گۆشە گیركردنى ئۆجەلان گۆشەگیركردنى نەتەوەى كوردە

Friday, 30/09/2011, 12:00

1874 بینراوە


گۆشە گیركردنى ئۆجەلان گۆشەگیركردنى نەتەوەى كوردە
گەنجانى وڵاتپارێز..گەرمیان

ئاشكرایە كە گۆشەگیركردنى كردنى ئۆجەلان بەندكردنى نەتەوەى كوردە چونكە توركیا هیچ كات گوشارى خۆی نەخستوەتە سەر كەسێتى ئۆجەلان بەڵكوئەو ئامانجى نەتەوەى كوردە..ئێمە بەتوندى گوشارەكانى حكومەتەكەى ئاكەپە لەسەر بەڕێز ئۆجەلان ڕسواومەحكوم دەكەین و بە گوێى هەموو دوژمنانى كوردیشیادەدەین كە ئەو جۆرە پلانانە نەك ئیرادەى كورد و ڕێبەر ئۆجەلان لاواز ناكات بەڵكو بەهێزترى دەكات و سورترمان دەكات بۆ تێكۆشان لەپێناو ئازادیدا..ئێمەى گەنجانى وڵاتپارێزى گەرمیان داواكارین لەسەرجەم چین و توێژەكانى گەلەكەمان و بەتایبەت گەلەكەمان لەباشورى كوردستان چیتر لەئاست سوكایەتییەكانى دەوڵەتى توركیا بێدەنگ نەبن كەدەیكاتە سەر نەتەوەكەمان هەر لە تۆپ باران و دەستگیركردنى چالاكان و سیاسەت مەداران و گۆشەگیركردنى ئۆجەلان و هتد...بڕژێنە سەر شەقامەكان و وەك هەمیشە دوژمنان مەحكوم و ڕوڕەش بكەن..داوامان لە سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستانە كە خۆیان بەدور نەگرن و لەئاست ئەو زوڵمانەى حكومەتى توركیا بەدەنگ بێن و بەهەڵوێست خاوەندارى لە هەست و شعورى نەتەوەى كورد بكەن..ئێمە دوپاتى دەكەینەوە كە حكومەتى ئاكەپە حكومەتێكى شەڕخوازەو هیچ كاتێك ئاشتى نەویستوەوە وەڵامى هیچ ئاگر بڕێكى نەداوەتەوە.بۆیە ئێستاش ئەیانەوێت بە گۆشەگیر كردنى بەڕێز ئۆجەلان درێژە بەپلانە چەپەڵانەكەیان بدەن لەگەڵ هاوپەیمانەكانیاندا...سەربەرزى بۆ گەلى كوردى بەئیرادەو مردن و سەرشۆڕى بۆ دوژمنان و داگیركەرانى كوردستان

گەنجانى وڵاتپارێزى گەرمیان
30-9-2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە