بۆئەوانەى بەناوى منەوە قسە دەكەن!

Thursday, 05/11/2009, 12:00

1291 بینراوە


 پێتان سەیر نەبێت تا ئێستا دزى و خیانەت گەشتبێتە ئەو ئاستانەى پەنا ببرێتەبەر دزینى پاسوۆردى ئیمەیل و جم و جوڵكردن بەسەر بەها پیرۆزەكانى مرۆڤەوە.
 هیچ كات پێشەكى مرۆڤى نەگەیاندۆتە ئاستى تێگەیشتنى ناوەرۆك , بۆیە لێرەوە شۆڕدەبمەوە نێو باسێكەوە كە هەڵدەگرێت هەموو خوێنەرو ڕۆژنامەنوسێك لەم وبوارەدا بنوسێت و ئەمەش دەچێتە ژێر یاسایى پێشێلكارى مافى كەسێتى و بە جێگەیاندنى پیلانى ترسناك و ناشیرین بەناوى كەسان و دەزگاى ڕاگەیاندنەوە.
 وەك سەنوسەر ئاژانسى كوردستانیوز ماوەیەكى لەبەرچاوین و دەمانەوێ بى ئەوەى ماندوو بین , خزمەت بكەین و ببینە تریبۆنى پڕ لە وشەو ڕاستى , وەك ستافێكى چالاك لە ئاژانسى دەنگوباسى كوردستانیوز سەربەخۆو دوور لە ژێر هیچ كارتێكردنێك ڕۆژانە ڕوماڵى ڕووداوە كوردستانى و ناوچەیى و جیهانییەكان دەكەین و بوارى ئازادى زیاترمان ڕەخساندوە بۆ ئەو پێنوس و هەڵوێست و دەنگە بەبڕشتانەى دەیانەوێ ڕووى ڕاستى شتەكان پیشان بدەن .
 كەسانێ ئەمە ناسنامەیان بێت چلۆن چاوەڕێى وەها ڕەوشت و بەهایەكى دوور لە مرۆڤایەتى نەكەن , كە گروپێكى چەتەو ڕێگر دزە بكەنە نێو ئیمەیلى تایبەتى و پاشان بەو ناونیشانەوە پەیام بۆ خەڵكى بنێرن و لەسەر خاوەنى حیساب بكرێت.
 لە ڕۆژى سێ شەمە كاتێك ئاگادار كراینەوە كە بە ئیمەیلى تایبەتى سەنوسەر ([email protected]) داواى پاسوۆردو ناونیشانى چونە ژوورەوەى بانكى زانیارى كوردستانیوزیان لە كۆمپانیاى بەڕێوەبەرى سایت كردوە , بەلامەوە شتێكى نا ئاسایى بوو, چونكە من ئەو دەمە لەنێو هۆڵى وانە بووم و نەمدەزانى بە ئیمەیلى من ئەو داوایە كراوە , دواتر لەبەر زۆرى ڕوداوگەلى هاوچەشنە بەرامبەر ڕۆژنامەنووس و دەزگا ڕاگەیاندنەكان پێمان باش بوو ئەو شتە باسنەكەین , تا ئەو دەمەى لە ئێوارەى هەمان ڕۆژ بە ژمارە تەلەفۆنێكى تایبەتى پەیوەندى بە هاوڕێیانى كۆمپانیاوە دەكەن و بەناوى منەوە قسە دەكەن و داواى زنیارى چوونە نێو سایتەكە دەكەن, كە نازانیت ناوى چ بێشعورییەكى لێبنێیت! دواى ئاشكرابوونى هەوڵە نەزۆكەكەیان ناچار تەلەفۆن دادەخەن و دونیایەك پرسیار لە مێشكى ستافە ماندوونەناس و دڵ سافەكەى كوردستانیوز جێدەهێڵن .
 ئەمە ئەگەرچى ڕەنگى سینارۆیەكى منداڵانەى لێدەبینرێت , بەڵام دەیەوێت هەڵوەستەى لەسەر بكەیت و هیچ نەبێت ئەوە ئاشكرا بكەیت, ئەم جۆرە كارانە ئەنجامى باشیان نابێت , جگە لەوەى بۆ چەند ساتێك ژەهرى دەروونتان بەسەر ماڵپەڕێكى پڕ خوێنەردا دەڕێژن.
 پەیامى من بۆ ئەوانەى بە ناومەوە قسەدەكەن ئەوەیە ئەگەر دەتانەوێت لەو ڕێگەیەوە ئازادییەكانمان سنوورداربكەن ئەوە مەحاڵە!ئەگەر بەناوى ئێمە دەتانەوێ قسە بكەن ئەوە ئەستەمە ! ئەگەر بشتانەوێت دزیمان لێبكەن لەبەر ئەوەى هاوڕێى ئێوەین ئەوەش ئاسان نیە بتوانن بە ئامانج بگەن , ئەگەر ئارەزووتانە ناسنامەى ئێمە ڕەش بكەن , ئەو خەیاڵەشتان لە گۆڕ نرا .
 بۆیە ئەخوازم هەموو لایەك لە جاران زیاتر ئاگادارى خۆتان بن و لەبەر ئەوەى ناردنى هەربابەت و پەیامێك بەو ناونیشانەوە لەسەر من نەكەوێت, ئەم چەن قسەیەم كرد.
 * سەرنوسەرى ئاژانسى دەنگوباسى كوردستانیوز
 
 بۆ خوێندنەوەى هەواڵەكە سەردانى ئەم لینكە بكە :
 
 http://knewsdaily.org/Direje.aspx?Cor=Hewal&Jimare=649
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە