هەواڵی گەندەڵیەكانی شارەوانی شارەزوور

Tuesday, 29/09/2009, 12:00

1750 بینراوە


من وەك هاوڵاتیەكی دانیشتوی قەزای شارەزور ئەمرۆ بەرواری (28-9-2009) زانیم كە سەرۆكی شارەوانی شارەزورو ژمارەیەك فەرمانبەری تری ئەو شارەوانیە وەك تۆمەتبار بانگهێشتی دادگای لێكۆڵینەوەی شارەزوور كراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە بەو تۆمەتەی كە ئەو فەرمانبەرانە بە فەرمان و ئاگاداری خودی سەرۆكی شارەوانی شارەزور (سالار أحمد) دەوامیان نەكردوە بەڵكو لەشوێنی خۆیان كەسانی تریان داناوە كە كارەكەیان بۆ ئەنجام بدات لە بەرامبەردا فەرمانبەرەكە بڕێك پارە لەو موچەیەی وەری دەگرێت دەداتە ئەو كەسەی كارەكەی بۆ دەكات كە ئەمەش بێگومان پێچەوانەی یاساو ڕێنماییەكانە كە پێویستە فەرمانبەر بە خودی خۆی كاری خۆی ئەنجام بدات ، شایەنی باسە هەر ئەمڕۆ سەرۆكی شارەوانی و ئەو فەرمانبەرانەی تر كە ژمارەیەیان نزیكەی حەوت فەرمانبەرە بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە بە كەفالەت ئازاد كراون بۆیە من داواكارم لە بەڕێزتان كە لەڕێی پەیامنێرەكانتانەوە بەدواداچونی پێویست ئەنجام بدەن لەو بارەیەوە . وەئەمەش تەنها تۆمەت نیە كە بدرێتە پاڵ سەرۆكی شارەوانی بەڵكو ئێستا حاڵی حازر دۆسیەكەیان لەدادگایە وە من وەك هاولاتیەك ئامادەم كە هەر ڕونكردنەوەیەك و زانیاریەكی تری پێویست بدەم پێتان لەو بارەیەوە لەڕێی ئیمەیلەكەمەوە وە ئەوەی كەوای لێ كردم بەڕێزتان ئاگاداربكەمەوە لەو بابەتە ترسی منە لەوەی كە ئەو تۆمەتبارانە ئاسانكاریان بۆ بكرێت ولە سزادان ڕزگاریان ببێت چونكە دادگای شارەزور پێشینەیەكی هەیە لە كارئاسانی كردن بۆ تۆمەتباراندا نمونەی ئەمەش دۆسیەی سوتانی بەدالەی شارەزورە كە تۆمەتبارەكان سەرەڕای ئەوەی كە تۆمەتەكانیان بەسەردا چەسپی لە دۆسیەیەكی ئاوا گەورەدا كەچی بە غرامەكردنی كەمتر لە دوسەد هەزار دینار ڕزگاریان بوو !!!  ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە