نامەی هاوڵاتییەک: مەحمود سەنگاوی سەفەری یابانی کردووە

Wednesday, 06/08/2014, 12:00

2580 بینراوە


ئه‌م کاته‌تان باش ئه‌زیزانی کوردستان پۆست،
من ده‌ستی نوسینم نییه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ده‌توانن نوسێنێک له‌ سه‌ر ئه‌و سێ جه‌نه‌راڵه‌ بێ ئه‌ستێره‌ییه‌ی کورد بنوسن که‌ ئێستا به‌ره‌کانی جه‌نگیان چۆڵ کردوه‌ و کلک له‌ سه‌ر پشت تێیان ته‌قاندوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.. که‌ پێشتر فه‌یسبوک ومیدیای بینراویان پڕ کردبوو له‌ ڤیدیۆ وێنه‌ی خۆیان.
۱- محمود سه‌نگاوی ئێستا له‌ یابانه‌
۲- لاهور شێخ جه‌نگی ئێستا له‌ به‌ریتانیایه‌
۳- پۆڵاد شێخ جه‌نگی ئێستا له‌ ئه‌ڵمانیایه‌
سوپاس
هاوڵاتییەک

وەڵام: سوپاس بۆ ئەو ئاگادارییە، ئێمە هیچ قسەیەکی وامان نییە، لەسەر ئەو سێ کەسە و هەموو ئەوانەی کە بەرپرس و دەسەڵات ڕۆیشتوون لە کوردستاندا ، چۆنکە زۆریان لەسەر وتراوە، خەتاکەش بەتەنیا هی ئەمانە نییە، بەڵکو خەتا و تاوانی ئەو خەڵکەشە کە رۆژانە سوکایەتی پێدەکرێت و بێدەنگن، هەوڵ نادەن دژی ئەم ناپاکانە راپەڕن و بە سزای گەل و نیشتیمانیان بگەیەنن! ئەمانە تەنها بۆ گیانی کورد فێرن کە دەستدرێژی بکەنە سەریان، کاتێکیش میللەتەکە لێی دەقەومێت تێی دەتەقێنن و خۆیان ون دەکەن. ئەوەندەی ئێمە زانیارییمان لەسەر مەحمود سەنگاویش هەبێت، ئەوەیە، کە ماوەیەکە لە هەوڵ پلانداناندایە بۆ تاڵانکردنی بانکی جەلەولا، ئیستا دەستەکەی کەشف بووە، ئەم سەفەرەشی بۆیە کردووە و دوورکەوتۆتەوە، تا پیاوەکانی بەو کارە هەڵبستن و بانکەکە تاڵان بکەن، گومانەکە لە خۆی دوور بکەوێتەوە و دوایی بەسەر رووداوەکەدا بێتەوە.
ئەم نامەیەی ئێوەمان پیشانی ستافی کوردستانپۆست دا، یەکێک لە نووسەرەکان بە گاڵتەوە وتی کاک مەحمود رەنگە بۆ ئەوە چووبێت تا خۆی فێری کاراتێ بکات و دوایی دێتەوە دەچێتە گیانی داعشەکان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە