فاتیحایەك بۆ پلنیۆم، دوو بۆ یەكێتى

Thursday, 05/11/2009, 12:00

1513 بینراوە


دوایى ئەوەى یەكێتى تووشى گەورەترین شكست و دۆڕان بوو لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان ، دوایى ئەوەى لەسەرژمێرى و ئامارى ڕێكخستنەكانى ژمارەى ئەندامانى لەمەڵبەندە چۆڵ و بێ خاوەنەكانى حزب بەدەیان و دەیان هەزار كەمى كرد ، دوایى ئەوەى حزبە سۆشیال دیموكراتەكە لەگەندەڵى و بردنى سامانى كوردستان ژمارەى پێوانەى شكاند و سووك و ڕیسوا بوو ، بڕیارى پلنیۆمى دا ؟ بەڵام چۆن پلنیۆمێك ؟ پلنیۆمى چەپڵە و كات بەڕێ كردن پلنیۆمى بەرنامە پێشەكى بۆ داڕێژراو لەلایەن خەتى گشتى و چەتەكانیەوە ، پلنیۆمى شاردنەوەى گەندەڵًى بنەماڵەى تاڵەبانى و عومەرفەتاح و مەكتەبە سیاسیە نەخۆشەكان ، پلنیۆمى بەڵێنى پڕلەدرۆ و دەلەسەو قسەى هیچ لەباردانەبوو و پلنیۆمى لێدان و شكاندنى كۆسرەت ڕەسوڵ و باڵەكەى كەبەئاشكرا پێیان ووت ئەستێرەى بەختت ڕوولەئاوابوونە و یەكێتى یەكێتى جەلال و پارتى یە و ئى تۆنیە ، تەنانەت لەناو هۆڵى پلنیۆمیش زۆر ڕێگەیان پێ نەداون قسە بكەن و بەبەرنامە هەموویان پەرش و بڵاوكراون و خراونە ڕیزەكانى دواوە ..... هتد .
بۆیە بەبڕواى ئێمە و تێكرایى خەڵكى دڵسۆز و ڕۆشنبیرو خودى كادیرە پێشكەوتووەكانى خۆشیانەوە ئەم حزبە نەوەك بەپلنیۆم بەكۆنگرەش ناتوانێ باڵى شكاو و شەكەتى خۆى ڕاست بكاتەوە چونكە تازە نێوانى ئەندام و خەڵكى دڵسۆز و خاوەن شەهید و قوربانى لەگەڵ سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى و سكرتێرە خەڵەفاوەكە ئاسمان و ڕێسمانەو ئەوان بوون بەفیرعەون و ملیاردێرى سەرڕووى زەمین و لەپلنیۆم لەجیاتى پەیمانى دادگایى كردنى عومەرفەتاح و هاوشێوەكانى پەیمانى ئاكارى گەندەڵیان بەیەكترداوە كەسڵ نەكەنەوە لەبردنى سەروەت و سامانى ئەم میللەتە و ئەوەى ناڕازیشە فەرموو ئەوە گۆڕان و گردەكە و نەوشیروان مستەفا ، جگەلەوەى ئەم حزبە تازە تەسلیمى پارتى و ئیرادەى پارتى بووە ئەوەتا لەیەكەم ڕۆژى پلنیۆمدا بەفەرمانى مەسعودبارزانى عەتاسەراوى ئەندامى پلنیۆم دەستگیركراوە كەلەدیمانەیەكدا لەگۆڤارى جیهان باسى خیانەتە گەورەكەى 31 ى ئاب ئەكات و ئەڵێ ڕێكەوتنمان لەگەڵ پارتى ئەوەندەى 31 ى ئاب زەرەرى لێداوین ، ئەوەى زیاتر مایەیى گاڵتەو شەرمەزارى بوو بۆ ئەم حزبە و كۆمیتەى سەركردایەتیەكەى كەس نازانێ ئەندامانى پلنیۆم لەسەر چ ئەساسێك دانراون؟ چ جۆرە خەڵكێكت ویستووە تیاى دابووە ... سەرۆك جاش ، خاوەن فایل ، ماستاوچى ، بەرپرسى دز ، گەندەڵ ، داوێن پیس ، خاوەن بڕوانامە تەزویرەكانى هاوشێوەى دكتۆر ئەرسەلان بایز و عارف ڕوشدى و ...... هتد .
دیارە حەقى خۆیەتى ئەم حزبە كێ ئەكاتە ئەندامى پلنیۆم و كێ ناكات ؟ ئێمە خەم و داخ و ڕقى ئەوەشمان نیە كەئەمانە ئەندامى پلنیۆم بوون؟ ئەوەى ئێمە زیاتر مەبەستمانە ئاشكراكردنى ڕووە مەهزەلە ئامێزەكانى پشت ئەم بەناو پلنیۆمەیە كەئەمانە گەرەكیانە بەمە خۆڵ بكەنە چاوى خەڵكەوە ؟ پلنیۆم ئەبێ خەڵكى دڵسۆز و ڕابردوو پاك و بەئەزموون لەبوارى حزبى و سیاسى ئەندام بن تیایدا كەبتوانن بەفیعلى حزبەكە لەم گێژاوى گەندەڵى و بێ سەرو بەرى و ئێكسپایەریە نەجاتى بەن ، ئەمە سەلمێنەرى ئەم ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەیە كەبەڵێ ئەم حزبە بۆتە دیوەخان و بۆتە حزبى بنەماڵە و كۆمپانیاى نۆكان و شكاندنى خەڵكى نەیار و دڵسۆزى یەكێتى ، ئەم سێ زاتە ئێمە لەنزیكەوە ئەیان ناسین بۆ چركەیەكیش خاوەنى خەباتى ڕێكخستن و ژیانى حزبایەتى و سیاسەت و پێشمەرگایەتى نین ئێستاش نازانن یەكێتى حزبێكى سەربەخۆیە یان بەشێكە لەپارتى ئایا تاڵەبانى یەكێتیە یان كوڕى پارتى و بارزانیە .
بەڕاستى كارەساتە حەمەخۆشناو ئەندامى پلنیۆم بێ ؟ بەسەدان خەڵك و كادیرى دڵسۆزیش كەخاوەنى بەرنامە و بیرۆكەى جوانن بۆ ئەم حزبە پەڕاوێز بخرێن و بكرێنە دەرەوەى بازنەوە ؟ كێ هەیە حەمەخۆشناو نەناسێت ؟ كەلەگەڵ عومەرفەتاح وەك سەرى مەنهۆڵى زێرابیان لێ هاتووە تاڕابردووى پڕگەندەڵى و شەرمەزاریان هەڵدەیەوە زیاتر بۆنى لێوەیەت ، وەك دكتۆرێكى هاوڕێمان فەرمووى یەكێتى و تاڵەبانى گەندەڵیەكانى و كارەساتەكانى نەخۆشخانەى شۆڕشیان بۆ حەمەخۆشناو بەخەباتى ڕێكخستن و شاخ ئەژماركردووە بۆیە بووە بەئەندامى پلنیۆم .
بۆیە هەر ئەبێ فاتیحا بۆ پلنیۆم و بۆ یەكێتى بخوێنین كەبەخۆشحاڵیەوە ئێمە دەمێكە خوێندوومانە ، چونكە پلنیۆمێك سەعدى پیرەى فایلدار بەڕێوەى بەڕێ و مەلابەختیار ووتارخوێنى بێ و ئازاد جوندیانى سەرۆكى لیژنەكانى بێ و ڕاپۆرتى هەبێت و عارف ڕوشدى ڕاسپێردراوى نووسینى پەیڕەو پرۆگرامى كۆنگرەى داهاتووى ئەم حزبە بێت ، ئێوە بڕیاربدەن ئەبێ چ ئومێدێكمان پێیى هەبێت ؟ توو ویژدانتان شایەنى ئەوەنیە بیكەى بەلقێك و پێشكەشى پارتى بكەیتەوە ؟ .
__ ** ((هەموو لایەك ئاگادار ئەكەین لەچەند ڕۆژى داهاتوو ڕێپۆرتاژ و بەدواداچوونێكى ووردمان ئەبێت لەسەر دانانى دكتۆر تاهیر هەورامى و نهێنیەكانى پشت دانانى بەڕێز تاهیر هەورامى لەلایەن تاڵەبانیەوە ، چونكە تا 72 سەعات بەر لەڕاگەیاندنى ناوى وەزیرەكان كۆسرەت ڕەسوڵ كاندیدى هەبوو بۆ ئەم وەزارەتە و وەزارەتى تەندروستى بەهى خۆى ئەزانى و ناوى دكتۆر تاهیر هەورامى بەهیچ شێوەیەك نەبوو بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى تەندروستى)) .
__** ((هیوادارین خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست و ماستاوچى و زوڕناژەنەكانى حزب بەهەڵە لێمان حاڵى نەبن كەناوى تاهیرهەورامى ئەهێنین ؟ بڵێن جاخۆهێشتا دەست بەكارنەبووە تاوانباریان كرد ؟ نانەخێر ئێمە هیچ كەس تۆمەتبار ناكەین ؟ بەپێچەوانەوە ئێمە ڕاپۆرتێكى تێر و تەسەلمان ئەبێت بۆ تاهیرهەورامى و لەم مینبەرە پیرۆزەوە ئاڕاستەى ئەكەین بۆ باشتركردنى سیستەمى تەندروستى لەكوردستان و ئاشكراكردنى دزى و گەندەڵیەكانى پێشووى ئەم وەزارەتە و چاودێر ئەبین بەسەریەوە بزانین تاچەند هاوكارى میدیایى ئەهلى و چاودێرى دارایى ئەبێت بۆ ئاشكراكردنى دزى و گەندەڵیەكانى ئەم وەزارەتە لەڕابردوودا و چیتر ڕێگەنادات حزب و دیوەخانەكانى لق و مەڵبەند بڕیاردەرى كەرتى تەندروستى بن لەكوردستاندا .....
گروپى چیایى كوردستانپۆست .
سلێمانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە