سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


دادوەرێکی کۆنە بەعسی لە کەلار کاوە گەرمیانی زیندانی دەکات

Monday, 18/03/2013, 12:00

1759 بینراوە


لە درێژەی‌ ئەو پێشێلکارییانەی‌ لە دادگاکانی‌ گەرمیان دەرهەق بە رۆژنامەنووسان دەکرێت، ئەمڕۆ "دووشەممە 18/3/2013" دادوەر: تارق داودی، دادوەری‌ دادگای‌ بەرایی کەلار هەستاوە بە سزادانی‌ رۆژنامەنووس "کاوە گەرمیانی‌" بە بڕی (5) پێنج ملیۆن دینار، بەهۆی سکاڵای‌ بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی پاراستنی‌ دارستان و ژینگەی‌ گەرمیان لە سەر راپۆرتێک کە لە ژمارە (4) چواری‌ گۆڤاری‌ "گەڕان" بڵاوکراوەتەوە.
ئەوەی‌ مایەی‌ سەرسوڕمانی‌ ئێمەیە ئەوەیە ئەم سزادانە لەکاتێکدا دراوە کە گۆڤارەکە پێش ئەوەی‌ بفرۆشرێت و بکەوێتە بەر دیدی خوێنەرانی‌، لەلایەن ئاسایشی کەلارەوەو بەهۆی بونی‌ کێشەی‌ یاساییەوە، موسادەرە کراوە و رێگەی‌ پێنەدرا بڵاو بکرێتەوە، واتا ئەو گۆڤارەی‌ کە کاوەی‌ رۆژنامەنووسی‌ لەسەر حوکم دراوە، هەر بڵاو نەبوەتەوە!
هەموو لایەک ئەزانێت کە پێشتر مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڕەشەی کوشتنی لە کاوە گەرمیانی کرد و دواتر دەنگەکەیشمان بڵاوکردەوە لە سایتی کوردستانپۆست، پاشتر کاوە گەرمیان سکاڵای یاسایی لەسەر مەحمود سەنگاوی تۆمارکرد، لەبەر ئەوەی یەکجار کاوە گەرمیانی ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو ئەم بەناو دادوەرانە کەیسەکەیان داخست!.
ئەو کەسەیشی کە سکاڵای لە سەر کاوە گەرمیانی تۆمار کردوە لە جەلسەیەکی مەحمکەمەکەدا ئامادە نەبووە، کەچی ئەو بە ناو دادورانە دۆسییه‌کەیان دانەخست؟!
ئەمە بۆ خۆی بەڵگەیە کە زۆربەی هەرەزۆری دادوەرەکان لە کوردستان بە گشتی و کەلار بەتایبەتی بوکەڵەیەکن بەدەستی چەتەکانی دەسەڵاتی کوردییەوە.

هۆکاری زیندانیکردن و غەرامەکردنی کاوە گەرمیانی دوو هۆکاری هەیە:

هۆکاری یەکەمی/ ئەوەیە کە کەسێکی بەرپرس یەکێکە لە دزەگەورەکانی گەرمیان بە ناوی عەدنانی حمەی مینا لە پشت ئەم مەسەلەوەیە کە پێشتر کاوە گەرمیان بابەتی لەسەر گەندەڵییه‌کانی ئەم کۆیلە جەلالیە بڵاوکردوەتەوە.

هۆکاری دووەمیش/ ئەوەیە کە چەند رۆژێک پێش ئێستا کاوە گەرمیانی بابەتێکی لەسەر ئەم دادورە کۆنە بەعسییە بڵاوکردەوە کە کاتێ خۆی بەعسی بووە و خەڵکی بە گرتداوە. ئەمەی خوارەوە تەواویی ئەو چاوپێکەوتنەیە کە باسی بەعسیبوونی دادوەرەکە دەکات. لە گۆڤاری ڕایەڵ و سایتی کوردستانپۆستیش دابەزیوە.

*********************

دادوەرێكى گەرمیان تۆمەتبار دەكرێت بە"بەعسیبوون"

کاوه‌ گه‌رمیانی:

هاوڵاتییەك: ئەو دادوەرە منى دایە دەست ئەمنى ئەعزەمیەى بەغدادەوە

تایبەت بەرایەڵ

هاوڵاتییەكى گەرمیانى كە براى حەسەن جیهادى ئەندامى پەرلەمانى عێراقە، یەكێك  لەدادوەرەكانى نیشتەجێى گەرمیان بەناوى (گ) تۆمەتبار دەكات بەوەى كاتى خۆى بەعسى بووە و ئەمى بەدەستەوە داوە.

فەهمى جیهاد كە لەسەردەمى بەعس دا لە زانكۆى بەغداد خوێندكار بووە، بەڵام بەهۆى  ئەوەى لایەنگرى پێشمەرگە بووەو وەكو خۆى دەڵێت"لەلایەن كەسێكەوە دراوەتە دەست ئەمنەوە كە ئێستا ئەو كەسە دادوەرە و نیشتەجێى گەرمیانە، بۆیە ئەوكات هەڵهاتووەو  موستەقبەلى فەوتاوە".

فەهمى جیهاد كە ماوەیەكى زۆرە لەئەوروپا دەژى و ماوەیەك لەمەوبەر گەڕاوەتەوە،  ئاماژەبەوەدەكات ئەو دادوەرە داهاتووى سوتاندووە بەهۆى ئەوەى داویەتە دەست بەعسەوە، ئەگینا ئێستا ئەویش بڕوانامەدار دەبوو.

ناوبراو باسى سەردەمى رژێمى كرد كاتێك لەلایەن دادوەرەكەوە دراوەتە دەستى ئەمنەوە، روونیكردەوە كاتێك لەزانكۆى بەغداد خوێندكار بووە دادوەرەكەى نیشتەجێى گەرمیان ئەوكات ئەویش خوێندكاربووە لەگەڵى، وتى"رۆژێك دەمە قاڵەیەك لەنێوانماندا دروستبوو، ئەو رۆیشت لە مدیریەى ئەمنى ئەعزەمیە شكاتى لەمن كرد، گوایە من سەربە موخەریبم (پێشمەرگە) و شوقەكەیم شكاندووە و تفەنگەكانیانم بردووە بۆ پێشمەرگە".

فەهمى جیهاد درێژەى بەقسەكانیدا، وتى"منیش لەترسى دەستگیركردن هەڵهاتم و زانكۆم بەجێهێشت و نەمتوانى خوێندن تەواو بكەم".

بەوتەى خۆى، ساڵى 2004 كاتێك لەئەوروپا گەڕاوەتەوە دەبینێت ئەو كەسەى لەبەغداد  داویەتى بەدەست ئەمنەوە دادوەرە، بۆیە پەناى بردووەتە بەر دادگا و ئەوكات سكاڵاى یاسایى لەسەرى تۆمار كردووە.

فەهمى وتیشى"ساڵى 2004 كاتێك شكاتم لێكرد خەڵكێكى زۆرى عەشایەر هاتنە ماڵەكەم و وتیان عەیبە و سوڵح بكە لەگەڵى، بەراستى من ئیمانم بەسوڵح و شتى وا نیە، بۆیە وتم كاكە با بڕوات".

بەپێى زانیاریەكانى رایەڵ، چەند هەفتەیەك لەمەوبەر فەهمى كاتێك بیرى لەو رۆژانە  كردووەتەوە كە لەلایەن دادوەرەكەوە دراوەتە دەست ئەمنى بەعسەوە و بەو هۆیەوە نەیتوانیووە خوێندن تەواو بكات زۆر نیگەران بووە، بۆیە جارێكى تر رۆیشتووەتە سەر دادوەرەكە و لێیتوڕە بووە، پێیوتووە "تۆ هۆكاربوویت بۆ ئەوەى من نەخوێنم، منت داوە بەدەست بەعسەوە".

زانیاریەكان ئاماژەبەوەش دەكەن دواتر دادوەرەكە فەهمى بەگرت داوە و ناوبراو چەند كاتژمێرێك لەزینداندا بووە، بەڵام دواتر دادوەرەكە خۆى ئازادى كردووە ، چونكە لەوە  ترساوە مەسەلە دزە بكات بۆ راگەیاندنەكان.

فەهمى وتى"ئەو شەوە زۆر بێتاقەت بووم لەوەى كەهاتوومەتەوە بێ ئیش و كارم، كەچى  كابرایەكى بەعسى بووەتە حاكم و زۆرم پێناخۆشبوو، بۆیە چوومە گیانى".

***********************

پێویستە هەم ئەو دادوه‌رە کۆنە بەعسیە کە بۆتە پارێزەری دەسەڵاتی گەندەڵ و چەتەی بەرپرسانی یەکێتی لە کەلار و هاوشێوەکانی ئەو ڕاستیە باش بزانن بۆ مێژوو خۆیان ئاغاکانیان ڕیسوا ئەکەین، هەر وەکو چۆن لەسەردەمی بەعس زۆر بوون ئەو دادوەرانەی کە بەناوی دادپەروەرییەوە دەیان هاونیشتمانی بێدیفاعیان لە باشوری کوردستانیان لەسەر کوردبوون و داواکردنی مافە ڕەواکانیان و ئازادیی ڕادەربڕین لە سێداره‌دران و زیندانی کران. ئيمەش هوشیاری دەدەین بە تۆیش و هاوشێوەکانت و ئاغا تاوانبارەکانت کە رۆژێک دێت هەمووتان وەکو بەعسیەکانی سەدام سوک و ریسوا ئەبن و بەر نەعلەتی رۆژگار دەکەون. دڵنیابە ئێمە بڕیارمانداوە تا ئەو ڕۆژەی کەللەمان دەخەینە ژێرخاکەوە بەردەوامبین لە خەبات و تێکۆشان دژی ناعەدالەتی و نادادپەروەریی و دزیی و تاڵانیی و مافیایي و سەربەخۆکردنی دادگا کە کۆمەڵێک کۆیلەی وەک تۆ دادگایان کردووە کۆیله‌ی دەسەڵات.

سود لەم سەرچاوانه‌ وەرگیراوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە