تەزویرو قاژەقاژى گێرە شێوێنى دوو رووى دراوى گەندەڵچیەكانن

Friday, 31/07/2009, 12:00

2091 بینراوە


ئەوەى من لێرەدا نوسیومە تەورێك و بەشێكى بچوكە لە دونیایى حزبدا ،قسەكردنێكە لە ترسى لە دەستدانى دەستەڵات ، بۆیە بنەماكانى میكاڤللى عەقلى حزب وهەوادارنى لیستى كوردستانى داگرت، هەرچەندە وادیارە ئەم ترسە و میكانزم و دەركەوتنەكانى دونیایەكى گەورترو ئاڵۆزترە لەوەى كە من لێرەدا قەلەم نوسمى بەسەریدا شكاوە. وادیارە ترسى لە دەستدانى دەستەڵات شوێنى نوقتەو فاریزەكانى تەواو نابێت بە جۆرێك خەیاڵیش داگیر دەكات وهیچ بوارێك ناهێلێتەوە تا عەقڵ بە فیكرێكى تربیر لە كێشەكانى دیكە بكاتەوە تا واى لێدێت فۆبیایەكى گەوەرى لە ناوچوونى هێزو هیبەت و دەستەڵات دەبێت ،كە لە هەموو جێگایەك وا باس دەكرێت كە كیانى كوردى بە رەو نەمان دەچێت ئەگەر خۆیان نەبن،كە نوسینەكان هەموى هەڵەن قوتابخانەكان هەموى هەڵەن یاداشەكان هەموى هەڵەن بیركردنەوەكان هەموى هەڵەن هەڵوێستەكان هەموى هەڵەن بەیاننامەكان هەموى هەڵەن تەزویر نەكراوە 600 سكالاكان هەموى هەڵبەستراون بۆیە قسەكان هەموى هەڵەن...هەڵەن هەڵەن هەڵەن.
ئیدى ستاندەرى كوردایەتى وەك یەك دوو ووتارو گوتارو پركردنەوەى سندوقەكانى هەڵبژاردن بەهەرشێویەك بێت لەم دونیادا راستە كە دەكەونە بازنەى حكمەتەكانى خۆیان و دەورو بەرى!.بۆیە ئیتر وا پێویست دەكات دوبارە دەمى سەرۆ قادر لە هەق دۆستان بكەنەوە وهەر ئەم راستە بۆ ئەوان بەڵام بەدیوەكەى ترى بۆ نیوەى زیاترى كوردستان!
ئەمە نیشانەیەكى گەورەى پێداگرتن و سوربونە لەسەر هەندێك وردەكارى ناوخۆیىكە پەیوەندى بەمیكانزمێكى دەربرینى هستیریایى دەربرینەوە هەیە؟! ،كێشەكە لێرەدا ئەوە نیە كە دروشمى (گوتارمان هەبێت، بەڵام كە من ووتم نابێت كەس بڵێت،یان كەمن هەبم نابێت كەسى تر هەبێت) بەڵام لێرەدا كێشەكە رەگەزێكى ترى شانۆیى هەیە لە كاتێكدا دەستبەرنەدان لە گوتارى راست ودروست شتێكە هەموو لەسەرى تەباین، ئیدى بۆ بەم شێوەیە ئاساییە نیشان نادرێتەوە؟ئەگەر بەیەكەوە ژیان وتەبایى بنێشتى دەمیان بێت ئەى بۆ بەم شێوە هیستیریە مامەڵەى لەگەڵدا دەكرێت, جێگاى خۆیەتى بابەتەكەم بەئاماژەیەك بەوتەكانى مسعود بارزانى دەست پێ بكات وەك سەرۆكى هەرێم، چەندین جار تەئكیدی لەسەروەرى یاسا كردۆتەوە،تا دوا وتەى كە بەبۆنەى دیاریكردنی وادەى ئەم هەڵبژاردنە تەزویرستانەى پەرلەمانى كوردستان پێشكەشی كرد، دووبارە تەئكید لەرێزگرتنی یاساكانى هەڵبژاردن كردوە، دور لە تەزویرو و ناو زراندن بەشێوەیەك بگونجێت لەگەڵ پێشكەوتنی سەردەم كەچی بەتەزویرى هەڵژاردن و قاژەقاژى گێرە شێوێنى دواى هەڵبژاردن كەدوو رووى دراوى گەندەڵچیەكانن گشت ئەم سنورو بەهایانەیان شكاند، كە پازدانێكى روون وئاشكرایى پێوە دیارە لەسەر گشت یاساكان كە نەك تەنیا حكومەتەكان بەڵكو ویژدانى تاكە تاكى مرۆڤایەتیش موسادەقەى لەسەر كردوەو، بە پێچەوانەى ئەم دیدو بۆچون و میكاڤللستانە و دۆگماتستانەى كە دورلە بنەماكانى راگۆرینەوەو پێكەوە ژیان مامەلەیان لەگەڵ پرس و روداوەكان هەڵبژاردن كرد، ئەگەر وانەبێت ئەوا چاوسوركردنەوە بە هێرشەكانى سەر بارەگاكانى سەر یەكگرتوو وكۆمەڵ وگۆڕان بۆگەیشتن بە ئامانج ودەستەڵات بە هەر رێگایەك بێت، و تەزویرى دۆگماكان وەك بیرو رایەكى هەمیشەیى، لە هەردوو قوتابخانەى میكاڤیللیزم و دۆگماتیزم چ بەهایەكیان بۆ دەمینێت ئەگەر دایەو بابەى بۆ نەكەن وەك دوو ناوەندی ئانارشیست و دیسپۆتیزم لەم كوردستانەماندا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە