ئەمیندارى یەكگرتوو:هەروەزارەتێكمان بوێت حازرە!!!

Sunday, 03/04/2011, 12:00

831 بینراوە




ئێوارەى 31/3/2011 ئەمیندارى یەكگرتووى ئیسلامى بەئامادەبونى فرهادملاێالح بەرپرسى مەلبەندى دووى یەكگرتوو لەمەكتەبى ئەمیندار لەشارى هەولێر لەگەڵ نووسەرورۆژنامەنوسەكانى یەكگرتوو كۆبۆوە ، لەوكۆبونەوەدا كەنزیكەى 50 نوسەرورۆژنامەنوسى یەكگرتوو تێیدا ئامادەبوون ، سەرەتا ئەمیندارى یەكگرتوو باسى لەورەشەباى گۆرانكاریانە كرد كەناوچەكەى گرتۆتەوە و پروشكى ئەم رەشەبایەش هەرێمى كوردستانى گرتۆتەوە ، ئەمیندارى یەكگرتوو ووتى یەكێتى تەسلیمى واقیعەكە بووە بەڵام پارتى خۆى گێل كردووە و دەیەوێت تادواچركە خۆى رابگرێت و ووتیشى پارتى بەئاسانى تەسلیمى واقیعەكە نابێت ، ناوبراو لەدرێژەى قسەكانى ووتى ئێمە دروستكەرى خۆپیشاندانەكان نین بەلام بەگەرمى و بەهەموو توانایەكمان پشتیوانى لێدەكەین و ئاماژەشى بەوەكرد كەلەسلێمانى بەئەندامانى خۆمان نەووتوە بەشدارى خۆپیشاندان بكەن بەلام ئەگەر رێگریشیان لێبكەین ئەوان هەربەشدارى خۆپیشاندان دەكەن چونكە ئێمە هیچ بەدیلێكمان پێنیە بۆداخوزییەكانیان ، ئەمیندارى یەكگرتوو ووتى ئێمە 20 ساڵە ئامۆژگارى یەكێتى و پارتى دەكەین بۆئەوەى دۆخێكى وەكو ئەمرۆ دروست نەبێت بەلام ئەوان گوێیان بەئێمە و پرۆژەكانمان نەداو تاتوشى ئەمرۆبوون ، ناوبراو ووتى یەكێتى و پارتى هەڵەدەكەن كەچاوەرێى ئەوەبن ئێمە ئەم وەزعەیان بۆپینەبكەین ، ناوبراو ئاماژەشى بەناوەرۆكى دوایین كۆبونەوەى یەكگرتووكرد كەلەگەڵ یەكێتى وپارتى سازیانكردبوو لەبینایەى پەرلەمانى كوردستان و ووتى :- یەكێتى و پارتى بەئێمەیان ووتووە ئەگەر بەشدارى حكومەت دەكەن هەر وەزارەتێكتان دەوێت حازرە و لەخزمەتداین ، بەڵام نوسەرانى یەكگرتوو هەڵوەستەیان لەسەرئەوقسەیەى ئەمیندار كردوو بەتوندى دژى ئەوەبوون كەیەكگرتوو بەشدارى لەحكومەت دا بكات و هۆشدارى ئەوەشیان دایە سەركردایەتى یەكگرتوو كەهەڵەى وا قەرەبووناكرێتەوە و یەكگرتوو متمانەى خۆى لەدەست دەدات ، ئەمیندارى یەكگرتوو ئاماژەى بەوەشكرد كەلەئێستادا یەكێتى و پارتى زۆر زۆر شپرزەن و ئاگایان لەهیچ نەماوە ، لەدرێژەى دیدرەكەدا نووسەران و رۆژنامەنوسانى یەكگرتوو داوایان لەئەمیندار و سەركردایەتى یەكگرتووكرد كەیەكگرتوو دەست پێشخەرى بكات بۆئەوەى لەهەولێر خۆپیشاندان سازبكات بەڵام ئەمیندارى یەكگرتوو ووتى خۆپیشاندان لەهەولێر واتە (شەركردن لەگەڵ پارتى) و ناوبراو ووتى ئێمە شەر نەلەگەڵ پارتى و نەلەگەڵ هیچ حزبێكى دیكە ناكەین و خۆپیشاندانى سلێمانى نوێنەرایەتى هەموو كوردستان دەكات ، سەبارەت بەوەى كەدەزگاراگەیاندنەكانى دووحزبى حوكمران دەڵێن ئەندامانى یەكگرتوو لەسلێمانى بەردیان لەلقى پارتى گرتووە ناوبراو ووتى ئێمە و ئەندامانمان بەرد نەك لەلقى پارتى بەلكو بەردناگرینە لقى شیوعى و ئەوە دوورە لەرەفتارى ئێمە ، ئەمیندارى یەكگرتوو ووتى ئێمە دوولایەنەكەى ترى ئۆپۆزسیۆن پرۆژەیەكى چەندخالیمان داوەتە حكومەت و 3/4/2011 دواكاتە بۆوەلامدانەوە و ئەگەر تائەوبەروارە وەلامنەدرێینەوە كۆبونەوەیەكى سێقۆڵى لەنێوان ئۆپۆزسیۆن ئەنجامدەدرێت و هەڵوێستى نوێمان رادەگەیەنین ، ناوبراو وتیشى بەردەوام دەبین لەكاركردنمان لەگەڵ كۆمەڵى ئیسلامى و بزووتنەوەى گۆڕان .


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە