی حزبی بەعسی تاڵەبانی ئەیانەوێت سبەینی سازی بكەن، ئەوە خۆی لە خۆیدا بێحورمەتیكردنێكی ترە بە خۆیندكارانی زانكۆ، چونكە ئەو گەشتە لە كاتێكدایە كە سبەینی ساڵێك بەسەر ئەنفالكردنی بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ سلێمانیدا تێدەپەڕێت كە لەو رۆژەدا ئەمنەكانی ئەمنە سەوزەكەی بەعسی تاڵەبانی بەعس ئاسا هێرشیان كردە سەر خوێندكارانی زانكۆ و بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر ئەنفالیان كردن و سوكایەتی دوونیان پێكردن. بەلای منەوە هەرمامۆستا وخوێندكارەێكی زانكۆ سبەینی دوای ئیتیحاد تەڵەبەكانی حزبی بەعسی تاڵەبانی بكەوێت، هیچیان كەمتر نیە لەو ئەمنانەی ساڵی پار سوكایەتیان بەحەرەمی زانكۆ خوێندكارەكانی كرد وەكو ئەوانە سەرشۆڕ و ملكەچ و مافیان و دەبێتە پەڵەیەكی ڕەش بەنێو چاوانیانەوە، بۆیە پێویستە سبەینی تەواوی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ خۆپیشاندان بكەن و ئەو كارە نامرۆڤانەیە رسوا بكەن و داوای بەدادگای گەیاندنی ئەو ئەمنانەی ئەمنەكەی تاڵەبانی بكەن كە ساڵی پار كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆیان ئەنفالكرد.ئەوپەڕی شەرمەزاریە دوای ئەمن و بەعس و ئیتیحاد تەڵەبەكانی تاڵەبانی و بارازنی بكەویت كە كراون بە كۆیلەی كۆمەڵیك ئینسانی سەرسەری و چەقۆكێش و شەرواڵ پیس و تاڵانچی ونیشتمان فرۆش و نەوت دز و گومرگ دز ،كە بەعەقڵی ژەنگاوی خۆیان ئەیانەوێت بەم جۆرە كارانە رووی رەشی ئاغاكانیان بە بۆیاخی رەش سپی بكەنەوە كە پێی رەشتر دەبێت نەك سپی. بەلای منەوە ئەوە كۆتای پێ هاتووە كە هیچ جیاوازیك نیە لەنێوان ئیتیحاد تەڵەبەكانی سەردەمی بەعسی سەدامی و ئیتیحاد تەڵەبەكانی بەعسی تاڵەبانی و بارزانی، چونكە لەسەردەمی بەعسدا ئیتیحاد تەڵەبەكان هەمیشە خەریكی جاسوسیكردن بوون بەسەر هاوڕیەكانی خۆیانەوە و ئەمەكانیان ئەهێنایە سەر خوێندكارانی زانكۆ، وەكو چۆن ئیستا ئیتیحاد تەڵەبەكانی تاڵەبانی و بارزانی خەریكی جاسوسیكردنن بەسەر هاوڕیەكانی خۆیانەوە و بە كەیفی خۆیان زانكۆ دادەخەن و ئەمنەكانیان دەهێننە سەر حەرەمی زانكۆ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە