هەرکات هێز باڵادەست بوو یاسا لاواز و بێدەسەڵاتە

Monday, 11/07/2011, 12:00

1217 بینراوە







دکتۆر به‌رهه‌م سالح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت " بڕینی بودجەی لایەنەکانی ئۆپۆزسێۆن بڕیارێکی حیزبی بوە ، واتە بڕیاری پارتی و یەکێتی بوە ! بە پێی ئەم لێدوانەی سەرۆکی حوکمەت بێت دەر ئەکەوێت کە هەموو بڕیارێکی حوکمی لەژێر فشاری حیزبی باڵادەستایە ، هەرچی چۆنێک ویستیان لێبوو دام و دەزگا حوکمیەکان بەکار ئەهێنن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان ،
ئێستا زیاتر لە چوارمانگ تێپەڕبوە بەسەر بڕینی بودجه‌ى هه‌رسىێ لایه‌نەکەی ئۆپۆزسیۆن ، تاوه‌كو ئێستا حکومەتی هەرێم ئەو بودجەیەی نەگێڕاوەتەوە بۆ لایەنەکانی (گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ) کە لە بنەڕەتدا مافێکی سروشتی خۆیانە کە ئەو بڕەی دیاری کراوە لە لایەن حکومەتەوە بدرێت بەو حیزبانە ، ڕون و ئاشکرایە کە ئەمە یەکێکە لە سیاسەتەکانی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری یەکێتی و پارتی کە دوو حیزبی باڵادەستن و دەسەڵات لە دەست ئەواندایە ،
شتێکی تر هەیە کە لە نوکتە ئەچێت ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەنابی مەسعود بارزانی ڕای گەیاند کە ئەیەوێت چاکسازی بکات ، بۆ ئەم مەبەستە داوای لە لایەنەکانی ئۆپۆزسێۆن کرد کە هاوکاری بکەن ، لە لایەک مانگانەی ئەو حیزبانەیان بڕیوە و لە لایەکیش داوای هاوکاریان لێ ئەکات ! بۆیە حەق وایە لایەنەکانی ئۆپۆزسێۆن هەڵوێستیان هەبێت ، بەرامبەر بە حەقێکی سروشتی خۆیان و بێدەنگ نەبن ، ئەوە بیری سەرۆکی هەرێم بخەنەوە کە چۆن داوای یارمەتیان لێ ئەکات لەکاتیکا بودجەکەیانیان بڕیوە!
یەکێک لەو شتە گرنگانەی کە دەسەڵات پشتی پێ ئەبەستێت زەبری هیزە ، لە کوردستاندا هێزی حیزب باڵادەستە نەک یاسا ، هەرکات هێز باڵادەست بوو یاسا لاواز و بێدەسەڵاتە ، هەموو لایەک باش ئەزانن بڕینی ئەو بودجەیە لەبەر چی بووە ، ئەپرسین ئایا ئەو بودجەیە چی بەسەر دێت ، ئایا هەر وەک داهاتی بیست ساڵەی خەڵکی کوردستان دابەش ئەکرێت ففتی بە ففتی لە نێوان پارتی و یەکێتیدا ؟
لە کۆتاییدا ئەڵێم ئەم شانۆیانە کۆنن بەسە فێڵ کردن لە میللەت ، گەورەو بچوک چاودێرە بەسەرتانەوە، هەتا زوە خۆتان لەگەل میللەت ئاشت بکەنەوە و قوتی خەڵک مەبڕن، چونکە ساڵی ٢٠١١ ساڵی نەهامەتی و مەرگە بۆ ئیمپراتۆر و سەرکردە گەندەڵەکان، نمونەش زۆرە بەشەرتێک ئەگەر چاو هەڵبێنن و بە چاوی دڵ شتەکان ببینن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە