سێ جۆر دز له‌ کوردستان .. کامیان له‌ به‌ندیخانه‌ توند ده‌کرێن؟

Monday, 16/01/2012, 12:00

1515 بینراوە


دزی کردن به‌ لێشاو پیشه‌ی رۆژانه‌ی سیاسیه‌کان و سه‌رمایه‌داره‌کانه‌.. ئاسیاسێڵ که‌دابه‌شکراوه‌له‌نێوان دزه‌هه‌ره‌گه‌وره‌کانی کوردستاندا، قازانجی سالانه‌ی له‌سه‌روو 1 ملیارد دۆلاره‌وه‌یه‌. ئه‌و کۆمپانیایه‌ له‌ ئیستادا زیاتر له‌ ملیۆن به‌شداربووی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌شداربووانه‌بۆ نموونه ‌هه‌ر مانگێک ته‌نها 1 کارتی 10 دۆلاری بکرن، ئه‌وا هه‌ر مانگێک فرۆشتن ده‌گاته‌: 7 x 10 = 70 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌یش له‌سالێکدا ده‌کاته‌ملیۆن دۆلار، بێگومان ئه‌مه‌ به‌بێ سێرڤیسه‌کانی تری ئه‌و کۆمپانیایه‌.
هه‌رچی فروفێڵێکیش له‌و کۆمپانیایه‌وه‌له‌کریاره‌کانی بکرێت، که‌ئه‌مه‌پیشه‌ی رۆژانه‌یه‌تی، هه‌رگیز رووبه‌رووی به‌رپرسیارێتی نابێته‌و، چونکه‌خواکانی سه‌ر ئه‌رز خۆیان له‌نازو نیعمه‌تیان که‌مده‌بێته‌وه‌. به‌لام ئه‌گه‌ر منالێک له‌نه‌بوونی و فه‌قیریدا پاروه‌نانێک بدزێت، له‌به‌ندیخانه توند ده‌کرێت.‌به‌ندیخانه‌بۆ برسیه‌کان کراوه‌نه‌ک سه‌رمایه‌داره‌کان. ئه‌وان نه‌بن ئێمه‌ هه‌موو ئه‌مرین له‌برسا، ئه‌وان نه‌بن ئێمه‌چۆن نانمان ده‌ست بکه‌وێت، بۆیه‌ئه‌بێت ئه‌وان به‌ره‌لا بن و ئه‌و دزانه‌ی پاروه‌نانێک له‌وان ئه‌دزن، له‌به‌ندیخانه‌کانا برزێن.
کۆمپانیای فانۆس که‌ یه‌کێکی تره‌ له‌ کۆمپانیا گه‌وره‌کانی فاروقی مه‌لا مسته‌فا، ئیعلانی کرد که‌مانگ به‌خۆرایی ئینترنێت ئه‌دات به‌خه‌لکی، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س ئاگادار بکه‌ن له‌وه‌ی ئه‌و 99 هه‌زار دیناره‌ی له‌ خه‌لکی وه‌رده‌گیرێت بۆ جیهازێک و گوایه‌مانگ ئینترنێت، ده‌بێت زوو زوو حسابه‌که‌یان پر بکرێته‌وه، ئه‌گینا ئینترێتیان نامێنێت یان زۆر خاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌م دزانه‌به‌شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتداراندا، هه‌موو قازانجێک ده‌خه‌نه‌باخه‌لیان و که‌سیش بۆی نیه‌هیچ بلێت.
که‌س هه‌یه‌بزانێت سه‌روه‌تی ئه‌م دزانه‌چه‌نده‌؟ که‌س هه‌یه‌بزانێت ئه‌مانه‌مانگانه‌چه‌ند ملیۆن دۆلار ده‌خه‌نه‌گیرفانیانه‌وه‌و چه‌ند که‌سی پێ برسی ده‌که‌ن؟ سه‌یریش ئه‌وه‌یه‌هه‌ندێک له‌مه‌لاکانی ده‌وره‌به‌ری ئه‌م دزانه‌، بۆ چه‌ند پوولێک، هه‌موو رۆژێک له‌مکه‌به‌ره‌ی مزگه‌وته‌کانه‌وه‌هاوار ده‌که‌ن: ئه‌م سه‌روه‌ته‌خوا داوێتی پێیان (الحسود لا یسود)، خۆشیان به‌دیواری ماله‌کانیانه‌وه‌ چاوه‌زارێک هه‌لده‌واسن و ده‌نووسن ئه‌مه‌فه‌زڵی خوایه‌.
ده‌ک خوا له‌ په‌نا گوێتاندا، ده‌ک شمشێری ده‌ستی لێقه‌وماوانتان لێ هه‌ڵکێشرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە