سەما یوجە: ناكرێت ژنێك لەپێناوی ئازادیدا تێكۆشان بكات و لەدوو سەرچاوە مۆڕاڵ وەربگرێت

Saturday, 20/06/2009, 12:00

3234 بینراوە


حەڤدەی حوزەیرانی ساڵی 1998 رۆژی گیان لەدەستدانی سەما یوجەیە كە بە"سەرهەڵدان" ناسراوە لە 21-3-1998 لەزیندانی توركیا ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا بوو. لەنێو گڕی ئاگری جەستەی و هاواری دەستم بگرە زیلان هاتم هەناسە بە هەناسە گەورە ژیا و بەرەو ئاسمان هەڵكشا. سەما یوجە ساڵی 1971 لەگوندی كارگالیكی خوار لە ئاگری لەدایك بووە. لەساڵی1991 لەماردین بەشداری رێزەكانی شۆڕش بوو، لەساڵی 1992 دەستگیر كرا. زانكۆی ئەنقەرەی خوێندبوو. ئەندامی گەنجانی وڵاتپارێز بوو. ئەو زیاتر بەو كچە گەریلایانەی سەرشاخەكانی كوردستان كاریگەر بوو. تا لەماردین بەشدار بوو و بوو بە گەریلا و دواتر چووە لوبنان بۆ پەروەردەی سەرۆكایەتی.
هەڤاڵ سەما وەكو لەنامەكەی خۆیدا دەڵێت بەمنداڵی مامم پێی گووتم لەیلا قاسم ئەمە كاریگەری زۆری لەسەر تەڤلی بوونم لەنەوەدەكاندا بۆ ناو رێزەكانی شۆڕش هەبوو.
پاش پەروەردەی گۆڕەپانی سەرۆكایەتی لەلوبنان، سەما یوجە بەمشێوەیە باس لەسەرۆكایەتی دەكات؛ ناكرێت دوو خۆر لەئاسمانێكدا هەبێت. ناكرێت ژنێك لەپێناوی ئازادیدا تێكۆشان بكات لەدوو سەرچاوەوە مۆڕاڵ وەربگرێـت. هەروەها دەڵێت سەرۆك ئاپۆ تێكۆشانی گەیاندۆتە ئاستێك كە گەڕانەوە بۆ دواوە ناناسێت. ئەو لەكەسایەتی خۆیدا تۆڵەی لەو كۆمەڵگا مشەخۆرە كردۆتەوە، ئەمەش بەسەبرێكی گەورە ئەنجام داوە كە پێغەمبەرەكانی تێپەڕ كردووە و پێداگری لەتێكۆشان كردووە.
لەبارەی چالاكییەكەی خۆیەوە بەمشێوەیە باس دەكات، زۆر بە قووڵی بیرم لەچالاكی ئەو شەهیدانە كردەوە لەئاكامدا بەم ئەنجامە گەیشتم، تەنیا ئەوەی خودی خۆی تێپەڕاندبێت دەتوانێت چالاكی بەمجۆرە ئەنجامبدات. بۆدواجار سەرجەم شێوەكانی لاوازی مرۆڤ و هێزە گۆزارشت لێكراوەكەییم لەخۆدا بینی و لەكەسایەتی خۆمدا شكستم پێ هێنان. بێگۆمان پەیوەستبوونم بەئازادی، ژیان و ژنەوە ئەو فەرمانی دامێ تا ئەم چالاكییە ساز بدەم. لەكۆتاییشدا دەڵێت: پەیوەستبوونم بەئازادییەوە زۆر مەزنە دەمەوێت ئەم پەیوەستبوونەم بكەمە هێزی هەبوونی ژیانی خۆم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە