خاڵە عەباس قسەى جەنابتە

Friday, 01/01/2010, 12:00

1464 بینراوە


عەباس بایزى كۆنە مستەشارو بكوژى دەیان هاوڵاتى و پێشمەرگە ى دوێنێ و تێكۆشەر و ماندونەناسى قوتابخانەكەى داڕوخاوەكەى بارزانى ئەمڕۆ دەڵێ (بەقەد سەركردایەتى كورد شۆڕشگێر ِ بووم) منیش هاوڕایى خاڵە عەباسم و هیچ جیاوازیەكتان نیە , ئەم سەركردایەتیەى ئەمڕۆ كە ئێوە مانان لە سایەیدا حەساونەتەوە هى هەردوو حیزبەكە و بەتایبەت تاڵەبانى و بارزانى چ جیاوازیەكیان هەبوە لەگەڵ جەنابت , چونكە هەرسێ لاتان بۆ خیانەتكردن وەك یەكن , بۆ كورد كوشتن وەك یەكن و هیچ جیاوازیەكتان نیە , بەس نیە خاڵە عەباس بە ئاشكرا و بێ پەردە دەستى داوەتە خیانەتى خۆى و لە سەر كورد كوشتن و پێشمەرگە كوشتن بەردەوام بوە و ترسى لە هیچ نەبوە , ئەو سەركردانەى ئێمە لە ژێر پەردەى شۆڕشگێڕێتیدا خیانەتیان كردوە , بە ناوى پێشمەرگایەتیەوە كوڕى كوردیان شەڵاڵى خۆێن دەكرد و بە هەزاران لاوى كوردى ئەم ووڵاتەیان بە كوشتدا ,ئەوان ئەو كاتەى چەكى پێشمەرگەیان لە شاندابوو نامەیان بۆبەعس دەنوسى و دەبونە مخابەرات , ئەو كاتەى ئەم ووڵاتە ڕزگارى بوو مەسعود ى كوڕى مەلا مستەفاى خائین زادە هەر ڕۆژەى پەلى یەكێك لە دەوڵەتەداگیر كەرەكانى ئەگرتو ئەیكرد بەم دیودا , تاڵەبانیش بەهەمان شێوە كەى بیویستایە پاسدارى ئەهێنا و بێ شەرم تا كۆیە و تەقتەق ئەیبردن , كەى بیویستایە پێى شەرم نەبوو بە ڕاجیمە چلیەكانى ئێران كوڕى كوردى بە كوشت ئەدا , ئەمەش لە ژێر ناوى پاراستنى ئەم ئەزمونەى كوردستاندا ئەكرا , هەردوو لایان ئەچون هانایان بۆ دوژمنانى كوردئەبردو منەتیشیان ئەكردبە سەرماندا و پێیان ئەوتین بۆ پاراستنى ئەم ئەزمونە ساوایەى كوردە , وەڵا بابە شۆڕشگێڕى ئەگەر خوانەخواستە شۆڕشگێڕ نەبویتایە مەسعودى سەرۆكى هەرێمەكەمان بە قافڵە تۆى نەدەهێنایەوە بۆ ناوچەكەى خۆت , خوێنى دەیان كوردى ناوچەكەى خۆت و پێشمەرگە بە بوختان ئەزانیت و ئەڵێیت نەبارزانى و نە تاڵەبانى بڕوا بەو درۆیانە ناكەن ,جا چۆن ئەیكەن ئەوان چۆن دڵیان دێت دڵى كەسانى وەكو جەنابتان لەبەر ئەم میللەتە بیەشێنن , تۆیەك هەموو گیانت قوربانى دان بێت و ئەنفال و كوشتنى پیشمەرگە و كاول كردنى گوندەكانت بە شۆڕشگێرێتى بۆ بنوسرێ ئیتر كوفرە مستەفاى حەسەن گەورە ئاوات لێ دەكات , تۆیەكى خیانەتكار ئەگەر لە سەركردەكانى ئەمڕۆى ئێمە زیاترت نەكردبێت كەمتر ت نەكردوە , ئەوە نیە دەیان ساڵە ماڵى بارزانى داڵدەى تۆیان داوە و ئەمڕۆش بە مەراسیمى گەورە ئەتهێنەوە , ئەوە نیە سێ جار تاڵەبانیت دیوە و هیچ جارێك پێى نەوتویت تۆ خیانەتكاریت , ئەبێت تاڵەبانى چەندەى ڕێز لێ گرتبیت , هەر بە مەرحەمەتى ئەو دوو سەركردەیەدا دیارە جەنابت بەقەد ئەوان و بگرە زیاتریش شۆڕشگێر تر بویت , بەڵام دیارە ئەو كەسانەى شكات لێ دەكەن وەكو ئەو دوو سەركردەیە تۆ ناناسن و نازانن چیتكردوە بۆیە ئاوا غەدرت لێ دەكەن , شۆرشِگێڕیتى چیە ؟ كوا باوى ماوە , تەحسین شاوەیس مامە ڕیشەى شەهید كرد ئیستا موچەكەى دوو ئەوەندەى موچەى مامە ڕیشەیە و كردیشیان بەكوڕى بارزانى , ئەوەنیە تاڵەبانیش نایەڵێ سوڵتان هاشم و وەفیق سامەڕایى و دەیان تاوانبارى تر لە سێدارە بدرێن , ئەوە نیە ئەو مستەشارانەى تۆمەت بارن و ناویان لە دادگا هاتۆتەوە لاى یەكێتى و پارتى پارێزراون و خاوەنى موچەى باشن ,خیانەتەكانى تۆش هەر بەقەدەر سى و یەكى ئابەكەى مەسعودە , هەر بەقەد هێنانى پاسدارەكەى تاڵەبانیە بۆ كۆیە وتەق تەق , تەنها جیاوازیەكەتان ئەوەبوو تۆ جاش بویت و ئەوانیش پێشمەرگە و تۆ لە شار پەیوەندیت هەبوو ئەوان لە شاخ , تۆ لە شار كوڕى كوردت ئەكوشت ئەوان لە شاخ , تۆ بۆ سەدامت ئەكرد و ئەوانیش بەناوى پاراستنى كوردەوە ئەیان كرد , ئیتر هیچ جیاوازیەكى ترتان نەبوە ,فایلەكەى تۆش هەر بەقەدەر فایلى ئەو مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیانە بوو كە بە جلى پیشمەرگەوە پەیوەندیان هەبوو , منیش ئەڵێم ڕاست ئەفەرمویت هەر بەقەد تاڵەبانى و بارزانى شۆرشگێڕ بویت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە