ئەو مامۆستایانەی لەسەر لیستی گۆڕان دەرکراون ئەگەر ئەوانیش دەسەڵاتیان هەبوو با ئێمە دەرکەن

Friday, 18/09/2009, 12:00

1714 بینراوە


خوێنەرانی ئازیز بە هەڵە نەچن ئەم ناونیشانەی سەروە وڵام دانەوەی وەزیری یپێشمەرگە نیە یاخود  وڵام دانەوەی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشیش نەبوو بۆ نوێنەرانی خۆپێشاندانە کەی مامۆستایانی دەڤەری سلێمانی کە بە بریارێکی قەرەقووشانە وبە تەلەفۆن یاخود بە نوسراوێکی بێ بنەما و بە بەڵگەی پڕوپووچ لە سەر کارەکانیان لابراون یاخود گوازراونەتەوە ئەمە وڵام و بەرگری بەریوەبەری گشتی پەروەردەی سڵیمانیە شێخ حسینە لە هاووپێشەکانی خۆی کە پیرۆزترین ئەرك لە سەر شانیانە لە پەروەردە کردن وپێگەیاندنی رۆڵەکانمان وچەندینیان خاوەن دەیان سوپاسنامەن ، دەربڕینی مامۆستا حسین راستێکی تاڵە و رەنگدانەوەو بۆچوون و تێروانینی دەسەڵاتی هەرێمە بۆ هەرکەسێك بڵێ نا بۆ ناعەدالەتی نا بۆ دابەشکردنی سەروەت و سامانی ووڵات لە نێوان دوو بنەماڵە وپاتەخۆرەکانیان بەڵێ هاوڵاتی بەشەرف ئەم جۆرە دەربڕینانە هێچ کاتێك جێگایی سەرسووڕمان نیە و نابێت چونکی ئێمە دەمێکە چاوەڕێ وڵامی زۆر لەمە خرابتر و بازاری ترین گەر بەم وڵامدانەوانە بوەستن ئەبێ هەمیشە مەمنونیان بین و ئەم کارانە لای ئەوان کارێکی ئاساییە چونکم هیچ کارمەندێك نادۆزیتەوە بیرورای جیاوازی هەبێت لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی تالەبانی وە هەروەهاش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بارزانی بەشیوەێێکی بەعسیانە ئەم کارە ئەنجام دراوە وبێ گوێێ دانە شاییستەیی و لێهاتوویی و شارەزایی وتەنها یەك مەرج لای ئەمان گرنگ بووە ئەویش کی زیاتر کرنووش ببات و فەرمانەکانان هەرچییك بێت بێسڵکردنەوە جێبەجێیکات .
لە کۆتایی ئاواتە خوازین ئەم هەردوو بنەماڵە بەخۆیان دابچنەوە کە تا ئێستا هەر بیریان لە خۆیان و دارودەستەکەیان کردووتەوە ئاورێکیش لە مللەت بدەنەوە و گوڕانکرێێك بکەنئەگەر چی لام روونە ئەوەندە رقوو قینەتان لە ووشەی گۆڕان هەیە ئامادەن لەناوچن بەڵنەهێلن ئەم ووشەیە بەخزێتە نێو فەر‌هەنگی بنەماڵەکانتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە