چەند ئامۆژگاریەكی بەسود بۆ مەسعود

Friday, 31/07/2009, 12:00

1674 بینراوە


جەناب ٌأاستەوخۆ دەڵێم لە خوا بترسە ئەوە بۆ ماوەی 18 ساڵە لەگەڵ تاڵەبانی ,كورسی و سەرۆكایەتی ئەم هەرێمەتان زەوت كردووە و گەنج و لاوی ئەم كوردستانە دەكوژن,زیندانیان دەكەن, نان بٌأاویان دەكەن ,هەركەس بووە نەیارتان لەلای ئێوە لە بازنەی سوردایە و ٌأۆژنامە نوسەكانیش تیرۆر دەكەن..
جەناب لە خوا بترسە , كوا فیرعەون ,كوا ستالین ,كوا هیتلەر,كوا سەددامّّّ؟؟؟
خودا هەمویانی بە سزای خۆیان گەیاند وە كردنی بە ؛پەندی مێژوو (ان ربك لبالمرێاد)
زاڵم ئەوەیە كە دەستی ٌأۆشت ستەم دەكات ,مافی ْخەڵك دەخوات و خۆی بە گەورە تر دەبینێ لە خەڵكی وە خەلك بە نارەوا دەكوژێ و بە ٌأەوای نابینێ خەلك بە ئازادی و ئارامی ژیان بە سەر بەرن,لێرەدا وەك ٌأۆژی ٌأووناك ئەم سیفات و كردارانە لە ئێوەدا بەدی هاتوە,پیشانتانتان داین چاوتان بە دادپەروەری و دیموكراسی هەلنایەت چونكە ئێوە دەتانەوێ خەڵك عەبد و كۆیلەی ئێوە بێ ,گەر وانی یە بۆ باوكت و خۆت و كورەكەت هەر سەرۆكن ئەوە لە چ سیستەمێكی ئاسمانی و زەمینیدا قبوڵ كراوە جگە لە ئێوە؟
خەڵك دڵی خۆش بوو ئەم هەلبژاردنە كەمێك دیموكراسی و ئازادی دەبوژێتەوە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە تایبەتی خەلكی چەوساوە ,بەڵام مەخابن بە سیاسەت و پیلانەكانتان دەرتانخست دەروونتان تاریكە وە ژیانێكی تاریك بۆ خەڵكی كوردستان دەخوازن.
چونكە ئێوە ئێستاش سڵ ناكەنەوە لە كوشتن ,ژیان بۆ خۆتان و كوشتنیش بۆ خەلك گەر نەیار تان بێ بە هەر شێوە و پیلانێك بێ دۆزەخی بۆ ساز دەكەن,تەنها ئەوەش لە پێناوی مانەوەی خۆتان لە سەر كورسی دەسەڵات و گەورەی كردن بە سەر خەڵكیدا بە زمانی حاڵ دەتانەوێ خەڵك كرنوشتان بۆ بەرێ تا دەمرن ,كاتێكێش كە مردن گۆرەكە دەكەن بە پەرستگا بۆ خەڵكی كوردستان نمونەشمان گۆٌأی بارزانی باوكتە كە ئێستا سازتان كردووە بۆ پەرستگا و خەڵكی بۆ بانگ دەكەن .
جارێكی تر دەڵێملە خوا بترسە چونكە خوا بەڵا و ئافاتی تایبەتی هەیە بۆ ستەم كاران و میللەتی ئازا و وشیارو ئازادی خوازی هەیە ,بریارمان داوە كە بەندایەتی بۆ ئێوە ناكەین ,ئێوەش وەك ئێمە مرۆڤن, بەڵام ئێمە مرۆڤی سروشتی ژیان دۆست و مرۆڤ دۆست بەڵام ئێوە زاڵم و دیكتاتۆر...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە